هەواڵە گەرِم و گوڕەكانى كوردستان
Friday, 05/07/2013, 12:00
2121 بینراوە
* ژێده‌رێك به‌ناوى به‌رِيوه‌به‌رايه‌تى شاجوان و خانمانى كوردستان رايگه‌ياند،كه به‌م نزيكانه رۆلَ وئه‌ركى شاجوانى كوردستان كۆتايى دێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ئێستاوه به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى ناوبراو به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لَ كۆميسۆنى بالاَى هه‌لَبژاردنى شاجوانان، سه‌رقالَى خۆ ئاماده‌كردنن بۆ هه‌لَبژاردنى شاجوانى ئاينده‌ى كوردستان. به‌لاَم قسه‌كه‌رێك له‌نوسينگه‌ى شاجوانى كوردستانه‌وه كه نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێت، رايگه‌ياند، كه له ئێستادا هيچ هه‌لَبژاردنێك بۆ ئه‌و پۆسته له‌ئارادا نيه، لايه‌نه‌كان به‌ته‌وافق و ژێربه‌ژێر به نيازن ويلايه‌تى شاجوانى كوردستان بۆ دوو سالَى ديكه درێژ بكه‌نه‌وه.
*كه‌نالَى بى بى سى له هه‌والَه‌كانى ئه‌م به‌يانيه‌يدا ئاشكرا يكرد، كه‌حكومه‌تى ولاَته‌كه‌ى به‌نيازه ئه‌و ده‌به ئاوه‌ى كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆرِان گرتيه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، بخاته موزايده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش زۆرێك له ولاَتان و كه‌سايه‌تيه ناسراوه‌كانى جيهان له كێبرِكێدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌به ئاوه بكرِن و وه‌كو ره‌مزێك بۆ به‌ره‌نگارنكاربوونه‌وه‌ى ديكتاتۆريه‌ت، له‌مۆزه‌خانه‌ى ولاَته‌كه‌يان له‌پالَ وێنه‌ى ئه‌رسه‌لان فرسه‌ت هه‌ڵيبواسن. واش پێشبينى ده‌كرێت، كه نرخى ئه‌و ده‌به ئاوه پاره‌يه‌كى زۆر باش بكات.
*په‌يامنێرمان (نێريش نه‌بوو له‌ره‌گه‌زى مێ) بوو، ئاشكراى كرد كه هه‌موو ئێواره‌يه‌ك له‌گه‌لَ دونيا تاريك بووندا، كۆمه‌لَێك به‌رپرس و مه‌نسولى مه‌تكه‌ب سياسى يه‌كێتى ،به‌دزى ئيختيفاوه سه‌ردانى گرده‌كه ئه‌كه‌ن، به نهێنى و دوور له‌چاوى خه‌لَكى له‌گه‌لَ به‌رپرسى گۆرِان كۆده‌بنه‌وه، ته‌كليف و واسته‌ى پێده‌كه‌ن،تا له‌عانى قلَب بونه‌وه‌ى وه‌زعه‌كه‌و سوتانى به‌خت وئيقبالَيان له‌ناو يه‌كێتى دا، ئه‌و پياوه شه‌فاعه‌تيان بۆبكات و شتێكيان بۆ بچرِێت، له‌و نه‌هامه‌تى و ميحنه‌ته رزگاريان بكات. به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆربه‌يان به‌هه‌گبه‌ى به‌تال َو دلَێكى غه‌مگينه‌وه گرده‌كه به‌جێ ده‌هێلَن، شايه‌تحالَه‌كانى نزيك له‌روداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌يان ئاشكرا كرد، باش ئه‌وه‌ى ئه‌و سياسيانه ئه‌و شوێنه به‌جێده‌هێلَن ،برِێكى زۆر له جنێو وقسه‌ى ناشيرينيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه گومان ده‌كرێت پاش ماوه‌ى ئه‌و كه‌سانه بێت كه‌سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ده‌كه‌ن.
*دوێنى ئێواره له‌رێو ره‌سمێكى بنه‌مالَه‌يدا (سه‌رسورى كورِى مه‌نسورى كورِى مه‌سرورى كورِىرێدورى كورِى مه‌سعود) له‌جێگه‌ى مه‌سعودى باپيره گه‌وره گه‌وره‌ى كرايه به‌رپرس و خه‌مخۆرى يه‌كێتى و به‌وه‌كاله‌ت له‌جێگه‌ى تالَه‌بانى ته‌سبيت كرا، تاوه‌كو گوێچكه‌ي لاساره‌كانى سه‌ركردايه‌تى رابكێشێت .بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر دوێنێ پاش ده‌ست به‌كاربوونى به‌هه‌لَه‌داوان هاتوه بۆ سلێمانى و ئامۆژگارى كۆسره‌ت و مه‌لا و تولفه مه‌عسومه‌كانى يه‌كێتى كردوه،له‌ئاست مه‌سعود وبنه‌مالَه‌دا ورته نه‌كه‌ن، ئه‌گينا له‌به‌شه نه‌وته‌كه مه‌حروم ئه‌بن وسرِو ترِى يه‌كێتيش ئاشكرا ده‌كات.
*كه‌نالَى ئاسمانى كوردسات له‌هه‌والَه‌كانى ئه‌م ئێواره‌يه‌يدا بلاَويكرده‌وه، پاش تێپه‌ربوونى چه‌ند سالَ به‌سه‌ر نه‌خۆش كه‌وتن و بێهۆش بوونى تالَه‌بانى، ئه‌م ئێواره‌يه بۆ يه‌كه‌مجار تالَه‌بانى قسه‌يكردوه وتويه‌تى (پخ)،هه‌ر له‌و باره‌يه‌شه‌وه دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌نوسيدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه ته‌ندروستى تالَه‌بانى زۆر باشه، رۆژانه پپَنج بۆ شه‌ش سه‌عات فتبۆلَێن و ئه‌سپ سوارى و مه‌له ده‌كات، وابرِياريشه له‌ماوه‌ى چه‌ند سالَى ديكه‌دا به يه‌كجارى نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێلَێت، و بگه‌رِێته‌وه بۆ كوردستان، به‌لاَم ئه‌وه‌ى بۆته نهێنى شتى شاراوه لاى هه‌وادارانى يه‌كێتى ئه‌وه‌يه كه نازانرێت ئايا تالَه‌بانى به‌مردويى يان به زيندويى ده‌گه‌رِێته‌وه؟ تيا ماون نازانن به‌چ شێوزاێك پێشوازى لێ كه‌ن؟
* وته‌بێژى مه‌كته‌ب سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان،له‌زارى مه‌سعود بارزانيه‌وه ،ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد،كه سه‌رۆك به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پێ خوش نيه بۆى درێژ بكه‌نه‌وه،چونكه درێژ كردنه‌وه مانا‌و مه‌به‌ستى ناشيرين ده‌به‌خشێت، هه‌روابێته‌وه،ناونهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه شتێكى ناشيرينه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك كورته بنه‌و گزگله،ئه‌وه به‌ته‌شهير و ناوزرِاندن و سوكايه‌تى ناو ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ش خودى جه‌نابى سه‌رۆك داواى له هه‌ردوفراكسيۆنى يه‌كێتى وپارتى كردوه ئه‌گه‌ر ئه‌توانن و لايان ئاساييه ،ئه‌وا بابۆى...ن يان بۆى ...ن. ئه‌وه هه‌لَويسَته و رێككه‌وتنامه‌ى ستراتيژى وا ده‌خوازێت.