کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


رونكردنەوەیەك بۆ راى گشتى

Tuesday, 19/04/2011, 12:00






ئەمرۆ 19-4 پاش ئەوەى هێزە ئەمنیەكانى شارى سلێمانى نزیكەى 300 سێسەد خوێندكارى زانكۆى سلێمانى و رۆشنبیرى كورد رێبین هەردیان دەستگیركرد،ژمارەیەك خوێندكارى زانكۆى سلێمانى لەبەردەم زانكۆدا كۆبونەوەیكیان سازدا و بریاراندا نەچنەوە ماڵ تا هاوپیشەكانیان ئازاد نەكرێن،ئێمەش ژمارەیەك لە ئەندامانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى چوینە ناو خوێندكارانەوە و پشتویانى خۆمان بۆ داواكاریەكینایان دەربرى.خوێندكاران داویان لە من كرد لەگەڵ سەرۆكى زانكۆى سلێمانى دەربار ەى ئازادكردنى خوێندكاران قسە بكەم،منیش لەگەڵ بەرێز كاك دكتۆر عەلى سەعید بە تەلەفۆن قسەم كرد، دكتور عەلى وەڵامى دامەوە و وتى دو جارى تر لەگەڵ حاكم قادر و د.بەرهەم لە سەر ئازادكردنى ئەو خوێندكارانە قەسەم كردوە و جارێكى تریش قسەیان لەگەڵ دەكەمەوە.پاش نیو سەعات دكتور عەلى قسەى لەگەڵ كردم و وتى لەگەڵ دكتور بەرهەم دا قسەم كردوە وتویەتى لە ماوەى سەعاتێكى تردا هەموو خوێندكارەكان ئازاد دەكرێن،هێشتا قسەكانى دكتور عەلى تەوا نەبوبون هێزێكى چەكدارى دەمامكدار لە قۆلى نەخۆشخانەى فێركاریەوە و هێزێكى چەكدارى بەرگ خاكى لە قۆلى ئاسایشى سلێمانیەوە بە لۆریەك ئاوى زەردباوەوە هێرشیان كردە سەرمان،بە لێدانى دارو شەق و گولە هێرشیان كردە سەرمان،سەدان كەسیان بە منیشەوە بریندابوین، لەو كاتەدا خوێنكارێك برینداربوو،خوێندكاران داواى هاوكریان لە من كردلەگەڵ پۆلیسێك و چەند خۆپیشاندەرێكدا بریندارەكەمان بردە دەروەى ساحەكە و گەیاندمانە نەخۆشخانە،كەچى پیاوانى ئاسایش كەوتنە شوێنم و هەرجێگەیەك دەرۆشتم بە شوێنمەوە بوون،بە چوونەتە خانەى پزیشكان و نیازیشیان هەیە ئەمشە و بێنە سەرماڵەوەمان.
لێردا لە لایەكەوە هەمو لایەك ئاگاداردەكەمەوە لە رەفتارى نادیموكراسى و سەركوتكارى هێزە ئەمنیەكانى سەربە بنەماڵەى تاڵەبانى، لە لایەكى تریشەوە هەمولایەك ئاگادار دەكەمەوە هەر روداوێكى نەخوازراو روبدات تەنها سەرانى بنەماڵەى تاڵەبانى بە بەرپرسیار دەزانم.

دكتۆر فائیق محەمەدگوڵپى
پێشمەرگەى دێرین و خاوەنى دەیان شەهید سەنگەرو براكوژى و كیمیاباران
19-4-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە