کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مین

Sunday, 08/06/2014, 12:00



مین دوژمنى شاراوە
ناحەز بۆ تۆی داناوە
تا كەمئەندامت بكەن
ژیانت لێ تاڵ بكەن
وریابە، نەكەى، نەچی
بڕۆی، بۆ شوێنێ بچی
كە هێمای مینى لێبێ
یاخود جێگەى گومانبێ
نا..لێی نزیك مەبەوە
خەمى گەورە مەبەوە
بچیە شوێنێ كێڵگە*بێ
مەرگ میوانت دەبێ
نەكەى، دەست لەمین بدەى
ماڵی خۆت كاول بكەى
ڕۆح و گیانت پیرۆزە
خۆت لەمین بپارێزە
ئامۆژگاری وەربگرە
خۆت لەمین بەدوور بگرە
ژیان وەها ببینە
دوژمنت تەنها مینە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە