یەكێتى هەڕەشە لە بایەعەكان ئەكات
Thursday, 15/07/2010, 12:00
بایەعێكى خزمم بۆى گێڕامەوە كە یەكێتى هەموویانى كۆ كردۆتەوە و هەڕەشەیەكى گەرمى لێ كردون كە ئەگەر ئەو ناوانەى لایانە بیدەن بە بزوتنەوەى گۆڕان ئەوا بایەعەكەیان لێ وەردەگرێتەوە , یەكێتى مەبەستى ئەو لیستى خێزانانەیە كەلاى بریكارى خۆراكەكانە , وا دەزانێ گۆڕان ئەگەر پێویستى بەو جۆرە شتانە بێت بە هەڕەشەیەكى یەكێتى پەكى ئەكەوێت , سەیرى گێلێتى ئەو ناشەریفانە , وا دەزانن جارى جارانە و خەڵك سڵ لە هەڕەشەكانیان ئەكاتەوە , گۆڕان ئەوەندە بزوتنەوەیەكى دەستەوسان نیە لە سەر ئەو شتانە پەكى بكەوێت , جەماوەرەكەشى ئەو جەماوەرە نین لە هەڕەشە و چاو سوركردنەوەى ئەو جەلالیانە بترسن , ئەوان تا ئێستاش لەوە تێ نەگەیشتون ئەوان تازە كەس حسابیان بۆ ناكات , هەزارەها هەڕەشەى نان بڕٍین وترساندن ناتوانێ خەڵك لە ئاست گۆڕاندا سارد بكاتەوە,دیكتاتۆرەكان كە لەناو میللەتدا سوك دەبن و قیمەتیان نامێنێ ئیتر كەس لە هەڕەشەكانیان سڵ ناكاتەوە , گۆڕان جەماوەرەكەى خۆى دیارە , هەموو ڕۆژانە سەردانى بنكە و بارەگاكانى گۆڕان ئەكەن , خۆیان دیارن , ئیتر بزوتنەوەكە چ پێَویستى بەوە هەیە داوا لە بریكارێكى خواردن بكات , لیستى ناوى بدەنێ , پەندێكى عەرەبى هەیە ئەڵێ ((كل ممنوع مرغوب)) تا یەكێتیش ئەو هەڕەشەیەى نەكردبوو كەس بیرى بۆ ئەوە نەدەچووبەڵام لە دواى ئەوەوە دەیان بریكارى قارەمان پەیوەندیان كردوە و ئامادەن لیستى ناوەكانیان بنێرن , بە زانیارى تەواوەوە , ئەها ئەم جەلالیانە چۆن سوك بوون ,ئێستاش وا دەزانن هەموو حیزبەكان وەكو خۆیانن كە لە سەر ناوو ئامارى خەیاڵى بژین , ئەمان گرنگ بەلایانەوە ئەوەیە دژایەتى گۆڕان بكەن , ئێستا ئەوەتا بڕیارى بودجە بۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەرچوە , كەچى سەرۆكى هەرێم , سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران , وەزارەتى دارایى ڕازى بوە كەچى تەنها خودى جەلال تاڵەبانى ناهێڵێت گۆڕان بودجەى خۆى وەربگرێ , ئاوا شەڕى گۆڕان دەكەن , پیرە پیاوى شەڕانى لە باتى ئەوەى خۆى هانى گۆڕان بدات , خۆى دەست پێشخەر بێت بۆ گۆڕان كەچى ئەوەتا بە هەموو لە شكرەكەیەوە ناهێڵێ گۆڕان بكرێت , تەنانەت ئەو ناوانەى ئەوان ڕێگرن بدرێ بە گۆڕان كەچى بۆ خۆیان ڕەوایە و كەسیش ڕێیان لێ ناگرێ , بێجگە لە بودجەى ئاشكرا , مانگانە لە ژێر دەیان ناودا گەورەترین دزى لەم حكومەتە ئەكەن , كەچى پیاوە ئەقڵ سوكەكە ناهێڵێت گۆڕان میزانیە وەربگیرێت , هەرچى شتە بۆ خۆیان ڕەوایە , بە دزى و بە ئاشكرا , كەچى بۆ لایەن و كەسانى تر هەقەكەى خۆشى پێشێل ئەكەن , ئەمەیە حوكمى سەرۆكە دیموكراتخوازەكەمان , ئەمە كارو كردەوەى ئەو جێگرەى 37 ى سۆشیال دیموكراتەكانى جیهانە . هەموو سۆشیال دیموكراتەكانى جیهان دیكتاتۆریەتى تاڵەبانى ئەزانن كەچى كردویانە بە جێگرى ئەو ڕێكخراوە گەورەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست