تۆنی بلێر، سه‌فه‌رێک به‌شی 3
Tuesday, 18/09/2012, 12:00
ده‌سدرێژی 11/9
له‌مێژووی ئه‌مریکا و له جیهانا چاوه‌ڕوان نه‌کراوه کارێکی تێرۆریستی وا رووبدا، ئه‌م کاره بووه هۆی سه‌رنج ڕاکێشانی هه‌موو جیهان، کارێکی تێرۆریستی وا له شاری نیویورک له یه‌کێک له زل هێزترین ووڵات که ئه‌مریکای سه‌رووه ڕووبدا. ئه‌م کاره بووه هۆی گۆڕانێکی گرنگ له هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوادا که هێزه‌کانیان یه‌کخه‌ن و به‌ره‌وڕووی ئه‌م ههڕهشهیهببنهوه، نه‌ک ته‌نها له وولاته‌کانی خۆیانا به‌ڵکو دوایان که‌ون له‌و ولاتانه‌ی که په‌نایان داون و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن به به‌هێزترین شێوه هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بده‌ن.
له‌م ڕووداوه‌دا که له 11/9/2001 دا که له بینای دووبۆرج که یه‌کێکه له به‌رزترین بینای شاری نیۆیۆرک و بووه‌هۆی کوشتنی نزیکه‌ی 3000 بێ تاوان له چه‌ندین ڕه‌گه‌ز ومیلله‌ت و ئاینی جیاواز، ئه‌م کاره بوو به گه‌وره‌ترین کاری تیرۆریستی له جیهانا.
فڕینی ژماره 77 به 64 نه‌فه‌ره‌وه که له واشنتهنهوه به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلس ده‌فڕی به‌ره‌و پینتاگۆن له‌م دهسدرێژیهدا 189 که‌س کوژران. فڕۆکه‌یه‌کی تر له شه‌ریکه‌ی 'یوناتید ئهیرلان' به 93 نه‌فه‌ره‌وه له فرۆکه‌خانه‌ی نیوارک له شاری سانفرانسیسکۆوه به 44 نه‌فه‌ره‌وه ده‌یانویست بیبه‌ن به‌ره‌و 'وایت هاوس' ده‌زگای سه‌ره‌کی حکومه‌تی ئه‌مریکی، به‌لام له‌ناوچه‌ی سه‌مه‌رسێت، له پینسلڤانیا که‌وته خواره‌وه کاتێک نه‌فه‌ره‌کانی ناو ته‌یاره‌که زانیان که ڕفینهرهکان ده‌یانه‌وێت فڕۆکه‌که به‌ره‌و وایت هاوس ببه‌ن په‌لاماریان دان و فڕۆکه‌که که‌وته خواره‌وه وهه‌موو کوژران.
هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی جیهان و ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌یان نووسی و لێکچوونی ئه‌م دهسدرێژیهیان کرد به په‌لاماری فڕۆکه‌کانی یابانی بۆ سه‌ر به‌نده‌ری ' پۆل هاربه‌ر' له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا، هه‌موو وولاتانی جیهان و وولاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌تا یاسر عه‌ره‌فات ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌سدرێژیه‌ی کرد، به‌لام به‌داخه‌وه فه‌له‌ستینیه‌کان ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و پێ یان خۆش بوو، له‌هه‌موو وولاته‌کانی جیهانا ته‌نها ئیزاعه‌ی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی ڕژێمی سه‌ددام سرودی نیشتیمانی و ئه‌لله و ئه‌کبه‌ریان ده‌خوێنده‌وه و پێخۆش حاڵ بوون.
هه‌رچه‌ند له سالی 1993 دا هه‌وڵێکی کاری تێرۆریستی درا بۆ سه‌ر ده‌زگای بازرگانی جیهانی له بینای دووبورج له نیویۆرک، به‌ڵام پێ یانزانی و هه‌وڵه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوونه‌بوو. له ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کانا ده‌سدرێژی کرایه سه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی له ئه‌فریقا / تانزانیا، په‌لاماری سه‌ر که‌شتی ' ی‌و ئێس ئێس کۆل' له به‌نده‌رێکی یه‌مه‌ن بووه هۆی کوشتنی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازی ئه‌مریکی، هه‌روه‌ها ده‌سدرێژی له لوبنان و چێچنیا وده‌سدرێژی خستنههخوارهوهی فڕۆکه‌یه‌کی سه‌فه‌ری ئهمیرکی به 200 نه‌فه‌ره‌وه له‌سه‌ر لۆکهبی / سکۆتلاند له‌ساڵی 1989 ده که ڕژێمی قه‌زافی لیبیا تاوانبارکرا، به‌لام هه‌تا ئه‌و کاته ده‌سدرێژی وا گه‌وره نه‌کرابووه سه‌ر ڕۆژئاوا.
له‌پاش ئه‌م ڕووداوه هێزه‌کانی ئه‌مریکی و ڕۆژئاوا بۆ چه‌ندین ساڵه له ئه‌فغانستان له‌م ماوه‌دا 4000 سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژران و چه‌ندین هه‌زارله تێررۆریستهکان و خه‌لکی بێ تاوانی ئه‌فغانستان و چه‌ندین له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا له‌م شه‌ڕانه‌دا کوژران و له‌نێوان ئه‌م ڕووداوانه‌دا ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام.
له به‌رواری ئه‌م ڕوداوه‌دا تۆنی بلێر له کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی فه‌رمانبه‌رن و کرێکاران له برایتن بوو، ' شارێکی بچووکه له‌سه‌ر قه‌راغ ده‌ریا به‌دووری 60 میل له له‌نده‌نه‌وه'، له کاتی پشووداندا له ئوتێل که دانیشتبوون له‌گه‌ل ئهڵیستهر کامبێل، لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کان، ئه‌لیسته‌ر ته‌له‌فزیۆن داده‌گیرسێنێ ده‌ڵێت: 'ئاسهیری ئه‌مه بکه، و ڕووداوه‌که‌ی 11/9 ی نیشانی تۆنی بلێر ده‌دا.' و ئیتر تۆنی بلێر ده‌ڵێ، ئه‌م ڕووداوه جیهانی گۆڕی، ئه‌مه ڕووداوێکی ئاسایی نیه په‌یوه‌ندی هه‌موو جیهان ده‌گۆڕێ، ئه‌م کاره ساته نابێت ئیهمال بکرێ، ئه‌مانه ته‌نها به‌م ده‌سدرێژیه وه ناوه‌ستن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێمان ده ن له هه‌رلایه‌ک بۆیان ڕێکه‌وێت.
ئه‌مه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له نێوان جیهانی ئازادی شارستانی و کۆمه‌ڵانی جه‌ریمه و مۆرڤ کوژ که هیچ نرخێک بۆ ژیانی مرۆڤ دانانێن، نابێت بیهلین و ڕێ بده‌ین ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌کردن و ده‌سدرێژیه به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت دوایانکهین له هه‌ر شوێنێک بن، ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره که‌م ته‌رخه‌می و کشانه‌وه‌مان هه‌بێت ده‌بێته نیشانه‌ی تێشکانی سیاسی و ترسنۆکی، هه‌ڵه‌یه که به‌ره‌وڕویان نه‌بینه‌وه‌و بیه‌ڵین هه‌ڕه‌شه له شێوازی ژیان و که‌لتوری ژیانمان بکه‌ن.
ئه‌م تووندڕهویه له کۆمه‌ڵانی ئیسلاما وه‌ک له‌مێژوودا ڕوویدا له دوای کۆچی دوایی په‌یامنێری یه‌زدان و هاتنی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کانی ڕاشدین، ئه‌م جۆره توندڕه‌ویه له و شێوازه‌دا ده‌بینرێ، و ئه‌مه بۆچوونی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی ئیسلام نیه، و وولاته‌کانی موسوڵمانه‌کان و ڕژێمه‌کانی حوکمداریان خۆیان به‌دوور ده‌گرن و ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره جه‌ریمانه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک هه‌ڵوێستیان نیشاندا له کاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا.
هه‌رچه‌ند هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلام ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه چوونکه ئه‌م کۆمه‌ڵه موجریمانه کارتێکردنیان ده‌بێت له‌سه‌ر میلله‌تان و خه‌لکانی وولاته‌کانیان، له کاتێکدا کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌و کێشه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوا له کاتێکدا هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ئه‌وه چه‌ندین ساڵه له ئه‌فغنستان و ڕووخانی ڕژێمی تاله‌بان، چونکه تێرۆریستانی القاعدهیان په‌نا دا‌و یارمه‌تیان ده دان بۆ هه‌ستان به‌کاری تێرۆریستی. هه‌روه‌ک له مێژووی وولاتی ئه‌فغانستان دا ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ندین جار وولاته‌که‌یان داگیرکراوه‌و به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ران بوونه ته‌وه به‌جۆرێک وه‌ک دژمنه‌کانیان قووتدابێت و به‌ڕشانه‌وه هه‌ڵیان هێنابێته‌وه، هه‌ر وه‌ک له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری به‌ریتانیا و هه‌ر وه‌ها له‌م دوایی یه‌دا داگیرکردنی وولاتیان له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه، که ناچارکران داگیرکردنی ئه‌فغانستان واز لێ بێنن و کشانه‌وه.
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه وولاته‌کانی ئه‌وروپا به گشتی کۆمه‌کی خۆیان نیشاندا، به‌لام دیاربوو له گه‌رماوگه‌رمی ڕووداوه‌که‌دا ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستی یه‌کگرتنه ده‌بێت، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت:' ده‌مزانی ئه‌مه زۆر به‌رده‌وام نابێ و پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا به‌رده‌وامی ئه‌م کۆمه‌کیه سارد ده‌بێته‌وه، به‌ڵام یه‌کیه‌تی هێزه‌کان و هه‌ڵوێستی بێ گۆڕان له نێوان ووڵاتهیهکگرتووهکاکنی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌بوو بێ گوومان و به‌رده‌وام بێ. بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سدرێژی، چونکه ئه‌ڵتێرناتیڤ نه‌بوو "له‌جێی ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕێگه‌یه‌کی تر نه‌بوو" مل دان و که‌م ته‌رخه‌می و کشانه‌وه نیشانه‌ی تێشکان و ترسنۆکی بوو، نه‌ده‌کرا ڕێ بده‌ین به تێرۆریسته‌کان هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به بێ له‌ده‌سدانی سامان و خوێن ڕشتن نه‌ده‌بوو.
له هه‌ڵوێستماندا کۆمه‌کی 'ی‌و ئێن' ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و میلله‌تان و وولاتانی جیهان پێویست بوو، چه‌ندین وولات هه‌میشه بێ گوومان بوون له کۆمه‌کی وهه‌ڵوێستیان له‌م کامپه‌ینه دا. '
به‌رده‌وام له‌گه‌ل وولاته‌کانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپاو ئه‌مریکای سه‌رو رووسیا په‌یوه‌ندی و کۆمه‌کی یه‌کتر بین، به دانانی پلان و لیژنه‌ی حکومی به‌رده‌وام بۆ پلان دانان و ئاماده‌بین بۆ پارێزگاری ئاسایش و ئاسمانی ووڵاتمان، وه‌ک تۆنی بلێر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ' هه‌تا جارێک به‌ته‌له‌فوون له سه‌رکرده‌ی هێزی هه‌وایی یه‌وه پهیوهنیم پێوه‌کرا که فڕۆکه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌یه به‌ره‌و له‌نده‌ن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیا نه‌ماوه‌و مه‌ترسی ده‌کرێ هه‌وڵێکی تێرۆریستی بێ، ده‌بوو قه‌رار له‌ده‌ست مندا بێ بۆ فه‌رمانی خستنه‌خواره‌وه‌ی، به‌لام به‌یارمه‌تی یه‌زدانی مه‌زن، ووتم با که‌مێک چاوه‌ڕێ بین، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م فڕۆکه‌یه‌دا دروست بێته‌وه، سوپاس بۆ یه‌زدان په‌یوه‌ندی دروست بوویه‌وه و فڕۆکه‌ی ئاسایی سه‌فه‌ربوو په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌کاری تێرۆریستیه‌وه.'
وه‌ک له شه‌وی دوای ڕودانی 11/9 دا تۆنی بلیر له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه له داونین ستریته‌وه 'ده‌زگای فه‌رمانڕه‌وایی' یه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م ده‌سدرێژیه له ووتارێکدا ده‌ڵێت:
'کاری تێرۆریستی وا گه‌وره، خراپه‌کاریه‌کی نوێیه له جیهانمانا، ئه‌و خه‌لکانه‌ی به‌کاری وا هه‌ڵده‌سن هیچ نرخێک بۆ پیرۆزی ژیانی مرۆڤ دانانێن، ئێمه وه‌ک ڕژێمه دیوکراسیهکانی جیهان ده‌بێ پێکه‌وه ئاماده‌بین بۆ تێشکان و له‌ناوبردنیان. ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕی نێوان وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو تێرۆریسته‌کان نیه، ئه‌مه شه‌ڕێکه له نێوان خه‌لکانی ئازاد و دیموکراسی وخهلکانی خراپه‌کار و تێرۆریستدا. ئێمه، له‌به‌رئه‌وه لێره له به‌ریتانیا شان به‌شان له‌گه‌ل براده‌رانی وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شداری ئه‌م تراژیدیایهین، ئێمه هه‌روه‌ک ئه‌وان پشوونادهین هه‌تا ئه‌م خراپه‌کاریه له‌جیهانا له‌ناوده‌برێ.'
وه‌ک تۆنی بلیر ده‌ڵێت ئه‌م کاره ئاسان نه‌بوو، ده‌بوو هه‌موو پێکه‌وه هه‌وڵه‌کانمان یه‌کخه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م خراپه‌کارانه بیانتوانیایه له جیاتی کوشتنی 3 هه‌زار 30،000 یان ده‌کوشت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵمان ده‌دا بۆ پلان دانان، چۆن ئه‌م پلانانه بخه‌ینه کاره‌وه وله‌سه‌ره‌تادا چی پێویسته بکرێ؟ له‌م پلانانه‌دا کێشه‌ی عێراق له به‌رده‌ممانا بوو، ئینجا چۆن ڕژێمی تاڵه‌بان له‌ناوبه‌رین وه‌ک کۆمه‌کی که‌ری القاعیده، هه‌روه‌ها چۆنه ڕژێمی تێکشکاوی ئه فغانستان بکه‌ین بهڕژێمێ جێی باوه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی ولهوهزعی به‌ره‌ڵلایی ڕزگاری بێ و بینای دروستکردنه‌وه‌ی وولاته‌که بکه‌ین. ههنگاوێکی ترئه‌وه بوو، نه‌یه‌ڵین چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ بکه‌وێته ده‌ست ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵ و ڕژێمانه‌وه، هه‌روه‌ها چی بکه‌ین له گه‌ڵ ڕژیمی سه‌ددام دا که پاش 10 ساڵ هه‌ڵوێستی به‌ره‌نگاری و گوێ نه‌دانه قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه گهکگرتووهکان و هه‌وڵدانی بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی، ئه‌م ڕژێمه ده‌بوو به‌ره‌نگاری بینه‌وه یا بیهێنینه ڕیز یا له‌ناوی به‌رین، سێهه‌م خاڵ ئه‌وه بوو، چۆن ده‌بێ ڕێبدرێ ئه‌م کاری ده‌سدرێژی تێرۆریستیه بکرێ و پلانی بۆ دانری وسهرۆکاری بکری بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگای نهینیهکانی ڕۆژئاوا ئاگاداربن؟
له‌به‌رئه‌وه ده‌بوو لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یاسای ئازادی تاکه که‌س و پارێزگاری مافی مرۆڤ، و ده‌بوو هه‌ستین به کامپه‌ینی لابردنی ڕژێمی تاڵه‌بان و کارکردن بۆ دانانی ڕژێمیک له جێی، بۆ ئه‌م کاره کامپه‌ینی لهشکرگهری ئاماده‌که‌ین بۆ وه‌دست هێنانی ئه‌م ئامانجه، هه‌رچه‌ند سه‌رۆک بووش ده‌یووت نابێ په‌له‌نه‌که‌ین و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین، ته‌نها بۆردومان و په‌لاماردانی 10 خێمه‌ی تێرۆریست ئه‌وه ناهێنی بایی 10 ملیۆن دۆلار بۆمبا باران بکرێن، له هه‌مان کاتدا کۆفی ئانان سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌ته‌وه یهکگرتووهکاکن ئاماده‌بوو بۆ ههرکاریکی پێویست.
له‌گه‌ل سه‌ره‌ک کۆماری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین یه‌کترمان بینی سه‌ردانی مۆسکۆم کرد، هه‌رچه‌ند مۆسکۆ ڕووالهتی کرملین زۆر له جارانی جیاواز نه‌بوو، شاری ' ساینت پیتهرزبرگ' زیاتر ڕووالهتی ئه‌وروپی بوو تا مۆسکۆ، پووتین ئاماده‌بوو بۆ یارمه‌تی چونکه کێشه‌ی چێچنیای هه‌بوو و ده‌یزانی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستیان له‌سه‌ره. له‌هه‌مان کاتدا ده‌بوو وولاته‌کانی دراوسێی ئه‌فغانستان یه‌کخه‌ین بۆ پشتیوانیمان به‌تایبه‌ت پاکستان، سه‌ره‌ک کۆماری پاکستان 'پهرفێز موشه‌ڕه‌ف' له‌گه‌لمان بوو، و ئامۆژگاری ئه‌و ئه‌وه بوو که ده‌یووت، ده‌بێت چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی فه‌له‌ستین بدۆزینه‌وه، هه‌روه ها کێشه‌ی توندڕه‌وی هه‌ندی له کۆمه‌لانی ئیسلامی پاکستانی ده‌خسته ئه‌ستۆی سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی پاکستان زیاالحق له ساڵه‌کانی حه‌فتاکانا که‌له سیاسه‌تیدا هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری خه‌لکی پاکستانی په‌یوه‌ند کردبوو به ئاینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه پهرفێز موشه‌ڕه‌ف خۆی له وه‌زعێکی زۆر کێشه‌داردا ده‌بینی.
ئه‌وه بوو له دوادوایی ساڵی 2001 دا ڕژیمی تاڵه‌بان ڕووخا، که یه‌که‌م جار له‌شکری به‌ریتانی ژماره 40ی هێزی کۆماندۆی ده‌ریایی له مانگی 11 ی 2001 دا دابه‌زین له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌گرام که ژماره‌یان 1700 چهکدرابوون بۆ گرتن و پارێزگاری ئه‌م فڕۆکه‌خانه، پێویستی سه‌رشانیان بوو ئاماده‌بن بۆ لێدانی تێرۆریستانی القاعده و تاله‌بان. کاری سه‌رشانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان لابردنی تاله‌بان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نوێ که دژی تاله‌بان و القاعده بێت، کۆمه‌کی بکری به هێزه‌کانی ناتۆ و وولاته‌کانی ئه‌وروپا ئاماده‌بن بۆ پارێزگاری ئاسایشی ئه‌فغانستان و لێدانی هێزه‌کانی خراپه‌کار. ژماره‌ی هێزه کانی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تاوه 2700 چه‌کدار و پاش ماوه‌یه‌ک که‌م بووه وه بۆ 300 که سه‌ره‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م هێزانه گه‌شته سه‌ر تورکیا.
هه‌رچه‌ند وا چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕی و سالی 2004 و ساڵی 2006 و پرسیاردهکرێ کوا سه‌رئه‌نجامی ئه‌م که‌مپه‌ینه؟ به‌لام له ڕاستیدا هه‌رچه‌ند کێشه‌که به‌ته‌واوی بن بڕ نه‌بووه، دوای که‌وتنی ڕژێمی تاله‌بان ئه‌فغانستان وولاتێکی چاکترو جیاوازتره و هه‌رچه‌ند به‌رده وام هه‌ڕه‌شه‌ی کاری تێرۆریستی هه‌یه به‌لام هه‌میشه هه‌وڵدراوه تا ڕاده‌یه‌ک دیموکراسی بچهسپێنری، هه‌موو پلانه‌که به‌ته‌واوی به‌جێ نه‌هێنراوه له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌رده‌وام مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی کاری تیرۆریستی هه‌یه، کاره تێرۆریستیه‌کان تا راده‌یه‌کی باش که‌م بووته‌وه و کۆمه‌کی ئه‌م گروپه خراپه‌کارانه له که‌م بوونه‌وه‌دایه.
وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: وولاته‌کانی ڕۆژئاوا هه‌ڵه‌یان زۆره به‌لام ئه‌م ووڵاتانه به‌رده‌وام لهههوڵدانان که خۆیان له‌و هه‌ڵانه ڕزگارکه‌ن و وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: من هه‌میشه هه‌وڵمداوه که کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ربکرێ و ئاشکرایه له‌م هه‌وڵدانه‌دا سه‌رکه‌وتوونه‌بووین، و بووه به کۆسپێکی گرنگ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان، ده‌بوو ئێمه هه‌وڵ بده‌ین که چیمان ویست بۆ لایه‌ک بۆ لاکانی تریش به‌هه‌مان شێوه. وه‌ک له ووتارێکی تۆنی بلێردا ده‌ڵێت:
"له هه‌موو جیهانا له دوای ڕووداوی 11/9 وه که خه‌ڵکان و حکومه‌ته‌کانی جیهان پێکه‌وه وا لێ ده‌کا که بیربکه‌ینه‌وه‌و پێش چاوی خه‌ین گۆڕانێک پێویسته، له‌م پرۆسێسه‌دا و له‌نێوان باسه‌کاندا که باسی شهڕدهکرێ و پرسیاردهکرێ چی بکه‌ین باشه؟ لایه‌نێکی تر له‌م باسانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئێمه هه‌موو پێکه‌وه به‌توانای هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی جیهان ده‌بێ لێدوان و ڕاوێژکردن هه‌بێت، ده‌زانین که سنوره‌کانمان له‌مه‌ترسیدایه له به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌دا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا کێشه‌کان زۆرکه‌م له نێوان سنوری وولاتانی دیاری کراودا ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ک بوومه‌له‌رزه له بازاڕای هه‌ر وولاتێکدا کارتێکردنی هه‌یه بۆسه‌ر بازاڕی وولهتهکانی تر، له‌ئه‌مڕۆدا باوه‌ڕبه‌خۆبوون جیهانیه ئه‌گه‌ر هه‌بێت یاننا، ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌که به‌ره‌و سه‌رلێ شێوانه، چونکه بۆ خه‌لکێک که‌ده‌بێ کاربکه‌ن بۆ به‌ڕێکردنی یه‌کتایی ژیانی خێزانی، بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی پاره‌ی خانووبه‌ره ، ویستی پێش که‌وتن له کاردا و پاره پاشه‌که‌وت کردن بۆ کاتی خانه نشینی، له‌به‌ر ئه‌وه پیویستی ژیانه که ده‌بێت پارێزگاری یاسا و ئه‌من و ئاسایش بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌هه‌رشوێنێک شێواو نه‌ما هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ژیانی ئێمه‌ش ده‌کات، من باوه‌ڕم وایه سه‌ربه‌خۆبوون له‌م بواره‌دا به‌بوونی یاسا و ئه‌من پێویستی سه‌ره‌کی داموده‌زگای ژیانی نوێ و سه‌رده‌می نوێ یه.
ئه‌مه وه‌ک بهرهوڕووبوونهیهکی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه که پێویستی به بوونی په‌یوه‌ندی جیهانیه، وه‌ک لێره‌دا ئه‌م جاره‌ش ده‌ڵێت:
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه نیه که چۆن جیهانی پێکه‌وه بوون 'گلۆبه‌لایزه‌یشن' بووه‌ستێنین، مه‌وزوعه‌که ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌توانین توانای کۆمه‌لگاکانی جیهان پێکه‌وه به‌کاربێنین بۆ چه‌سپاندنی یاسا، ئه‌گه‌ر جیهانی هه بوون و پێشکه‌وتن ته‌نها بۆ چه‌ند که‌سێکی که‌م بێت سه‌رکه‌وتوونابێ و هه‌قی خۆیه‌تی که تێک بشکێ. ئه‌م جاره‌ش تۆنی بلێر بۆ به‌رگری له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت:
کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی چه‌ندین عه‌یبی خۆی هه‌یه، هه‌ر وه‌ک کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ڵه‌ی خۆمان هه‌یه، به‌لام من وا بیرده‌که‌مه‌وه که وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دروست بووه به له‌ناوبردنی کۆیله‌یه‌تی، هه‌روه‌ک له یاسای دامودهزگایانا دانراوه، هه‌روه‌ک هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ پارێزراوه به‌بێ جیاوازی له یاسایاندا بۆ هه‌موو که‌سێک، و بووه به مۆدیلێک / شیوازێک بۆ هه‌موو جیهان، من بیر ده‌که‌مه‌وه له پیاوێکی ڕه‌ش که‌له‌گه‌ڵ هه‌ژاریدا له دایک بووه بوو به سه‌رۆکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئێستا ئه‌و پیاوه' کۆلین پاوڵه' که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، هه‌روه‌ک په‌یکه‌ری ئازادی ئه‌مریکی که چه‌ندین په‌ناهه‌نده هاتن وبهلایا تێپه‌ڕین، که بۆخۆیان و منداڵه‌کانیان ئه‌م جیهانه نوێیه پێک بینن.
له‌م وولاته‌دا که ئازادی ته‌نها ئازادی ته‌نها که‌س نیه، به‌لکو ئازادی له رووبه‌رێکی فراوانتردا، ئه‌و ئازاده‌یه که بواری ئازادی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌موو که‌سێکدا بۆ ئه‌نجامدانی هیواداریهکانیان به‌بێ هیچ جۆره ڕێگرێ، ئه‌مه‌یه په‌یوه‌ندی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ر یاسای یه‌کسانی هه‌موو تاکه که‌سێک مافی خۆی وه‌ده‌ست بێنێ، ئه‌م یه‌کسانیه نه‌ک ته‌نها له وولاته‌کانی ئه‌مریکای سه‌رو به‌ڵکو له‌سه‌روی ئه‌فریقاو ناوچه‌ی غازه / فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان، چوونکه ئه‌م هه‌ژاری و نه‌بوونی یه‌کسانی یه کێشه‌ی نه‌ک ته‌نها ئه‌وانه به‌لکوو کێشه‌ی ئێمه‌یه.
ئه‌مڕۆ جۆری مرۆڤ توانای زانیاری و ته‌کنۆلۆجی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی خۆی هه‌روه‌ک توانای بۆ به‌ئه‌نجامدانی سامان و هیواداریهکانی مرۆڤ بۆ هه‌مووکه‌س به‌یه‌کسانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌نها توانای ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانه که هه‌موو پێکه‌وه ده‌توانن به‌بێ وازهێنان ئه‌م هیواداریانه به‌ئه‌نجام بێنن.
تۆنی بلێر ئه‌ڵێت: 'که ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانبارانی 11/9 ئه‌م هه‌وڵدانه نه‌ک له‌به‌ر ویستی تۆڵه‌کردنه‌وه‌و تینویه‌تی خوێن ڕشتن، ئه‌مه ده‌که‌ین وه‌ک به‌جێ هێنانی یاسا، ئه‌مه ناکه‌ین له دژ ئیسلام، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئیسلامی ڕاستن براو خوشکی ئێمه‌ن و به‌شدارن له‌م ههوڵدانهمانا، به‌ڵام' بینلادن' خاوه‌ن باوه‌ڕی زیاتر نیه له خاچه‌کان که به‌ناوی ئاینه‌وه هاتن بۆ تالان کردن و کوشتنی موسوڵمانانی ناوچه‌که به‌ناوی ئاینی مه‌سیحیه‌وه، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ڕۆژئاوا به‌ره‌وڕووی درۆزنی خه‌ڵکانێ که به‌ناوی ئیسلام و مه‌سیحی و جوله‌که ده‌یانه‌وێ کاری خراپه بکه‌ن ببنه‌وه، چونکه هه‌موومان له هه‌رسێ ئاین منداڵی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ین، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئاینه‌کان نزیککهینهوه له‌یه‌کتر بۆ تێگه‌شتن له نرخی میراتی هاوبه‌شماندا که ئاینه‌و سه‌رچاوه‌ی یه‌کیه‌تی و توانامانه.'
وه‌ک تۆنی بلیر باس ده‌کا له ووتارێکدا له شاری شیکاگۆ له ساڵی 1999 دا که باسی پرنسیپی نێوده‌وله‌تی بۆ دانانی یاسای ' ئینتهرڤێنشن' (به‌کارهێنانی هێز بۆ چوونه ناو سنوری وولاتان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی ههرڕژێمێک که داپلۆسێنه‌رو دیکتاتۆرو خراپه‌کاره) ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره پێویست بێ، بۆ چاودێریکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له بوارێکی فراوانتردا له کاتی هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌هه‌ر لایه‌کدا له جیهانا، چونکه سه‌ربه‌خۆیی وولاتان په‌یوه‌ندن به‌یه‌کتره‌وه، وه‌ک کارێکی نه‌ترس ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ کاری وا.
ئه‌م ' ته‌داخل' کردنه به دوو شێوه هۆکاری بۆ دروست ده‌بێت و ئه‌م ویسته ده‌که‌وێته پێش کۆمه‌لانی جیهان له شێوازی پرینسیپی ئایدیالیزم و ڕیالیزمدا، ئه‌وانه‌ی که ئایدیالیستن ده‌ڵێن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای پرینسیپی مرۆڤایه‌تی ته‌نها ڕێگه‌یه که ده‌توانێ قه‌ناعه‌ت به خه‌لکان بکاو گۆڕان وه‌ده‌ست بێنێ به‌لام ڕیالیسته‌کان ده‌ڵێن که پرنسیپی ڕیال پۆلیتیک / سیاسه‌تی واقعی، یا سیاسه‌ت به‌گوێره‌ی پێویستی وه‌زع که ده‌بێ پاراستنی ژیانی خه‌لک و پاره خه‌رج کردن له‌پێشتر بێ و نه‌یه‌ڵین ڵێکدان ڕووبدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌وه بێنێ وه‌ده‌ست بهێنرێ. ئه‌م 2 بۆچوونه دووشێوه‌ی جیاوازی لێکدانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌ممانا که بزانین کامیان بهکهلکترو کاریگه‌رتره.
هه‌روه‌ک رووداوی ده‌سدرێژی 11/9 وای لێ‌کردین که شێوازی بنه‌ڕه‌تی بۆچوونمان بگۆڕین و خه‌لکی ناچارکرد که ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ره‌وڕووبوونه‌وه بینه‌وه و بچینه ئه‌فغانستان بۆ شه‌ڕ له دژ خراپه‌کاران بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تێرۆریستانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی هارمۆنی کۆمه‌لانی جیهان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه و له‌ناوی به‌رن.
له‌م هه‌وڵدانه‌دا پاش چه‌ندین ساڵ ده‌رده‌که‌وێت به هاتنه کایه‌ی چه‌ندین کێشه‌ی تر، وه‌ک هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسی له نێو کۆمه‌ڵانی جیاوازدا که جیاوازن به ئاین و که‌لتور، وا ده‌گه‌یه‌نێ که ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێت به‌زۆر بیروڕاو که‌لتوریان به‌سه‌ر خه‌لکانی ترکه ڕۆژئاوایی نین بچه‌سپێنن، وه‌ک جۆرێک له داگیرکه‌ری / ئیستیعماری که‌لتوری به شێوه یه‌کی که‌ل له ڕه‌قانه.' لێره‌دا وه‌ک تۆنی بلێر جارێکی تر ده‌ڵێت:' ئێمه ئاگادارمان کردن و پێمان ووتن، خه‌لکانی وه‌ک القاعده ناکری چاوپۆشیان لێ بکرێ وله بیرخۆمانی که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی توندڕه‌وی ئایدۆلۆجی دروست بوون.'
وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:' کاتیک سه‌یری ڕووداوه‌کانی دروست بوونی ڕژێمی ئێرانیم کرد که له‌ساڵی 2001 دا له ڕاستیدا دژ به تاله‌بان و سه‌دام و القاعده بوو، ئه‌م دژایه‌تیه له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی نێوان شیعه‌و سوننه بوو، ئه‌م دژایه‌تیه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که کامیان سه‌رکردایه‌تی کاری توندڕه‌وی / ڕادیکالی ئیسلامی ده‌که‌ن، نه‌ک وه‌ک هه‌ولدان بۆ شێوازێکی پێش که‌وتن خواز له‌م که‌مپه‌ینه‌دا. هه‌روه‌ک ڕووداوی توندڕه‌وی ساڵی 1979 ی مه‌ککه که توندڕه‌وه سونیه‌کان پێی هه‌ستان، له بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که نه‌یه‌ڵن شیعه‌کان خۆیان بکه‌ن به پێشه‌وای ئه‌م کامپه‌ینه.
هه‌روه‌ک چۆن ئێمه کۆمه‌کی تالهبانمانکرد له‌دژ ڕوسیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له وه‌زعه‌که بێ و له‌ده‌ستمان ده‌رنه‌چێ، هه‌روه‌ها چۆن ئێمه کۆمه‌کی سه‌ددام مانکرد و چهکدارمانکرد بۆ وه‌ستانی کامپه‌ینی هه‌ڕه‌شه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌یرده‌که‌ی له‌م وهزعانهدا سه‌رئه‌نجامی بۆچوونی ڕیالیزم ئه‌وه بوو بووه هۆی دروستکردنی بنه‌ما بۆ خراپه‌کاری و دژایه‌تی خۆمان و وه زعێک دروستکه‌ن هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌که بکه‌ن.
وا ئێستا له دوای 11/9 وه بۆم ده‌رکه‌وت که بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی پێشوومان هه‌موو بی که‌ڵکن و ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتربکرێت له‌سه‌ر ئه‌م وه‌زعه، چونکه من ده‌زانم ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه که بڵێین ئه‌و وولاتانه‌ی ئه‌م ڤایرهسهیان تیا بلاوبووه‌ته‌وه ئیتر کێشه‌ی ئێمه نیه، وه‌ک سه‌رلێشواوی له نێوان سیاسه‌تی ئیداره‌کردنی وه‌زعه که‌و سیاسه‌تی شۆڕشکردن، من خۆم بووم به شۆڕشگێڕ، ده‌بوو سیاسه‌تمان به گشتی بکه‌وێته سه‌ر رێگای گۆڕان و بگۆڕێ.' "هه‌تا ئێره نوسراوه‌کانی تۆنی بلێر."
بۆ ڕۆژئاوا هه‌میشه بانێکه‌و 2 هه‌وا: ته‌نها له‌و شوێنانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیان له مه‌ترسیدایه باسی مافی مرۆڤ و ڕاگرتنی یاسای شارستانی ده‌که‌ن، چونکه له تورکیا ڕژێمی داپلۆسێنه‌ر و ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورکیا که چاکترین براده‌ریانه له ناوچه‌که‌دا هه‌رگیز باس ناکه‌ن که 90 ساڵه جێنۆسایدی کورد ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک هه‌ڵوێستیان له کۆمه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕژێمی سپیه‌کانی ئه‌فریقای خوارو هه‌تا ئاخر هه‌ناسه‌ی ڕۆژئاوا کۆمه‌کی کردن. وا ئێستا له سوریا ده‌بینین باسی سوریا کپ بووه‌وه چونکه ڕێکه‌وتنێک ئه‌گه‌ر کاتیش بێت له نێوان ڕوسیا‌و ڕۆژئاوادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆڕی به‌رگری دژبه هێزی ئاسمانی ڕووسی نه‌فرۆشرێ به ئێران، به‌رامبه‌ر ئه‌وه ڕۆژئاوا هه‌ڵوێستیان گۆڕی له بۆ ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سوری. وه‌ک تا ئێستا چه‌ندین جاره تورکیا به ئاشکرا ده‌ڵێت: ' کێشه‌ی تورکیا له سوریا کورده‌کانی سوریایه' له‌به‌رئه‌وه پهلهناکهن له له‌ناوبردنی ڕژێمی سوریادا ئایا ئه‌و هه‌موو خوێن ڕشتن و کوشتاره به به‌لاش؟
له‌ڕاستیدا زل هێزی له خۆیدا جۆرێکه له‌ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بۆسه‌ر وولاتانی قزم وجیهانی سێهه‌م، چونکه وا به‌ئاسانی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆیان هه‌موو قه‌رارێک به‌سه‌ر ئه‌و وولاتانه‌دا ده‌سه‌پێنن. هه‌تا شهڕدروست بوون، له‌سه‌یرکردنی هۆکاری ڕووداوه‌کانا ده‌رده‌که‌وێت: له بنه‌ڕه‌تا هۆکاری ڕوودانیان ڕۆژئاوا خۆیانن، هه‌ر وه‌ک له هه‌شتاکانا که باری ئابووری ڕۆژئاوا زۆرخراپ بوو، شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه هۆی ڕزگاربوونیان له کێشه‌ی سستی ئابووری، وا ئێستاش له ساڵی 2008 ه‌وه کێشه‌ی ئابوریان هه‌یه، ئایا ئه‌م جاره سه‌ره‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و تورکیایه؟ هیوادارم وانه‌بێت چونکه توانای ئابووری ئێران زۆر خراپه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ببێت کاسه‌که ئه‌مجاره به‌سه‌ر کوردا ده‌شکێته‌وه و کوردوستان ده‌بێت به‌ژێر پێی له‌شکری 2 ڕژێمه‌وه که هه‌تا ئێستاش به عه‌قڵیه‌تی ئیمپراتۆری فارسی و عوسمانیه‌وه ده‌ژین، له‌وه‌ده‌کا ڕووداوه‌کانی مێژوو دووباره‌ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ک دیکتاتۆره‌کان دروستکراوی ده‌ستی ڕۆژئاوا خۆیانن، هه‌روه‌هاش قاعیده‌و تاله‌بان و مه‌سره‌فی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانیش هه‌ر به‌پاره‌ی نۆکهرهکانیانه که وولاته‌کانی خهلیجن، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌که له تالانکردن و ڕووت کردنهوهوسهرانهدان و تیرۆرکردن به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه، سیاسه‌ت پێکهاتووه له توانای زیره‌کی له درۆکردندا بۆ قه‌ناعه‌تکردن به کۆمه‌ڵگا، ئیتر ڕیالیزم و ئایدیالیزمی تۆنی بلێر له کوێ له نێوان سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێیان بووه‌ته‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست