بەرەو خوێندنگا
Tuesday, 10/09/2013, 12:00
2107 بینراوە
ئەم ساڵیش وەكو ساڵانی پێشوو
كاتی خوێندنە دوای هەندێ پشوو
لە گەشت وسەفەر تێر یاریمان كرد
لە چەندەها خول بەشداریمان كرد
ئێستاش دڵ گەرم دەروون پڕلە جۆش
ڕوو لە خوێندنین بە جلی تازە پۆش
هەنگاو دەهاوین بەرەو خوێندنگا
بۆ ماڵی زانست ڕووناكی ڕیگا
ئێمەی قوتابی ئەوەستین بێدەنگ
گوێ ڕائەدێرین لە بۆ یەكەم زەنگ
زەنگی خوێندنی ساڵێكی نوێ
لەودەمەی كەخۆر جوان دەرئەكەوێ