کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


برایان چیان گۆڕی؟ دەسەڵات؟ بەرنامەى حكومەت؟ یان خزمەتگوزارییەكان؟

Wednesday, 23/04/2014, 12:00

2002 بینراوە


لە چەند نوسینم فاكتەر و هۆ سەرەكیەكانى دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕان , كارەكتەرەكان و ئەقلیەتى بیركردنەوە و شێوەى كار و دەرئەنجامەكانیشم باس كردوە كە بە كورتی : ئەو برایانەى گۆڕانیان دروستكرد خیلافیان لە گەل قیادەكانى ترى یەكێتى زۆرى لە سەر بیر و نەهج و بەرنامە نەبوە , زیاتر لە سەر پێگە و دەسەلات و خەلافى كەسایەتى بوە , ئەگینا ویستى ریفۆڕم و گوڕنیان ببیوایە لە ناو یەكێتى دەیانكرد و پشتگیرى ئەو زۆرینەى ئەندام و كادیرانەیان دەكرد كە هەوڵی بۆ دەدەن . با بە راستى پشتگیرى ئەو ویستەیان بكردبایە , بەڵام لەتكردنی یەكێتیان هەڵبژارد . لە هێندێك دروشم زیاتر فكرى گۆڕان و نەهج و بەرنامە و پرنسبە بنەڕتیەكانى هیچ كارنامەى دیار نیە , خەڵكەكەش بە بیر و ئامانج و بۆچونى جیاواز كۆ بونەتەوە , بەلام ئەوان لە بنەڕتدا ئامانجى سەرەكیان لاوازكردنى یەكێتى بوو نەوەك هەڵتەكاندن و گۆرانی دەسەلات یان دارشتنى بەرنامەى نوێ بۆ حكومەت و ئیداى كارى , ئەگینا پێش رێككەوتن لە گەڵ پارتى لە سەر پۆستەكان دەبوو پێداگرى لە سەر بەرنامەى حكومەت و مەبەستی نەوت و خزمەتگوزاریەكان و چەند مەبەستى حەلنەكراو و پرسە نیشتمانى و نەتەوایەتیەكان بكەن و بیكەنە مەرجى بەشداربوونیان لە كابینە و داواى وزارەتە خزمەتگوزاریەكان بكەن و سور بن لە سەر ئەوانە , لە بەر ئەوەى بەوانە خزمەت بە كۆمەلانى خەڵك دەكەن , نەوەك هەموو ویستیان وزارەتى پێشمەرگە و هیزە چەكدارەكان بێت (كە لە نوسینی -وزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ - شكلیەتبوونى ئەو وزارەتەم دەربڕیوە) , بەڵام لە گەڵ پارتى رێكەتننامەیان لە سەر ئەجندەیەك كرد كە پاشگەزبونەوەى تەواوە لە دروشمەكانیان وهاوشەریكى و دەسەلاتى شكلى و ئەو وزارەتانەیان وەرگرت كە رەنگە سودى مادى بو خویان و چەند بازرگان و وەبەرهێنەر و خاوەن كارخانە هەبیت ... بەلام بو كومەلانی خەڵك هیچ ناگۆرێت و بەوە لە هەموو بەڵێنەكانیان بۆ دەنگدەران پاشگەز بونەوە , ئەوەى رەخنەى زۆریان لە یەكێتى لە سەرى دەگرت خویان بە زەقتر و زیاتر لە گەل پارتى كردیان و زۆر ئەجینداى خزمەتگوزارى و ئابورى و مافپەروەرى و یاسایی و نیشتمانى و تەنانەت پرسى دەستوریاشیان بیر چوەوە كەواتە لە جیاتى گۆڕانخوازى تاقەتیان لە ئۆپۆزسیوون بوون و بین دریژى چوو و شەریكایەتى و دەسەلاتخوازیان هەڵبژارد و لوتگەى ووتار و گفتەكانیان لەوە زیاترى بڕى نەكرد و چەقی بەست . بۆ كاندیدى پارێزگاى سلێمانیش ووریا نەبون لەو هەموو خەڵكەیان یەكێكیان كاندیدكرد كە دیكومینتی لە سەرە و پاساو ناكرێت و خەڵكى پى ئیستڤزاز دەببێت (وازڵیهینان و داڵدە دانى جیاوازە لە كاندیدكردن بو لوتكەى دەسەڵاتی شار) , كۆمەڵێك هەستی شاریان بریندار كرد بە ووشەى (هەتككردن) كە بەر سەر كاندیدەكە خویدا شكایەوە , خەڵكیان بە هێندیك دروشم و قسە لە سێبەرى دیكتاتوریەت ترساند , بەرێز رێكخەرى بزوتنەوەى گۆڕان لە لایەك ستایشی زۆرى پاریزگارى كەركوكى كرد و لەملاوە هیرشی دەكاتە سەر كە بە موجامەلەى پارتى و ئەنجامى رێكەوتنەكەیان لە یەك دەدرێتەوە , ئەوانە زیانى جەماوەرى و سیاسی زۆرى لێدان . ئەو ئومێدەشی لایەنگران و زۆرى خەڵكیش بەوانى بەستبوو و لەوانیان چاوەروان دەكرد نەما .
هەر چۆن ئەوەشم بە راشكاوى باس كردوە كە یەكێتى دوو رێگاى لە بەردەمە , یان پێداچونەوەى بنەڕەتى بە هەموو بنەما فكرى و نەهج و بەرنامە و سیاسەت و هەڵوێست و هەڵسووكەوت و ئەقڵیەتى بەریوەبردنی و پەیوەندیەكانیدا وئەنجامدانى گۆڕانكارى بنەڕتی و نوێبوونە وەى دروست , بە رێڕەوەى سوشیال دیموكراتدا ئاراستە ببێت و هەنگاو بنێت , ئەگینا بەرەو دابەزین و لە یەكترازان و لە دەستدانى رۆلی داهاتوو دەڕوات , ئێستا ئەو گۆڕانكاریە بوەتە وویستى زۆرینەى ئەندام و كادیرە بنەڕەتیەكان و داخوازى گشتیە و یەكێتى لە خوارەوە خەریكى راستكردنەوەى ئەوە وهەستانەوەیە و قیادەِ دانى بە زۆر لە هەڵە و نادروستیەكانى رابردوو ناوە و هاتوەتە سەر قەناعەتى كە ئەو گۆرانكاریانە پێویستە بۆ مانەوەى یەكێتى و رولى داهاتووى , بویەش جەماوەۆ و ئەندام و كادیرەكانى بە خروشەوە كار بۆ ئەم هەڵبژاردنەو هەستانەوەى یەكێتى دەكەن و بەرامبەر بە پلان و هەوڵە ناوخویی و ئیقلیمەیەكانیش بۆ لاوازكردنى یەكێتى دەوەستنەوە . گەر قیادەى یەكێتى لەم ماوەیە هەر بە هیمنى و خوێنساردى و دروست و دور لە هەڵچوون كار بكات و جەماوەرەكەى لە پێداچونەوە و گۆرَنكارى لە پاش هەڵبژاردن دڵنیا بكاتەوە وا هەستانەوەى بەرچاو بە خۆوە دەبینێت و گۆرانیش زیانى گەورەى بەر دەكەوێت

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)