پوكانەوەی یەكێتی كێ لێی لەر پرسیارە
Sunday, 15/03/2009, 12:00
1783 بینراوە
یەكێتی نیشتمانی ڕۆژی بەم ڕۆژە گەیشت بەپێی قۆناغ بوو , جەماوەرەكەی دوور بوون لێیانەوە كوێرانە كەوتبوونە دوایان ئەوانەی نزیك بوون هەر لەسەرەتای شۆرشەوە هەستیان بە بودەڵەییی هەندێ لە سەركردەكانی كرد , باشترین نمونەش ڕۆمانی (سەك وەڕ)ی محمد موكریە كە پێویستە هەموو كوردێك بیخوێنێتەوە كە چۆن باسیان دەكات وزۆربەی پێشمەرگە هوشیارەكانی تر لە خوارەوەش دركمان بەودیاردەیە كردبوو بەڵام لەبەر دڕندەیی بەعسیەكان و دوااتر جەنگی عێراق ئێران ناچاربوین .پێشمەرگە نەخوێندەوارەكان كە ئێستە زۆربەیان لە پۆستی بەرزدان كوێرانە كاریان دەكرد كە هەندێكیان خەڵكی لادێ بوون لە دەست شوانی و ئیشی لادێ چەكیان هەڵگرتبوو كە رێزم بۆبان هەیە و ئەوان بەدڵسۆزی كاری پێشمەرگایەتی خۆیان دەكرد كە بەسەدان كوڕی قارەمانی ئەم میللەتەیان بەشەهید بوون دا هەر لەسەرەتای شۆرشەوە هەركەسێكیان بەرێگر بزانیایە بۆ بەدیهێنانی ئمانجەكانیان ئەیان كوشت یان پلانیان بۆ دروست دەكرد . جەلال تالەبانی ناسراوە بە فێلبازو پلان گێر هەر ئەویش بوو دوو بەرەكی خستە ناو شۆرشەوە , بۆیە لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆرشەوە ناوی ئەو نەبوو لە بەر ئەوەی سومعەی لەناو كورددا باش نەبوو هەر زوو پلانی بۆ كادیرە نەوعیەكانی كۆمەڵە داناو ئەوانەی لەناو برد كەڕێگر بوون بۆی ئەم دیاردەیە تائێستا بەردەوامە، ئێستا كە دەستیان لە پارەو دەسەڵات گیر بووە كەسایەتیان بۆ خەڵكی كوردستان دەركەوتووە ،ماوەی 18 ساڵە بەروبومی ئەم وووڵاتە دەدزن و خەڵكیش لە ئاوو كارەباو .....خزمەتگوزاریەكانی تر بێبەشن ، با چیتر منەت بەسەر خەڵكدا نەكەن ئەوان بەرپرسیارن لە خوێنی شەهیدان و 182 هەزار ئەنفال و ڕوخانی شارو گوندەكان و .....هتد. دواتر كوردستانیان بەجێ هێشت و دایانە دەست قەدەر و ئەوان كوردستانیان ڕزگار نەكرد بەڵكو نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمریكا ڕزگاریان كرد بەهۆی ئەو هەڵانەی سەدام و دارو دەستەكەی كردیان بۆیە هیچ هەقیان لە سەر ئەم كوردستانە نیە نە یەكێتی و نە پارتی و نەحیزبەكانی تر . وە نابێ جەماوەر چیتر ڕازی بێ شەقاوەو پیاو كوژو نەخوێندەوار حوكمیان بكات كە هەموومان دەزانین لەبەر چاوی ڕەشی كورد ململانێی ناكەن بەڵكو بۆ پلەو پایەو دەسەڵات و پارەیە وە هۆی ناكۆكیەكانی ناو ی.ن.ك.ئەوەیە كەهەندێ كەسی خاوەن ویژدانی تێدا ماوە ئەیانەوێت دەریان بكەن و مەیدانەكە چۆڵ بكەن و خەڵكی نابوت و ئەڵقە لەگوێ بخەنە شوێنیان . جابۆیە ڕوی ڕەشیان بۆ خەڵ دەركەوتووە وە ئاگاداری خەڵكی بكەینەوە كە هەر شتێك دەربارەی ئەو دزانە دەزانێ بیخاتە سەر كاغەز وە لە یاداشتەكانی د.عبدالستار تاهر شریف ئەتوانن شارەزابن كە چۆن كوردایەتیەكیان كردووە بەخیانەت و پیاو كوژی گەیشتونەتە ئەم ڕۆژە بۆیە سەرجەم نەهامەتیەكانی گەلی كورد سەركردە سیاسیەكانی ئێستای كورد ئوان لێی بەرپرسیارن وە ئەبێ هەوڵی ئەوە بدرێ ئەوانیش وەك سەرانی بەعس بدرێنە دادگا .