کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕوا مه‌که‌ن !

Monday, 25/05/2009, 12:00














به‌گرمه‌ گرمی هه‌وری به‌هاران
بڕوا مه‌که‌ن ،
هه‌ر گه‌ف و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ یه‌ک زه‌ڕه‌
به‌قا مه‌که‌ن ،
دڵ خۆش مه‌بن
مه‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌هاره‌ گرمه‌ی دێت
گرمه‌شی بێت
ده‌هۆڵێکی دڕاوه‌ سه‌ما مه‌که‌ن !
لای تاوانه‌
تاوێ ببارێنێ به‌سه‌ر شینکه‌
له‌ مێژ ساڵه‌
چاوه‌ڕێی بارانه‌ ئه‌و دڵه‌ وشکه‌
نه‌م دی تاوێ
ئه‌و هه‌وره‌ سه‌وز و زه‌ردانه‌
جارێ ببارێنن
به‌سه‌ر کێڵگه‌ی تینووی دڵـم !
ئیتر له‌و هه‌ورانه‌
چۆن بێ ئومێد نه‌بم گوڵم ؟
له‌ گرمه‌ گرمی ئه‌وان گه‌یشتم
زانیم درۆیه‌
فریوودانه‌
ده‌هۆیه‌
هه‌ورێکی ده‌س خه‌رۆیه‌ !


سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە