کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێكدانى قەڵاى عەوێنە لەلایەن پارێزگارى هەولێر و جێگرەكەیەوە

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


قەڵاى عەوێنە لە سنورى دێ ى عەوێنەى دەشتى هەولێردایە لە ڕۆژهەڵاتەوە قەڵات بریتى یە لە گردێكى بەرز كە دەڕوانێت بەسەر شیوێك هەموو كاتێ ئاوى كانیەكى پێدا دێت و شیوەكە هەمووكاتێ سەوز و قامیشەڵان و جوانە. دەوروبەرى قەڵات شەپۆلدارە و لە بەهاران دا ناوچەیەكى زۆر سەرنج ڕاكێش و جوانە وەك پرسیومانە دەڵێن حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دێ ى كەوتۆتە سەرگردەكە و هەزاران ساڵ شارستانیەت لەوێ بەردەوام بووە .
پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى و جێگرەكەى تاهر عەبدوڵاى خەڵكى عەوێنە تەماعییان لە قەڵاتەكە كرد و بە شۆفڵى پارێزگا سەرەكەیان تەخت كرد و زەرەرێكى زۆریان لە شوێنەوار و بناغەى كۆنى چەند هەزار ساڵى دا تا كۆشك و تەلار بۆخۆیان لەسەر گردەكە دروست بكەن و هەر كەرەستەیەكى ئاسەوار دەركەوێت بۆخۆیان بدزن.رێگایەكى پانیان بردە سەرگردەكە بێجگە لەم ڕێگایە كاتى خۆى ڕژێمى سەدام ڕێگاى بردوە بۆ سەر قەڵات چونكە قەڵاى كردبو بە شوێنێكى سەربازى چونكە قەڵات شوێنێكى ستراتیجى یەو بەسەر چواردەورى خۆیدا دەڕوانێت مەبەستى پارێزگار و جێگرەكەى لە هەڵكەندنى ئەو ڕێگا پانە لە بەشى ڕۆژئاوا تەنیا بۆ دۆزینى كەرەستەى شوێنەوارى بەنرخ بوو بەڵام هەندێ لە كەسانى دڵسۆزى خەڵكى عەوێنە كە ئەم تەعەدایەیان پێ قبوڵ نەكرا عەدنان موفتى سەرۆكى پەرلەمانیان و فەرمانگەى ئاسەوارانى هەولێریان لێ ئاگاداركرد و چەند ڕۆژنامەیەكیش ووتاریان لەم بارەیەوە بڵاوكرد وەك ڕۆژنامەى ئاوێنە دەرچوو ڕۆژى (17/4/2007) پاش بڵاوبونى دەنگ و باسى تێكدانى قەڵات بەهۆى ڕۆژنامەكانەوە زۆر كەس چون بۆ دیتنى قەڵاتەكەو وێنەیان دەگرت ئیتر پارێزگارى هەولێر و جێگرەكەى ناچار بوون واز لە قەڵاتى عەوێنى بهێنن و شەرمەزاریەكى زۆریان بۆ مایەوە جا كە فەرمانگەیەكى زەبەلاحى وەك پارێزگاى هەولێر گردە شوێنەواریەكان و پاشماوەى قەڵاى ڕەواندز و قەسرى محەمەد پاشاى ڕەواندز كە نەوزاد هادى لەنێوى بردن وەك بەڕێز قادر نادر لە كوردستانپۆست دا بڵاوى كرد لە 31/1/2009دا جا چۆن خەڵكانى دیكە چاو لەوان ناكەن و ئاسەوارەكان تێك نادەن بێگومان ئەمە بەڵگەیەكە لەو بەڵگە زۆرانەى كە حكومەتى هەرێمى كوردستان و بەرپرسە گەورەو گچكەكان شوێنەوارو مێژووى كورد لە نێو دەبەن. ئەمش وێنەى تێكدانى قەڵاتى عەوێنەی یەو ئاسەوارى تاوانەكانى نەوزاد هادى پارێزگار و جێگرەكەیەتى و خەڵكى تف و نەعلەتیان لێ دەكردن كاتێ بەم شێوەیە قەڵاتیان دەدیت و ناویان دەهات ئەمەش چەند وێنەیەكە كە شوێنەوارى خانووى كۆنى تێدا دەركەوتوە كە وێرانیان كردوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە