کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناسری ڕه‌زازی: بۆ هاوکاریکردنی هونه‌رمه‌ندانمان پێویسته بچن له‌مسته‌شار و به‌رپرسه هونه‌ریه‌کان بپرسن

Friday, 24/04/2009, 12:00

2266 بینراوە


هونه‌رمه‌ندی کورد مامۆستا ناسری ڕه‌زازی ساڵانێکی یه‌کجار زۆره‌ له‌ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردا بووه ‌ئێستاش به‌ڕێبه‌ری هونه‌ری کوردی داده‌نرێت ، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هه‌موژیانی ته‌رخان کرد بۆ میلله‌ته‌کی ، ئێستا به ‌به‌رهه‌مێکی نوێوه ‌دێته‌وه‌ لای هۆگرانی هونه‌ری کوردی،هه‌رچه‌نده‌ له ‌سه‌ر ئه‌م که‌ڵه‌ هونه‌رمه‌نده ‌بنوسرێت هێشتا که‌مه ‌خودی قه‌ڵه‌م بێتوانایه‌له ‌نوسین له‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، ڕێبه‌ری ئێستای هونه‌ری کوردی، مامۆستا ناسری ڕه‌زازی، سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسیارێک له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌ نوێکه‌ی و زانیاری زیاترله‌سه‌ر گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبومه‌که‌ی به‌پێویستمان زانی دیمانه‌یه‌ک ئاماده‌ بکه‌ین له‌گه‌ڵ مامۆستای گۆرانی بێژڕێبه‌ری هونه‌ری کوردی(ناسری ڕه‌زازی) به‌چه‌ندپرسیارێک مامۆستا ناسری ره‌زازیمان هێنایه‌ئاخاوتن..!

ئاماده‌کردنی: (بیلال سه‌نگه‌سه‌ری و زیره‌ک عبدالرحمن)

ئاماده‌کار: سه‌ره‌تا پێویسته ‌‌سوپاسی جه‌نابتان بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌کاتی جه‌نابتانمان گرتوه‌وله‌کاتی خۆتان به‌خشیوه‌به‌ئێمه‌وئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمانت نیشانداوه‌ ، گه‌وره‌ییه‌بۆئێمه‌!
ناسری ڕه‌زازی:سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م که‌منتان به‌سه‌رکرده‌وه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆده‌خوازم هیوادارم بتوانم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بده‌مه‌وه ‌سوپاس بۆئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌کاتی خۆتان ته‌رخان کردوه‌بۆئه‌نجامدانی ئه‌م دیمانه‌یه‌وگه‌یاندی به‌خوێنه‌ر.

پ)دوای ماوه‌یه‌کی زۆرله‌نه‌بوونی به‌رهه‌می نوێت وگه‌ڕانه‌وه‌ت به‌به‌رهه‌مێکی نوێوه‌ ده‌کرێت بزانین بۆچی به‌رهه‌مه‌که‌تان دواکه‌وت له‌بڵاوکردنه‌وه‌که‌بڕیاروابوبۆجه‌ژنی نه‌ورۆزبڵاوبکرێته‌وه‌؟
و) به‌داخه‌وه‌به‌رهه‌می کوردی ئێستاهه‌مووی له‌تورکیاچاپ ده‌کرێت وبه‌هه‌زارده‌رده‌سه‌ر وناره‌حه‌تی ده‌گاته‌وه‌کوردستان ، چونکه‌هه‌تائێستانه‌یان توانیوه‌کارگه‌یه‌کی یاخودبڵێن کۆمپانیایه‌کی سێدی چاپکردن بێنه‌کوردستان کاره‌کانی له‌کوردستان بکات ئه‌وه‌له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌ش جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی چونه‌وه‌بۆکوردستان و کۆچی دوای مه‌رزیه‌ونه‌خۆشی خۆم که‌ئامانه‌هه‌موی فاکته‌رێک بوون! دواترکاک گۆران کامیل کاربۆگۆرانی بێژانی دیکه‌ده‌کات وکاره‌که‌ی من که‌مێک دواکه‌وت له‌هه‌مان کاتتداسه‌فه‌رکردنی کاک گۆران ، هه‌رچه‌نده‌کاک گۆران له‌م به‌رهه‌مه‌ی مندازه‌حمه‌تێکی زۆری کێشا.

پ)چ کێشه‌یه‌کت بۆنه‌هاته‌ڕی له‌کاتی چاپکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ت؟
و)به‌داخه‌وه‌ئێستادیارده‌یه‌کی دیکه‌سه‌ری هه‌ڵداوه‌ئه‌گه‌رگۆرانی بێژه‌کانی لای خۆمان گۆرانیه‌کی کوردی به‌زاراوه‌ی کرمانجی بڵین دواترله‌تورکیاچاپی بکه‌ن وله‌ژێرگۆرانیه‌که‌نه‌نوسن ئاوازی فۆلکلۆرله‌وێ ناهێلن بڵاوبکرێته‌وه‌خاوه‌ن تۆمارگاکه‌سزاده‌درێت ، بۆنمونه‌کاک ئه‌ژده‌رکاتێک گۆرانی (بێریڤان)ــی تۆمارکردئه‌وکاره‌ی نه‌کردبوشکاتیان لێکردله‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێک ئاماژه‌ی پێدابوکه‌ئه‌وگۆرانیه‌موڵکی منه‌، دیاره‌ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی سیاسه‌تێکی دیکه‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌،کاتێک ئه‌لبومه‌که‌م ده‌به‌ن بۆچاپ یه‌کێک له‌گۆرانیه‌کان نه‌کرابوهه‌رچه‌ندچه‌ندین جارهات وچۆهه‌وڵیاندابیکه‌نه‌وه‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌نه‌کرایه‌وه‌، ئیدی به‌ناچاری وبه‌دڵیکی ته‌نگه‌وه‌وازمان لێهێناوئه‌وگۆرانیه‌مان دانه‌نا(فه‌رامۆشمان کرد) ‌ته‌نهائه‌وه‌بوبه‌داخه‌وه‌.

پ) ئه‌لبومه‌نوێکه‌ت له‌چه‌ندگۆرانی پێک هاتوه‌ ، وه‌به‌چ ناوێک داتان ناوه‌؟
و)ئه‌لبوومه‌نوێکه‌م له‌چوارده‌تراک بوله‌به‌رئه‌وه‌ی گۆرانیه‌ک نه‌کراکردمانه‌سیانزه‌، ناوی ئه‌لبومه‌که‌شمان ناوه‌(ئێواره‌یه‌)

پ)ئاواز(میلۆدی) گۆرانیه‌نوێکانت له‌لایه‌ن کێوه‌دانراوه‌؟
و)ئاوازه‌کان (میلۆدیه‌کان)هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌دانراوه‌، هه‌ندێکیشی فۆلکلۆرن وله‌سه‌رهه‌مووی نوسراوه‌ئاوازی کێن وهۆنراوه‌ی کێن !

پ)ده‌کرێت ئاماژه‌به‌وکه‌سانه‌بکه‌یت که‌هاوکارت بون بۆئه‌م به‌رهه‌مه‌نوێیه‌ت؟
و)به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاک گۆران کامیل دابه‌شی کردون، یه‌کێک له‌گۆرانیه‌کانیش له‌لایه‌ن کاک (فاروق باپیر) دابه‌شکراوه‌سوپاسیان ده‌که‌م.

پ)هۆکارێک هه‌بوله‌وه‌ی که‌کوردستان به‌جێبهێڵن وبگه‌ڕێنه‌وه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌کوله‌میدیاکان بینراوبیسترا؟
و)من بڕیاری وام نه‌داوه‌به‌ڵکوله‌به‌ر کاری مانه‌وه‌ی ئێرانی هاوسه‌رم هاتومه‌ته‌وه‌ بۆسوێد

پ)حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، تاچه‌ندهاوکاری هونه‌رمه‌ندان ده‌کات ، ده‌یبه‌ستمه‌وه‌تاچه‌ندهاوکاری تۆی کردوه‌؟
و)بۆهاوکاریکردنی هونه‌رمه‌ندانمان پێویسته‌ئێوه‌وه‌ک ڕاگه‌یاندکاربچن له‌مسته‌شاروبه‌رپرسه‌هونه‌ریه‌کان بپرسن بزانن هاوکاری کێ ده‌که‌ن،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری منی نه‌کردوه‌ به‌ته‌نها(7500)دۆلاریان له‌کاتی خۆی دانابۆدوگۆرانی که‌بۆمه‌رزیه‌م گوتبوو، ئه‌ویش به‌ڕێز کاک چه‌تۆنه‌ورۆزئه‌وبڕیه‌پاره‌یه‌ی بۆوه‌رگرتم له‌لای کاک فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی،دیاره‌من ئه‌گه‌ربه‌په‌له‌نابام داوای یارمه‌تیم بکردایه‌له‌وباوه‌ره‌دانیم ئه‌وان هاوکاری من نه‌که‌ن کاتی خۆی کاک فه‌له‌که‌دین کاکه‌ی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدام که‌یارمه‌تیم بده‌ن به‌لام ته‌نهاقسه‌بوه‌هه‌تائێستاهیچ وه‌ڵامێکم پێنه‌گه‌یشتوه‌..!

پ)ده‌کرێت بپرسین وه‌کوهونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن ئه‌زموون تۆده‌ستخۆخۆشی له‌کام هونه‌رمه‌نده‌ده‌که‌یت؟
و)من ناتوانم ناوی تاکه‌که‌سێک بێنم ته‌نهاده‌ڵیم ئه‌وانه‌ی کاری هونه‌ری کوردی ده‌که‌ن دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌یانن وبۆمن جێگه‌ی ڕێزوده‌ستخۆشیه‌!

پ)وێب سایته‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبوندان ، هه‌ندێکیان بۆنه‌ته‌جێگه‌ی نایاسای له‌وانه ‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی هونه‌رمه‌ندان به‌کوالێتیه‌کی زۆربه‌رزوبه‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک به‌کارهێنه‌ر ئه‌توانێت دایبگرێت ، وته‌یه‌کت هه‌یه‌؟
و)کێشه‌ی ئێمه ‌ته‌نها ئه‌و وێب سایتانه ‌نیه‌گرفت وکێشه‌ی زۆرله‌وه‌گه‌وره‌ترمان هه‌یه‌ئه‌ویش نه‌بوونی یاسایه‌ک بۆکاری هونه‌ری له‌کوردستان ، ته‌نهائه‌وه‌مان ده‌وێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بێین هیچمان ناوێت وهیچ ناڵێین.

پ)له‌کۆتایداپێویسته‌سوپاست بکه‌ین بۆئه‌م دیداره‌وئه‌م کاته‌ی بۆئێمه‌ت ته‌رخان کرد هیچمان نه‌ماوه‌جگه‌له‌سوپاس !
و) منیش سوپاستان ده‌که‌م ده‌ستی ماندووبنتان ده‌گوشم هیوادارم سه‌رکه‌وتوبن.سوپاسی بێپایانم بۆئێوه‌یه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)