کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر هەواڵەکەی کوردستانپۆست جەلال تالەبانی لە ئەڵمانیەوە پەیوەندیی دەکات و واز لە فرۆشتنی پارکی ئازادی دەهێنن

Monday, 02/07/2012, 12:00


پاش بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەی کوردستانپۆست لەسەر پارکی ئازادی له‌ سلێمانی، که‌ یه‌کێتی به‌نیازه‌ هه‌موو پارکه‌که‌ و زه‌وییه‌کانی ده‌وروبه‌ری بفرۆشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خۆیان به‌ته‌مان به‌ پاره‌یه‌کی که‌م بیکڕن و دواجار به‌ ناوی چه‌ند پرۆژه‌یه‌که‌وه‌ پاره‌که‌ی بۆ خۆیان به‌رن، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاندن، که‌ نرخی ته‌واو و سه‌رجه‌می ئه‌و زه‌ویانه‌، به‌ نرخی بازاری کوردستان خۆی ده‌دات له‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار، ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌لایه‌ن هێرۆی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ کراوه‌،
دیسان ئەمڕۆ سەرچاوەکەی نێو مەتەبی سیاسیی یەکیتی نیشتیامنی بە کوردستانپۆستی راگەیاندەوە، کە کاتێک هەواڵە بڵاوکرایەوە جەلال تالەبانی لە ئەڵمانیا دەبیت، بە زۆر تووڕە دەبێت، کە چۆن هەوالەکە دزەی کردۆتە دەرێ، بۆیە پەیوەندیی بە مەکتەبی سیاسییەوە دەکات، کە دەبێت واز لە فرۆشتنی پارکی ئازادیی بهێنن، بۆیە بۆ حاڵی حازر فرۆشتنی ئەو پارکە وازی لێهێنرا.

هەواڵەکەی کوردستان لەسەر فرۆشتنی پارکی ئازادیی:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ef8c1fda

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە