عومەر فەتاح ٢٢ دەمانچەی ئاڵتونی سەدام و عودەی دەفرۆشێت
Tuesday, 15/04/2014, 12:00
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١١ / ٤ / ٢٠١٤ براژنێکی عومەر فەتاح کە ناوی (پەری)یە، بە خۆی و کۆمەڵێک پاسەوانەوە، بیست و دوو دەمانچەی ئاڵتونی دەبەنە دوکانی زەرنگەرێک بە ناوی هەورازی حاجی ساڵح لە سلێمانی، براژنەکەی عومەر فەتاح بۆ هەر دەمانچەیەک داوای شەش دەفتەر و ٣٠ وەرەقە دەکات، سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە داوایی رێککەوتن کە بۆ هەر دەمانچەیەک بە پێنج دەفتەر و ٣٠ وەرەقەی پێی بفرۆشێت، سەرچاوەکە وتی گومان دەکرێت ئەو دەمانچانە لە بەغداوە دزرابن و هی سەدام، یان عودەیی کوڕی بێت، دواجار دەست عومەر فەتاح کەوتبێت، ئەویش ئەو ماوە زۆرە لای خۆی گلی داوەتەوە و ئەمڕۆی بە فرسەت زانیوە، ناردوویەتی بۆی بفرۆشن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست