کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆرینەى خەڵك گۆڕانى دەوێت ئەگەر نان بڕین نەبێت ....

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


دەركەوتەى زۆربەى ڕوەكانى ناو زەماوەندى هەڵبژاردن بزەو خەندەى گۆڕانەو نازى نوێ خوازى دەكەن بەسەر شایى و لۆغانەكانى ناو كارابووەكانى گوڕ و هێز و بازوى گەنجان و رۆشنبیرانى ئەم ئاهەنگە نوێ یە ى گۆڕان . ئەم زەماوەندانە لەجێ ى شەڕن ئەم سەرچۆپى گرتنانە جێگەى دەستەو یەخەن ئەم هەموو پێكەنین و خۆشیانە جێگەى ڕق و بوغزن لەناو هەڵسوڕاوەكانى گۆڕاندا زۆرینەى ئەوانەى پێشینەیەكى رۆشنبیرى یان هەیەو كەمێك لەغافڵگیرى ئەم دەسەڵاتە تێگەیشتبێت ئەوا خۆى لەخۆیدا گۆڕانە و نوێ بونەوە و گۆڕانكارى لەهەناویدایە چ جاى ئامادەبونى زەمینەیەكى لەبارى وەك ئەمڕۆ بۆ كاركردن لەسەر بنەماكانى گۆڕان و چونە ناو پرنسیپەكانیەوە .

لستى گۆڕان بۆهەموو خەڵكە و گشت ئامادەكاریەكانى بۆخۆشكوزەرانى تاكى كوردى یە نامەوێت وەكو پیا هەڵدان باس لە هەڵمەتى گۆڕان بكەم بەڵكو دەمەوێت ئاستى ڕۆشنبیرى خەڵك خۆى لەو ئاستەدا بێت كەچیتر قبوڵى زەبر و زەنگى دەسەڵات نەكەن هەروەها دەسەڵات لەئاستى بەرپرسیاریەتى دابێت بۆ خەڵك لێرەدا دەمەوێت كەمێك باس لەناخى ئەو خەڵكانە بكەم كەزۆر تامەزرۆى گۆڕانن و لەبەر بژێوى ژیانیان و نان برَینیان ناتوانن بەئاشكرا هاوارى گۆران و گۆڕانكارى بكەن ئەم خەڵكانەش دەبنە سێ چینى سەرەكى لە كۆمەڵگادا .

چینى یەكەم : ئەو كەسانەن كەخۆیان بەرپرسن و بكوژ و ببڕ خۆیانن و سلأ لەهیچ نەریتێكى كۆمەڵگاى كوردى ناكەنەوە و ترسیان نى یە كە چۆن لەدوایى دا دەیانخەنە ناو زبڵدانى مێژوو وە ئەم كەسانە زۆر بەگەرم و گوڕى پێشوازى لەهەڵبژاردن و لستى خۆیان دەكەن و پیاهەڵدانیان زۆرە بۆ لستەكەیان و خۆیان بەلێپرسراوى تەواوى خەڵك دەزانن لەسەرئاستى كوردستاندا ئەمانە بۆیان دەچێتە سەر تائاستێك بەڵام كەهەموو مرۆڤەكان هوشیار دەبنەوە و ئیتر ئەمان كالأ دەبنەوە و بەرە و نەمان دەچن .

چینى دووەم : ئەم چینە كۆمەڵانێك دەگرێتەوە كە باكیان لەدەسەڵات نى یە بژێوى خۆیان بەدەست خۆیانە و بارى دارایى یان باشە دەتوانن بەئارەزوى خۆیان هەڵوێستیان هەبێت دەربارەى گۆڕان و گۆڕانكارى یەكان لەم چینەدا زۆر خەڵكى بەئەمەك و نیشتمانپەروەر و ڕۆشنبیرو كەسانى نوخبەشى تیادایە كەبڕیاردان لاى خۆیانەو باكیان لەنانبڕین و هەڕەشەو تۆقاندنەكانى دەسەڵات نى یەو كار دەكەن بۆلەناوبردنى ناعەدالەتى و گەندەڵى وە هەندێكى تریان بێ لایەن هاتونەتە گۆڕەپانى مل ملانێكانەوە و كاردەكەن لەسەر شەقامى كوردى دا بۆ نوێ بونەوە و گۆڕان لە گشت بوارەكانى ژیاندا .

چینى سێیەم : ئەم چینە كەسانى كەم دەرامەت و هەژار و چینى خوارە وە دەگرێتەوە كە قوتى ژیانیان بەدەست دەسەڵاتەو بڕیاردان لەدەست خۆیاندانى یە بگرە هێزى بڕیار كە دەسەڵاتە دەستى خستۆتە بینە قاقایانەوە خنكاندونى و بەڵام لێرەشدا هەر كۆمەڵك هەن وەك بەور بەگژ دەسەڵاتدا دێنەوە و سەر بۆ موچەو فەرمان و فەرمانگەیان نەوى ناكەن و بڕیارى بوێرانە دەدەن و بەگژ هێزو دەسەڵاتدا دەچنەوە بەبێ گوێ دان بەبڕینى موچەو بژێوى یان , بەڵام زۆربەیان تامەزرۆى گۆڕانن و بەئاشكرا ناتوانن باسى لێوە بكەن چونكە تەنها سەرچاوەى ژیانیان ئەو موچەیە یە كە هەیانە .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە