سامان شه‌وکه‌ت له کلیپی کیژه کورد
Sunday, 24/01/2010, 12:00
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکی کلیپه‌که‌و مۆسیقا دێته‌به‌ر گوێت ،چه‌ند کچێکی ژیکه‌له‌و خاوێن به‌سه‌ماکردنێکي سارد‌و سڕ‌و خاو به‌ده‌ر ده‌که‌ون له‌پشت کاک سامان به‌سه‌ما کردن دێن و ده‌چن جار جاره پاڵ ده‌که‌ون و به‌دانيشتنه‌وه خۆ ده‌له‌نگێنن ،له‌سه‌ما کردنه‌که‌یان ڕا هه‌ست ده‌که‌ی نامۆن به‌م هونه‌ره ،جونکه به‌شێوه‌یه‌کی که‌م جوڵه‌و سه‌ماکردنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ مۆسیقاکه یه‌ک ده‌گرێته‌وه،به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وان سه‌ما ده‌که‌ن و کاک سامانیش هێدی هێدی به کیژه کورد ده‌ڵێ .....
.نه‌کیژه‌کورد دڵمه‌شکێنه..دڵ بۆتۆيه بي لاوێنه)،به‌و مه‌رجه‌ی سێ چوار کچیش له‌ده‌ورو به‌ری سه‌ما ده‌که‌ن،ئێ بابزانين دواتر چ ده‌بێژێ کاک سامان،به نه‌رم و نیانی به کيژه کورد ده‌ڵێ (به‌س تۆم ئه‌وێ به‌س تۆم ئه‌وێ...من عاشقی تۆم تۆم خۆش ده‌وێ)کچه سه‌ماکه‌ره‌کانیش یه‌ک سه‌ري باده‌دا یه‌ک شان و ملي یه‌ک سنگي ،به‌هه‌ر حاڵ کاک سامان به‌وه‌ش ناوه‌ستێ به کیژه کورد ده‌ڵێ
حه‌زم هيوا م بۆ تۆ ئه‌مرێ،که‌س ناتوانێ جێ ی تۆ بگرێ)توخوا کێ به‌م دوعايه ده‌ڵێ ئامین؟ئاخر نه‌ک کيژی کورد کيژی چ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م جۆره ئه‌م قسانه‌ت لێ وه‌رده‌گرن؟ ئاخر ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌يه يه‌کێک له ڕه‌مه‌زانا له‌سه‌ر مێزی نانخواردن دابنیشێ و ده‌ستی له ناو قاپی تێکووشه نابێ و پاروو بۆ ده‌مي ببا ،لێ ی بپرسن ئه‌رێ برا تۆ به‌ڕۆژوو نيت، ئه‌ويش بڵێ خوا به خێري بنوسێ تا ئێستا ڕۆژێکم لێ نه‌خواردووه.ئێ کاکي برا تۆش له‌ناو سێ چوار سه‌ماکاران ده‌ته‌وێ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستي خۆت نیشان بده‌ی،پێت وایه باوه‌ڕت پێبکا،ئه‌گه‌ر نا له‌وانه‌یه له بیرۆکه‌ي ئه‌م کليپه نه‌گه‌یشتبین،تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێ وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به کیژه کورد بڵێ ی ها سه‌یری پشته‌وه‌م بکه‌و ببینه ،ئه‌گه‌ر منت نه‌وێ که‌سی ترم ده‌ست ده‌که و‌ێ،ئه‌گه‌رنا ئه‌و نهێنیه به‌س کاک سامان و کاکی ده‌رهێنه‌ر درکي پێ ده‌به‌ن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست