کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانی کوردستان بۆگەنی کردوە

Saturday, 17/09/2011, 12:00




ئەوە قسەی یەکێک لە رۆژنامەنوسەکانی کوردە ، ئەم قسەیە ئەمشەو لە بەرنامەی تەباو نا تەبادا کرا ، ئەمشەو شەوی هەینی بەرنامەی تەبا و ناتەبا لە کەناڵی ئێن ئار تی پێشکەش کرا،ئەم بەرنامەیە بابەتێکی گرنگی ئیختیار کردبوو ئەویش رۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە چاودێرێکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردندا هەریەک لە عەزیز رەئوفی نوسەر و دکتور سەروەر عەبدولڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی کوردستانلە فراکسیۆنی کوردستانی بەشدارییان تیا کرد
ئەم بەرنامەیە موناقەشە و قسەی توندی بە خۆوە بینی ، عەزیز رەئوف زۆر بە توندی لە پەرمانیدا رووی راستییەکەی ئاشکرا کرد، ئەو وتی نەک پەرلەمان مردوە بەڵکو بۆگەنیشی کردوە، پەرلەمان نەک دەزگایەک نییە بۆ لیپرسینەوەی دەسەڵاتدارن بەڵکو بوە بە دەزگایەک بۆ پاککردنەوەی مەسئولە پیسەکان ، بۆ سپیکردنەوەی رووی رەشی پیاوکوژ و جەلادەکان ، ئەو رۆژنامەنوسە باسی لە وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ کرد کە بە دەستی خوێناوی و رووی زەردەوە هاتنە پەرلەمان بەڵام پەرلەمان بە چەپڵە متمانەی پێبەخشینەوە، پەرلەمان شوێنی چەپڵە بارانکردنی مەسئولە پیاوکوژەکانی هاوشێوەی شێخ جەعفەر و مەسئولە گەندەڵەکانی هاوشێوی ئاشتی هەورامییە ، بەرانبەر بەم رەخنانە نوێنەرەکی لیستی کوردستانی توانای تەنها یەک وەلامی نەبوو ، بەڵکو پێی شەرم بەرگری بکات و بەردەوام پاساوی بۆ مەقیفی خۆی ئەهێنایەوە، دکتۆر سەرەوەر عەبدولرەحمان پێی شەرم بوو بەرگری لەو پەرلەمانە بۆگەنکردوە بکات بەڵام پێی شەرم نییە مانگانە 8ى ملیۆن دیناری مفت وەربگرێت و بیخاتە تەنکەی باخەلییەوە، ئەوە پیشەی گەندەڵ و گەندەڵکارانە کە رویان نایەت بەرگری لە ئەو شوێن و دەزگایەش بکەن کە پارەی هەشت ملیۆنی لێوەر ئەگرن
من ئەپرسم بە چ روییەوە پەرلەمانتاران بەردەوام ئەبن لە کار و درێژە بە ژیانی ئەو پەرلەمانە بۆگەنە ئەدەن، پەرلەمانیک کە شوێنی سپیکردنەوەی رووی رەشی مەسئولەکان بێت، پەرلەمانێک دەستە پیس و گەندەڵەکان بگوشێت و دەستە پاکەکان بخاتە زیندانەوە ، پەرلەمانێک نەزانێت پارەی نەوتی ولاتەکەی بۆ کۆی ئەێت وەک نوێنەرەکەی لیستی کوردستانی دانی بەوەدا نا نازانن پارەی نەوت چی لی دێت ، پەرلەمانیک نەتوانێت چاودێری حکومەت بکات، پەرلەمانێک تەنها بە یاننامەی بی نرخ دەر بکات و وەک ئیفلیج کەوتبێت ، ئایا کارکردن لەم پەرلەمانە شەرم نییە؟
دەبێت ئەوەش بڵێین ئایا پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن چی ئەڵێن؟ ئەوانیش پارەی مفت بێدەنگی کردوون و ئامادەم بەردەوام بن لە پەرلەمانێکی ئاوادا، بەداخەوە ئەوەشمان بینی بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆسزیون ئوتۆمبیلی چوار دەفتەرییان وەرگرت و هاوشێوەی پەرلەمنتارانی یەکێتی و پارتی بێ ئەوەی بڵێن ئەمە موڵکی گشتییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە