کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیناریۆكانی یه كێتی و پارتی بۆدواخستنی هه ڵبژاردنه كانی كوردستان

Monday, 17/06/2013, 12:00

2874 بینراوە







پاش دیاری كردنی واده ی هه رسێ هه ڵبژاردنه كانی هه رێمی كوردستان كه وابریاره له 21/9ی ئه مساڵ ئه نجام بدرێت هه ردوو حیزبی ده سه ڵات كه یه كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستانن ژێربه ژێر و له رێگه ی كۆبوونه وه و دیداری نهێنی یه وه ئه یانه وێت رێك بكه ون تاهه ڵبژاردنه كانی هه رێم دوابخه ن بۆكاتێكی نادیار له به ر ئه م هۆیانه ی خواره وه

1- پاش ره زامه ندی كۆمسیۆنی باڵای هه ڵبژاردن كان له سه ر ئه نجامدانی هه ڵبژاردنی ئه نجوومه نی پارێزگاكان له و واده یه دا یه كێتی تووشی جۆرێك له كێشمه كێشم و نائارامی سیاسی بوو چونكه باش ده زانێ كه یه كێتی له رووی ده سه ڵات و قه ڵه م ره وی ئیداری ته نها پارێزگای سلێمانی له ژێرده ستدایه و وه به پێی ئه نجامی هه ڵبژاردنه كانی پێشووی په رله مانی كوردستان و عێراق یه كێتی حیزبی كه مینه یه و لایه نه كانی ئۆپۆزسیۆن زۆرینه ی زۆری ده نگه كانی ئه و پارێزگایه به ده ست ده هێنن وبه م شێوه یه ش به ره ی به رێوه بردنی ئه وپارێزگایه له ژێر پێی یه كێتی ده رئه هێنریت و ده سه ڵات له ده ست ئه دات و ئه كه وێته ده ست لایه نه كانی ئۆپۆزسیۆن .
2- هه ر چه ند ئه و دوو حیزبه بریاری ئه وه یان داوه به لیستی جیا و سه ربه خۆبه شداری هه ڵبژاردنه كان بكه ن به ڵام ئه وان هێشتا خاوه نی رێكه وتننامه ی ستراتیژی نێوانیانن به تایبه ت هه ردوو لا سووربوونی خۆیان له سه ر هێشتنه وه ی ئه و په یوه ندیه راگه یاند هه ربۆ یه كاندید كردنی مسعودبارزانی بۆ پۆستی سه رۆكایه تی هه رێم یه كێتی ناچار به وه ده كات كه ده نگ به و كاندیدده ی پارتی بدات و وه ك هه ڵبژاردنه كانی رابردوو ئاماده بێت بانگه شه ی بۆبكات و ده نگی بۆ كۆبكاته وه چونكه مه لابه ختیار له كۆنگره یه كی رۆژنامه نووسیدا ئه وه ی خسته روو كه ته نها كاندیدی ئه وان بۆ پۆستی سه رۆكایه تی هه رێم جه نابی مسعود بارزانی یه و ئه و بریاره ش هیچ ته مومژێك هه ڵناگرێت " وه له كاتی پاڵپشتی كردنی مسعودبارزانی له لایه ن یه كێتی یه وه گرنگی به شداری كردنی یه كێتی به لیستی جیاواز به تاڵ ئه كاته وه و به مه ش هه رچی ده نگی نارازی ناو رێكخستن و ئه ندام و هه وادارنی ئه و حیزبه هه یه له ده ست یه كێتی ئه چێت و ده نگ ئه ده ن به گۆران و به مه ش كێرڤی جه ماوه ری گۆران له به رامبه ریه كێتی زیاتر به رزده كاته وه هه ربۆیه له هه وڵی ئه وه دان هه ڵبژاردنی سه رۆكایه تی هه رێم دوابخه ن تائه ومه ترسیه گه وره یه له سه رچاره نووس و داهاتووی یه كێتی نه مێنێت و له و قه یرانه قوڵه ده ربازی بێت.
3- پارتی دیموكراتی كوردستان ئه یه وێت به هه رشێوه یه ك بێت بۆجاری سێ یه م مسعودبارزانی بۆ پۆستی سه رۆكایه تی هه رێم كاندید بكاته وه چونكه له ناوئه وحیزبه دا جگه له مسعودبارزانی خواستی ئه وه یان نیه كه سی تر كاندیدبكه ن بۆئه وپۆسته وه به پێی یاساش مسعودبازانی ناتوانێت خۆی كاندید بكاته وه چوونكه پێشتر دووجار بوه به سه رۆكی هه رێم هه ربۆیه پارتی ئه یه وێت هه ڵبژاردنی سه رۆكایه تی هه رێم دوابخات تائه وكاته ی چاره نووسی ده ستوور یه كلایی ده بێته وه رێگه یه ك ئه دۆزنه وه بۆئه وه ی شه رعیه ت به كاندید كردنه وه ی مسعودبارزانی بده نه وه تا بۆ جاری سێ یه م خۆی بپاڵێوێت .
به ئه نجامدانی ئه م سیناریۆیانه بۆ دواخستنی هه ڵبژاردنه كانی هه رێم هه م یه كێتی له ترسی له ده ستدانی ده سه ڵاتی پارێزگای سڵیمانی رزگاری ده بێت و هه م له و ئیحراجیه ش رزگاری ئه بێت كه له لایه ك له به رده م پارتی هاوپه یمانی دووچاری ئه بێت و له لایه كی تریش له به رده م ده نگه نارازیه كانی حیزبه كه ی خۆی دووچاری ده بێت" وه پارتی دیموكراتیش له قه یرانی سێ باره كاندیدكردنه وه ی مسعودبارزانی رزگاری ئه بێت.
لێره دا پرسیاری گرنگ ئه وه یه ئاخۆ ئه م سیناریۆ و نیه تانه ی هه ردوو حیزبی ده سه ڵات تاچه ند ئه چێته سه ر ؟ داهاتو وه ڵامی ئه م پرساره مان به باشی ئه داته وه .

هه ڵبه ست حمه علی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)