به‌سێداره چۆك داناده‌ین هه‌تاکوو هه‌ین
Saturday, 22/01/2011, 12:00
چه‌ند سه‌ده‌یه من کۆیله‌یی تۆم
که‌چی هه‌ر تۆ لێم ئه‌ترسی.
په‌لاماریی گیانم ئه‌ده‌یت
هه‌روه‌ك گه‌له‌گورگی برسی..
چه‌ند سه‌ده‌یه ئه‌م میله‌ته کڵۆڵه‌یی من
کۆت‌و به‌نده‌و ژێرده‌سته‌یه..
چه‌ند سه‌ده‌یه کورد گیرۆده‌یی
ئه‌م مل هوڕه بێ هه‌سته‌یه..
خوکمی دکتاتۆریی ئێران
هه‌رنه‌گۆڕه‌و ڕووله‌گۆڕه..
خوێنمان ئه‌خه‌نه کاسه‌وه
له‌پێش چاویی زۆربه‌یی دنیا هه‌ر له‌خۆڕا..
بێگومان به به‌خوێنی من
ڕوویی تۆ سپی نابێته‌وه..
پاش مه‌رگی من هێزێکی دیی
له ڕق و تین به‌ورئاسا ده‌ژێته‌وه ..
جموریی ئیسلامی ئێران
کۆنه‌په‌رستی سه‌رده‌مه ..
ئه‌و ڕژێمه نه‌فره‌تیه
وه‌ك هه‌میشه به‌ڵاو ته‌مه ..
دڵنیابه هه‌ره‌س دێنی
کاروانی پڕ له‌تاوانت ناگاته‌جێ..
ئه‌مڕۆش نه‌بێ کوردێکی دیی
بۆ سبه‌ینێ بانگی ئازادی ده خوێنێ..
چه‌ندین لاویی پاك وجوانمان
له‌م ڕێگایه گیانی به‌خشی..
تۆ دڕنده‌یی تۆ خوێن مژیی
تۆکورد کوژیی واتا وه‌حشی..
دڵنیابه دێوه‌زمه‌یی ئاشوبی پڕنه‌هامه‌تی
سرودیی من که‌م ژیان وکه‌ڵ ژیانه...
وه‌ك ئاڵاکه‌م سه‌رم به‌رزه
وڵاتی من کورد‌و کورد‌و کوردستانه ..
من له‌م دنیا شه‌هید ده‌بم
بۆ ئه‌ودنیاش ڕوویی من گه‌شه ..
به‌ڵام ئێوه نه‌ك له‌م دنیا بۆ ئه‌ودنیاش
وه هه‌میشه ڕووتان ڕه‌شه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست