چوارێنەکانم / بەشی شەش
Friday, 15/11/2013, 12:00
1550 بینراوە
لەسەر ئیزنی بابا تاهیری کورد
هەموو کاتی ژیانم تان وتونە
لە بەختی من هەبونیش هەرنەبونە
تەواوی وەرزەکانی ژینی من چون
بە پیریش مە رگە لام هاتنی روونە
گەشو گەشتر دەبێ خۆر تۆ دەبینێ
شەوانەش مانگ لە روی تۆ خۆی دەژێنێ
تەواوی گوڵ لە گوڵزارودەرو دەشت
لەبەر تۆ شین دە بن بۆت دێنە شینێ .
لە ناڵەودادی من گەردون هەژاوە
هەمووخواردنم دەڵیی کەکرەو زوخاوە
ئەتۆ نەتبووە بۆ تاوێک دەردی دووری
لە کوێ ژانی دڵت بۆ شی کراوە .
هەزاران گوڵ بە رەنگوبۆنی جیاواز
لەبەر چاوم رەشن ناحەزو نا شاز
بەرەنگو بۆی گوڵی رووی تۆیە شادم
هەتا مردن ئەوینتم رێ و ڕێباز .
شەوی من رەشترە لە شەوی یەلدا
خەمی دونیا وەکونەشتەر لە دڵدا
هەمووکەس چارەسەر بوو زامەکانی
بە تەنیا من نە بێ کەوتوم لە جێگا .
جەعفەر کەریمی/ فەنلەند
تورکو / ١٩٩٧/ ز