سه‌رمایه‌دارێکی بارزانی ئه‌شکه‌وتێکی 2 ملیۆن ساڵه‌ی کورد وێران ده‌کات
Saturday, 07/02/2009, 12:00
3003 بینراوە
ئاستی هوشیاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌نده به ڕێز گرتن له شوێنه‌واره‌کانی ، که به‌داخه‌وه ئه‌م هاوکێشه‌یه ، له‌ناو کۆمه‌لگای کورددا ، به حکومه‌ت و حزب و ڕۆشنبیریه‌وه یه‌کجار لاوازه . بێشكچی مه‌زن له په‌رتوکی کوردستان کۆلۆنیالیهکی نێوده‌وله‌تییه ، به‌راوردێک به ئاستی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کورد ئه‌فریقییه‌ک به‌و چیڕۆکه ده‌کات ، وه‌فدێکی شوێنه‌واری بیانی ، سه‌ردانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن ئامێر و که‌ره‌سه و شوێنه‌واره مێژوییه‌کانی باوک باپیرانیان لێبکڕن ، رازی نابن ، به‌لام که سه‌ردانێکی کوردستان ده‌که‌ن خه‌لکه‌که به خۆیان بۆیان ده‌به‌ن .
زۆر سه‌یره بالوێزی یۆنان له یه‌که‌م هه‌وڵی بۆ کردنه‌وه‌ی بالوێزخانه‌ی ولاته‌که‌ی ، له‌گه‌ل به‌ناو وه‌زیره کورده‌که‌ی به‌غدا (هوشیار زێباری) ده‌لێت ده‌مانه‌وێت په‌یکه‌رێک بۆ ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی له‌پارێزگای هه‌ولێر دروست بکه‌ین، که لهشهڕیکا له‌گه‌ل داریۆشی فارسه‌کان له نزیک هه‌ولێر تێكشکاوه ، که‌چی به‌به‌رچاوی ده‌سه‌لات و ده‌یان دام و ده‌زگای شوێنه‌وار و مێژویی کورد ، شوێنه‌واره‌کانی مێژویی کورد تێک ده‌ده‌رێت ، که‌چی له‌ناو نیشتمان په‌نجه‌کانی ده‌ستن هه‌لوێست ده‌رده‌بڕن و خۆیان شه‌رمه‌زاری مێژوو ناکه‌ن!؟
دوای ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر، که مرۆڤ ده‌توانێت ناوی بنێت ماسته‌ر وێرانی هه‌ولێر ، چونکه شاری مێژویی و پێشکه‌وتنی به شه‌قامی زۆر و ئه‌هرامی به‌رز و بازاری نیشتمان ئاسا ههلناسهنگێنرێت به‌ئاستی ئه‌وه‌ی چۆن ده‌توانرێت ئه‌و که‌نزه مێژویه بپارێزرێت وبهمۆدێرنترین شیوه نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌والی ئه‌وه بلاو بۆوه که به‌نیازن گه‌ره‌که دیرۆکیه‌کانی ئه‌م شاره وێران بکه‌ن ، خه‌می پیره هه‌ولێر رای کێشامه‌وه ناو جیهانی مێژوو شوێنه‌وار، بۆیه له‌گه‌ل پۆلێ ڕۆشنبیر وه‌ک سه‌ره‌تا ده‌ستمان به هه‌لمه‌تێک کرد ، چه‌نده بچوکیش بێت ، تا پێش به هه‌مه‌جیه‌تی تێکدانی گه‌ره‌ک و شووینهوار مێژویه‌کانی بگرین ، ئه‌گه‌ر چی ده‌یان خۆ به که‌ڵه نوسه‌رو شاعیر و ده‌رچوی به‌شی مێژوو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی مۆڕه‌ی پارتی نه‌یگرێته‌وه بێ ده‌نگی له‌ئاست ئه‌م تاوانه ده‌کات ، زه‌لیلیی دوباره کردنه‌وه‌ی کۆیله‌بونی خۆی سه‌رله‌نوێ له‌مێژو تۆمارکرده‌وه . هاوکات به خۆشحالیه‌وه ده‌یان ڕۆشنبیر له‌ئاستی جیا جیادا هاتنه پای ئه‌و مه‌سه‌له‌و میدیا سه‌ربه خۆکانیش لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌و ده‌نگی ئێزگهکانیان بۆ کردینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ک ئاخافتنی مام جه‌لال هه‌رده‌مه و شوێنه‌ی، به‌ئاوازێک ده‌خوێنێ، به‌ڵام له‌کۆی گشتیدا ئه‌گه‌ر فشار له سه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌بێت ئه‌وا شوێنه‌وار و مێژوی کورد هه‌مووی به قوربانی دیوارێک و باخچه‌یه‌کی بازاری نیشتمان ده‌بێت .
مانگێک ده‌بێت نامه‌یه‌کی ترم له‌لایه‌ن کۆمه‌لێک له‌خه‌م خۆرانی شوێنه‌وار له سۆران / ڕواندز بۆ هاتوه ، دوای ئه‌وه‌ی به‌وردی به‌دوای داچوم و به خۆشحالیه‌وه که‌نالی ئاسمانی کوردستان تێ‌ڤی له‌هه‌فته‌ی رابردو دوباره‌ی کرده‌وه، راستی گه‌وره‌یی ئه‌م تاوانه‌م بۆده‌رکه‌وت . هه‌ربۆیه لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک له حکومه‌ت و کاروان بارزانی و پارێزگاری هه‌ولێر ده‌که‌ین !!؟
ئایا حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاگادارن له وێران کردنی ئه‌شکه‌وتی بهستونه !!؟
ئایا به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر کهدهرچوی به شی شانۆیه چی له‌شوێنه‌وار ده‌گات و به چ مافێک بوار به کاروان بارزانی ده‌دات ده‌ست له‌و ئه‌شکه‌وته وه‌ربدات و ده‌یان گهلاب خۆڵی ملیۆن ساڵی فڕێداته ده‌ره‌وه ،له‌کاتێکدا له‌هه‌مو عیراق شاره‌زایه‌کی شوێنه‌واری ئه‌شکه‌وت نیه!!!
ئایا چۆن ده‌کرێت ئه‌و هه‌موو شوێنه‌واره‌ی ناو ئه‌و ئه‌شکه‌وته له‌ماوه‌ی که‌متر له 20 ڕۆژدا فرێ بدرێت له‌کاتێکدا به‌پێی وته‌ی زانایه روسه‌کان پێویستی به سه‌روی 10 ساله ؟
ئایا چۆن ده‌کرێت سه‌رمایه‌دارێک له‌بڕی حکومه‌ت بچیت ئه‌شکه‌وتی مێژویی گوایه (چاک) ده‌کاته‌وه . ئایا حکومه‌ت بودجه و پاره‌ی نیه ؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست بۆزانیاری زیاتر و ئه‌م تاوانه بێ وێنه‌یه ی ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه ، که ده‌بێت ئه‌وه بڵییم له‌سه‌رداخوازی 2 جاره‌ی ئه‌م کۆمه‌له ڕۆشنبیره ،به په‌ره‌گرافی یه‌که‌میش بۆتان بلاو ده‌که‌یه‌نه‌وه بێ ده‌ستکاری کردن.
********* *********** ************ ********
براى بەڕێز قادر نادر
رێز‌و سڵاوێکى زۆر پێشکەشتان دەکەین و پڕ بەدڵ پیرۆزباى لە جەنابت و هاوڕێکانت دەکەین کە ئەو ووتارە توند و تیژانە بڵاو دەکەن دژى دوژمنانى مێژو شوێنەوار وە گەڕەکە کۆنەکانى هەولێر بێ گومان ئەمە دەنگێکى نوێیە لە کوردستان پەیدا دەبێت لەلایەن ڕ‌ۆشنبیرى دڵسۆز و ڕاستەقینە ئێوە ئەم دەستەیە تۆ و عەزیزى مەلا ڕەش و شاخەوان شۆڕش و بەهمەن عومەر ڕوشنبیرى ڕاستەقینەن نەک ئەوانەى بونەتە کاسەلێسى بەرپرسەکان ، ووتارەکانتان دەنگى داوەتەوە وە خەڵک بە پەرۆشەوە دەى خوێنن وە چاوەڕوانى زیاتریشن ئێمە گروپێک لە ڕ‌ۆشنبیرانى قەزاى سۆران و ڕەواندز هەرچى لە ناوچەکەمان ڕوبدا لەم بوارانەدا بۆتان دەنوسین تا بڵاوى بکەن باخەڵکیش لە شوێنەکانى دیکە ئەگەر دڵسۆزى مێژوى کوردن با بۆتان بنوسن ئێمەى هەزاران کوردى قەزاى سۆران بەهۆى کوردایەتیەوە دەربەدەرى ئێران بوین و ساڵەها ساڵ لە ئێران ماوین لە شارەکانى ئێران گەڕاوین تا ئەسفەهان و شەیراز وە ڕشت و گەیلان دەمان دیت چۆن دەوڵەتى ئێران فەرهەنگ و شوێنەوارەکانى فارسیان پاراستوە تا شوێنە ڕوخاویەکان لە بینا کۆنەکان وە گومەزى پیاو چاکان وە ناودارانى فارس تەعمیر و جوانى کردوە بەڵام لە ناوچەکانى کوردستان بە پێچەوانەیە شوێنەوارەکان تاڵان دەکەن بە هۆى دزو جەردەکانەوە تا کێلە قەبرەکانى پێشەوا قازى محەمەد وە سەیفى قازى وە شەهیدانى دیکەى کۆمارى کوردستان شکاندویانەو تێکیانداوە. لە ئێران هەستێکى باشمان پەیداکرد لە بارەى فەرهەنگى باستانى و شوێنەوار و خانوو گەڕک و بازاڕەکۆنەکان زانیمان چۆن کیشوەرانى ئەم جیهانە بایەخ بە فەرهەنگى خۆیان دەدەن، دەپارێزن و زیندوى دەکەن وە چۆن داگیرکەرانى کوردستان فەرهەنگ و شوێنەوارەکانمان دەشێوێنن و تێکوپێکى دەدەن تێکدان و لە ناوبردنى شوێنەوارو گوڕەک و خانوبەرەى کۆن و بازاڕەکۆنەکان کارى دوژمنانە نەک نیشتمان پەروەران.ئێمە کە لە ئێران بوین زۆر دڵخۆش بوین کە حکومەتێکمان دروست بوە لە باشورى کوردستان وامان دەزانى کوردستانیان کردۆتە بەهەشتى سەر زەمین وە مێژو فەرهەنگى کوردیان پێش خستوە ویستمان بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان بەڵام کە گەڕاینەوە ئەوەى دیتمان بو بەهۆى سەرسوڕمانمان دیتمان کوردستان بوەتە لانەى دزو جەردەو ڕاوڕوتکردن لە بەرپرسانى ئیدارى و حزبى ئەوانە دوێنێ لەسەرى شاخ کلاِ َشیان دڕابوو ئەمڕۆ بونەتە خاوەن کۆشک و تەلار و کۆمپانیاو زەوى وزارێکى زۆر هەریەکیان ئەلکایەکى بۆخۆى داگیرکردوە،شوێنەوارە دێرینەکانى کوردستان وێران دەکەن بۆ بەرژەوەندى خۆیان هەروەک نوسیوتانە نیازیانە گەڕەکە کۆنەکانى هەولێر و بازاڕەکانى تێکبدەن تا شوێنەکانیان بکەنە کۆشک و تەلار و بازاڕى چەند نهۆمى وەک بازاڕى نیشتمانى(بازاڕى نزارحەنناى دانیشتوى ئەمریکا و هاوڕێکانى)، ئێمەیان لە ئێرانەوە هێنا فڕێیانداینە دەشتى دیانا وەک زۆرجار وەزعى خۆمان لە ڕۆژنامەکان بڵاوکردوە. لەبارەى تێکدانى شوێنەوارەکانیش ڕووداوى سەیر و تاڵ ڕویداوە لەم شەش مانگەى ڕابردوو دا لە قەزاى سۆران وە لە ناوشارى ڕەواندز، بۆتان دەنوسین تا بڵاوى بکەن کە خۆمان لێرە لەترسى کاربەدەستان ناتوانین بڵاویان بکەین ئەوەش تێکدانى(ئەشکەوتى بەستون) لەلایەن شێخ کاروان بارزانى وە بەڕێوە بەرى شوێنەوارەکانى هەولێر حەیدەر ناوێک وە لەنێوبردنى پاشماوەى قەڵاى ڕەواندز و قەسرى پاشاى گەورە لەلایەن کۆمپانیایەکى تورکیەوە وەبە فەرمانى پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى.
تێکدانى ئەشکەوتى بەستون
ئەشکەوتى بەستون ئەشکەوتێکى بەناوبانگى قەزاى سۆرانە لەسەر شاخى برادۆست لەهەمان زنجیرە شاخى ئەشکەوتى شانەدەر وەک لە پێشینانمان بیستوە ئەم ئەشکەوتە دەکەوتە سەر ڕێگاى گشتى هەولێر و ئازربایجان لە پێش ئەوەى ئنگلیز ڕێگاى گەلى عەلى بەگ بکاتەوە لە کۆنەوە کاروان لە هەولێرەوە دەهات بۆ چیاى سپیلک- دۆڵى بیاو و لە پشتى دێ ى خەلانەوە هەڵدەگەڕا بۆ ئەشکەوتى بەستون وە گەروى بیرا وە شۆڕ دەبوو بۆ هاودیان وە لە حەوزى سۆرانەوە دەچوو بۆ سیدەکان وە لەوێش بۆ شارى شنۆ ئیتر بەرەو ئازربایجان دەچوو ،
ئەشکەوت نزیکەەى(10کم) دەکەوێتە ڕۆژئاواى مەڵبەندى قەزارى سۆران، زۆر گەورەیە وە سەرەکەى تا سەدان مەتر دەڕوات وەختێک بارەگاى بارزانى نەمر وە بێ تەلەکەى لەنێو ئەشکەوتەکەدابوو زۆر جار رێبواران بەشەو لە ئەشکەوتى بەستوندا دەمان وەک کاروانسەرایەک بەتایبەتى کە کانى ئاویشى تێدابوو.
لە بەهارى2007 دا کەناڵى KTV دیدارێکى ساز کرد لە نێو ئەشکەوتەکەدا لەگەڵ تیمێک لە شوێنەوارناسەکانى ڕووسیا ڕوناکیەکى باشیان بردبوو بۆ نێو ئەشکەوت وەک ڕۆژى ڕوناکى لێ هاتبوو تیمەکە بەنێو ئەشکەوتدا ڕۆیشتن تاگەیشتنە کۆتایى ئەشکەوتەکە وە پێشتر کەس نەگەیشتۆتە کۆتایى ئەشکەوتەکە ئێمە کە ئەمەمان دیت زۆر سەرسام بوین بە گەورەیی ئەو ئەشکەوتە وە ئەوەندە شتى جوانى لە بانەکەیەوە هاتبۆ خوارێ کە پێ دەڵێن (ستەلک تایت و ستەلک مایت). شوێنەوارناسە ڕووسەکان چەندین پارچەبەرد لە بەردەمى ئەشکەوت و لەنێو ئەشکەوتدا دۆزیبویان لە ئامێرەکانى مرۆڤى کۆن کە دەیان هەزاران ساڵ لەمەوبەر بەکاریان هێناوە و لە تەلەفزیۆن پێشانیان دا تیمەکە ووتى لە ماوەى دوو ملیۆن ساڵدا ئەوەى لەنێو ئەشکەوتدا هەیە لە خۆڵ و بەرد پاشماوەى مرۆڤ کۆبۆتەوە وە باپیرانى مرۆڤ لەم ئەشکەوتەدا ژیاوە وە ئەگەر پزو هشى زانستى تێدا بکرێت ئاشکرا دەبێت کە مرۆڤى یەکەمى جیهان لەم ئەشکەوتەدا ژیاوە وە کوردستان شوێنى کۆنترین مرۆڤە وە ئەم ئەشکەوتە کۆنترە لە ئەشکەوتى شانەدەر واتا باپیرى مرۆڤى (نیاندرتاڵ) لەم ئەشکەوتەدا ژیاوە ئاشکرایە کە زانایەک بەناوى (سولیکى) ئێسک و پروسکى مرۆڤى نیاندرتاڵى حەفتا هەزار (70000)ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتى شانەدەردا دۆزیوە.
لە ئێران خوێندومانە لە کتێب و گۆڤاردا کە تا ئێستا کۆنتر لە مرۆڤى نیاندرتاڵى ئەشکەوتى شانەدەر لە خاوەرمیانەدا نەدۆزراوە بەڵام لە قسەى زانا ڕووسیەکان ئاشکرابوو کە ئەشکەوتى بەستون زۆر لە ئەشکەوتى شانەدەر کۆنتر و گرنگترە و لەوانە بوو شوێنەوارى مرۆڤى تێدا دۆزرابایە تا دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بێگومان ئەمە دەبوە شتێکى سەیر لە جیهاندا.ئەگەر بەم قسانەمان باوەڕناکەن با KTV ئەو دیدارەى لەگەڵ شوێنەوارناسە ڕووسیەکان بەبێ بڕین و قرتاندن سەر لەنوێ بڵاوی بکات هەرکەسێک ئەمەى لە تەلەفزیۆنەکەدا دیبێت بەتایبەتى خەڵکى ناوچەکەمان زۆر کەیف خۆش بوون ئێمەى کورد ببین بە باپیرەگەورەى مەردوم لە جیهاندا یان لە ئاسیادا بێگومان ئەمە دەبێتە شانازیەکى گەورە بۆ کوردستان و نەتەوەى کوردى ژێردەست وە بەتایبەتى خەڵکى ئەم بەشە ڕەسەنەى ناوچەى سۆران بەڵام ئەو کارەساتەى لەم ئەشکەوتە گەورەیەى کوردستان ڕوویدا لە مانگى ئابى ڕابردوو دا هەموو ئەو مێژوە کۆنەیە لەماوە بیست ڕۆژێک تەفروتوناکرد بەم شێوەیەى خوارەوە:
کاروان بارزانى کە مرۆڤێکى هەرزەکارە تەماحى لەم ئەشکەوتە کرد و هەرچى لەماوەى دووملیۆن ساڵدا لە ئەشکەوتەکە کۆ ببو لە خۆڵ و بەرد و پاشماوەى مرۆڤى هەرەکۆن و تا ئێستا دەرى هێناو فڕێ‌دا تا ئەشکەوتەکە بۆخۆى بکاتە شوێنێکى گەشت و گوزارى هەروەک موڵکى حکومەتى هەرێم کوردستان و موڵکى کورد نەبێت شێخ کاروان تا کارەکەى بکات بە ڕەسمى داواى لە مودیرى شوێنەوارەکانى هەولێر کرد ئەشکەوتەکەى بۆ پاک بکەن مودیریش کە ناوى حەیدەرە وەک بیستومانە مرۆڤێکى ئەو پەڕى نەزان و نادڵسۆزە وە شوێنەوارناسیش نیە بەڵکو شانۆکارە(مومەسیل -ئەکتەر)ە وە دەرچوى بەشى شانۆیە لە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەڵام لەبەر ئەوەى پارتیە وە مرۆڤێکى ماستاوچى و کاسەلێسە کردوویانە بە بەڕێوەبەرى شوێنەوارەکانى هەولێر تا ئەگەر بیانەوێت مۆزەخانەى هەولێریان بۆ بدزێت وەیان ئەگەر بیانەوێ هەرشوێنەوارێک تێک بدەن بۆ بەرژەوەندى خۆیان بە بەرتیل بۆیان ئیمزابکات کاروان کە داواى لە حەیدەر کرد ئەویش چەند فەرمانبەرێکى خستە پاڵى وەکاروانیش بەڵێندەرێکى گرت و نزیکەى سەد کرێکارێکى خستە ناوئەشکەوت و بە دەیان عەرەبانەى دەستى وە چەندین قەلابە و ئەشکەوتیان هەڵکۆڵى و پاکیان کرد و هەرچیەکى تێدابوو فڕێیاندا ئەوەش زۆر بەپەلە و بە خێرایى تا خەڵک وەیان هەندێ لایەنى حکومەت پێ ى نەزانن.
خەڵک کە بەمەیانزانى و قسەکە بڵاو بوو زۆر دڵتەنگ و پەست بون بەڵام کێ دەوێرێ قسەبکاتٍ وە نەیان دەتوانى ڕێیان لێ بگرن وە بەتایبەتى کۆمەڵێک چەکداریش بردبونە ئەشکەوتەکە بۆ ترساندنى خەڵک ڕۆژێک ئێمە سێ کەس چوین تا ببینین چى دەکەن کە چوین دیتمان چەکدارەکان چادریان داناوە لەسەر ڕێگا و ئەم بەر و ئەو بەرى ئەشکەوتەکەیان گرتوە وە نەیانهێشت بچینە نێو ئەشکەوتەکە بەڵام دیتمان کرێکارێکى زۆر لەوێ کاردەکەن و بەدەیان عەرەبانەى دەست گڵ لە ئەشکەوتەکە دەردەهێنن بۆ سەر ڕێگا و دەیخەنە نێو قەلابەکان و قەلابەکانیش دەیبەنەنە ئەو لایەو فڕێى دەدەن چەکدارەکان نەیان هێڵا زۆر لەوێ بوەستین و دەریان کردین و گەڕاینەوە. بەم شێوەیە قەدەغەیان کردبوو خەڵک لەوێ بوەستێ یاخود وێنە بگرن وە نەشمان توانى وێنەیەک بگرین.دەڵێن ئێستا ڕێگایەیەکى بە قادرمە بردونەتە نێو ئەشکەوت و خانوێکیان بەرامبەر ئەشکەوتەکە دروست کردوە وبەم زستانەش چەکدارەکان هەر لەوێ ماون بۆ ئەوەى کەس نەچێتە نێو ئەشکەوت وەیان وێنەى بگرن.
لە ئێران لە ئەشکەوتى (کەرەفتو)ئەوە پترە لە 25ساڵ شوێنەوارناسى ئێرانى وبیانى کارى تێدا دەکەن و هێشتا کاریان تەواو نەبوە بەڵام ئەشکەوتى بەستون لە ماوەى بیست ڕۆژێکدا سەدان قەلابە گڵیان لێ دەرهێنا و فڕێیاندا ئەگەر هەر ئەو تیمە شوێنەوارناسە ڕووسیە کارى تەنقیباتیان تێدا بکردبایە بە دە ساڵ تەواویان نەدەکرد.
لە قەزاى سۆران دەنگ و باس بڵاو بوە کە دەیانەوێ ئەشکەوتەکانى دیکەش پاک بکەن و بۆ خۆیان بیکەنە شوێنى گەشت و گوزارى وە بەهەمان دەردى ئەشکەوتى بەستونى بەرن ئەوەى کراوە فرۆشتنى ئەشکەوتى بەستونە لەلایەن بەڕێوەبەرى شوێنەوارەکانى هەولێرەوە .جا مێژوى چى و وە مرۆڤى نیاندەرتالى چى وە ئەوەى کراوە بە ئەشکەوتى بەستون بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان شوێنەوارەکان ناپارێزێ وە هیچ نەتەوەیەک لە جیهاندا نیە ئەم جۆرە تاوانانە بەرامبەر شوێنەوارو مێژوى خۆیان بکەن.
بەڕێز کاک قادر ئێوە کە ئەمە بڵاو دەکەن داواى ڕونکردنەوەیەک بکەن لە سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم و وەزیرى گەشت و گوزار کە شوێنەوارەکان سەر بەو وەزارەتەیە چۆن ڕێگەیانداوە ئەم تاوانە بکرێت.
لەگەڵ ڕێزمان.
گروپێک لە ڕ‌ۆشنبیرانى
قەزاى سۆران و ڕەواندز
تێبینى:ئەگەر دەقەکەى هەموى وەک خۆى بڵاوناکەن بەڵام دەقى لاپەڕەى یەکەم تا دەگاتە سەر باسى ئەشکەوتى بەستون بڵاوى بکەن و ئاماژەش بەوە بکەن کە ئێمە ئەم گروپە لە قەزاى سۆران و ڕەواندز ئامادەین هەر تاوانێکى لەو جۆرە ڕوبدات لە ناوچەکەمان ئاگادارى بەڕێزتان بکەین.
کوردستانپۆست: بۆ تێبینی خوێنه‌ران، وێنه‌ی ئه‌و ئهشکهوتهت که بۆ ئه‌م نووسینه دامان ناوه، ئه‌و ئه‌شکه‌وته نییه، که باسی لێوه‌ده‌کرێ.