کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان توندوتیژى بەرامبەر ئافرەتێك دەكات

Sunday, 13/05/2012, 12:00




لەم رۆژانە لەشارى دەربەندیخان لەهەڵمەتێكدا بۆ دەست بەسەراگرتنى ئاژەڵەكانى ناو شار سەرۆكى شارەوانى و چەند پۆلیسێك كۆمەڵێك ئاژەڵ دەست بەسەر دەكەن ,ئافرەتێكیش كە دوو ئاژەڵى دەست بەسەربووە رۆیشتووە بۆ شوێنى ئاژەڵەكان و داواى كردووە كە غەرامەى خۆى بدات و ئاژەڵەكانى ببات بەڵام لەگەڵ سەرۆكى شارەوانى دەبێتە دەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا سەرۆكى شارەوانى دەستى لێ هەڵدەبرێت و دەیەوێت زلەیەكى لێبدات بەڵام ئافرەتەكە لەبەر زیرەكى خۆى دەتوانى دەستى بگرێت .
قسەكردن لەسەر ئەم هەواڵە و شێوازى حكومكردنە تەنها بۆ ئەوەى نیە وەك هەواڵێكى دارێژراوى رۆژانە بروات بەڵكو ئەوەندە دەمانەوێت قسەى لەسەر بكەین وەك رووداوێكى توندوتیژى كە پەرلەمان و حكومەت و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەیانەوێت حاڵەتەكانى توندوتیژى كەم بكەنەوە بەڵام ئەمجارەیان توندوتیژى لەلایەن سەرۆكى دەزگایەكى حكومى وخزمەتگوزاریە بەرامبەر بە ئافرەتێك لەدەرەوەى بیناى سەرۆكایەتى شارەوانى , لەكاتێكدا ئافرەتەكە سكاڵاى یاساى تۆماركردوە بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ مادەیەك دانەنراوە بۆ سەرۆكى شارەوانى كە دادگاى بكرێت لەسەر توندوتیژیەكانى , بەپێ زانیاریەكانى سەرۆكى شارەوانى دەیەوێت بەكێشەى كۆمەڵایەتى وعەشائیرى چارەسەرى بكات , ئاخو رێكخراوەكانى ئافرەتان لەكوێن لەوشارەدا كە ئافرەتێك سوكایەتى وتوندوتیژى بەرامبەر دەكرێت كەس ناچێت بەدەمیەوە لەكاتێكدا ئەو ئافرەتە ویستویەتى غەرامى خۆى بدات و ئاژەڵەكانى بباتەوە كە بژیەوى ژیانى خێزانێك لەسەر ئەو ئاژەڵانەیە , ئاخر چۆن هاووڵاتیانى شارێك متمانە بە سەرۆكى شارەوانى بكات كە خەمخۆر و خزمەتگوزارى خەڵكە لەو شارە جگە لەوە دەیان كێشەى تر هەیە لەو شارە كە تاوەكو ئێستا هاووڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن , وەك خزمەتگوزارى سەرەتایى و دابەشكردنى زەوى بە نایەكسانى و زیادەرۆى زۆرى كەسانێكى بەرپرس لەوشارە كە سەرۆكى شارەوانى خۆى لى كپ كردوە .
پەندێكى كوردى هەیە دەڵێت ((سەگ لەئافرەت ناوەڕێت)) بەڵام سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان زلە بۆ ئافرەتێك دەهێنێتەوە و دەیەوێت لێدات بەڵام زیرەكى ئافرەتەكە بوو كەنەیتوانى لێبدات , بۆیە دەكرێت بەپەلە حكومەتى هەرێمى كوردستان سەرۆكى شارەوانى لە پۆستەكەى لاببات تاوەكو كارەساتى ترى گەورەى لەوشارە نەكردووە چونكە ناوبراو تواناى بەرێوبەردنى شارى نیەو لاوازە ناتوانى بەرپرسیارێتى هەڵبگرێت .
لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكو ئێستا بەشێكى زۆرى بووجەى 2011 ى شارى دەربەندیخانى نەخستۆتە كار كە لە كاتێكدا ئێمە نزیك دەبینەوە لە 2013 و بوجەى 2012شمان بۆ نەهاتووە .
ئافەرین سەرۆكى شارەوانى بۆ خۆت ورۆشنبیریت بەرامبەر ئافرەتێك توندوتیژ بكەێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە