وه‌زیرێکی تورکیا له سویسرا ده‌درێته دادگا
Wednesday, 22/02/2012, 12:00
وه‌زیری تورکیا بۆ کاروباری یه‌کێتی ئه‌وروپا (ئێگه‌مان باگیش) له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی کانتۆنی زویرخ له سویسرا دۆسییه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه راکێشرێته دادگا و سزا بدریت.
به پێی رۆژنامه سویسرییه‌کان وه‌زیری ناوبراو، پاش به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی ئابوریی جهیانی له داڤۆس (WEF)، له 28ی مانگی رابردوودا و له کاتی ئاماده‌بوونی له کۆنسێرتێکی گۆرانی تورکی له شاری زویرخ، ده‌ڵێت (ئه‌وا من لێره‌م له سویسرا و ده‌ڵێم، که رووداوه‌کانی ساڵی 1915 جینۆساید نه‌بوون، با بێن و من ده‌سگیر بکه‌ن!).
له‌م رۆژانه‌دا دادگای باڵای شاری زویرخ به تۆمه‌تی پێشێلکردنی یاساکانی جینۆساید له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی ئه‌و کانتۆنه، دۆسییه‌ی له‌سه‌ر ناوبراو کردۆته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی راکێشانی ناوبراو بۆ به‌رده‌م دادگا و سزادانی. ته‌نها کێشه‌ش له‌به‌رده‌م پرۆسه‌که وه‌ک داواکاری گشتی ده‌ڵێت یاساپارێزیی (حه‌سانه) دیپلۆماتیی ناوبراوه، گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا رێگه‌یان پێ بدات ئه‌وا پرۆسه‌که ده‌چێته پێش.
له ئێستادا دۆسییه‌که لای پۆلیسه و لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا به‌رده‌وامه. ئولی لیۆنبێرگه‌ر په‌رله‌مانتارێکی سویسرییه ده‌ڵێت (قسه‌کانی ناوبراو نه‌ک هه‌ر سه‌رپێچیکردنی یاسای ئه‌م وڵاته‌یه، به‌ڵکو سه‌رکێشیکردنێکی ئاشراشه بۆمان، بۆیه لای که‌می چاوه‌روانم سه‌فاره‌تی تورکیا بانگبکرێت و به توندی ناره‌زایی خۆمانی پێ رابگه‌یه‌نین).
شایه‌نی باسه له ساڵی 2003ه‌وه که په‌رله‌مانی سویسرا کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کانی به ژینۆساید ناساند، تا ئێستا چه‌ندان که‌س له هاووڵاتیانی تورکی دانیشتوی سویسرا له سه‌ر نکۆڵیکردن له‌و کۆمه‌ڵکوژییه، به تاوانی سه‌رپێچیکردنی یاسا سزا دراون، وه‌ک مێژوونوسی تورک (دۆگو پێرینچه‌ک) له شاری لۆزان ساڵی 2005 که کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی به (درۆ) ناوبردبوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست