سوپاس بۆ لیژنەى لێكۆڵینەوە
Saturday, 18/09/2010, 12:00
كوڕینە ئەم سوپاسنامەیەم بە جدیە , لەبەر ئەوەى ماڵیان ئاوا بێت كارێكیان كرد ,پارتی و بنەماڵەى بارزانیان وا ڕیسوا كرد , كە بە هەرهەموومان بۆمان نەدەكرا , بۆیە هەقە دەست خۆشیان لێ بكەین , چونكە بەو بەیاننامەیە جارێكى تریش هەموو ئەو دەنگانەى یەك خستەوە كە سارد بونەوە و بێ خەم بوبن , ئەوەشى بۆ هەموو لایەك ساغ كردووە كە كەس بە دواى ئەو نەهێنیەدا نەگەڕێ كەكێ سەردەشتى شەهید كردوە , من ئەمەتان بە بەڵگەوە پێ دەڵێم ئەوەى ئەو لیژنەیە كردیان بە هەموومان نەدەكرا , هەندێ ناسیاوم هەیە لە و زانكۆیەى جوانەمەرگ لێى دەخوێند , پێیان ووتم ئەوەى بەو چوار مانگە ئێوە كردتان , هەموو ڕۆژنامە و گۆڤارو سایتەكان كردتان بە قەد ئەم بەیاننامەیە لە ڕیسواكردنى ئەو بنەماڵە خائینەدا دەورى نەبوە , تەنانەت بەو خوێندكارە پارتیانەشەوە كە جاران هەڕەشەیان لێ دەكردین بۆ ئەوەى ناوى پارتى نەهێنین , چونكە كەس وەكو ئێمە ئەو جوانەمەرگەى نەناسیوە , بۆیە پێویستە بە گەرمى سوپاسى ئەو لیژنەیە بكەین , چونكە گومان لە دڵماندا نەما و ئیتر تێ گەیشتین ,كە ئەم بنەماڵەیە كێن و چین ؟ ئێستا تێ گەیشتین كە تیرۆر لە كوردستان لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە داهات , كاتێك ئەوان تیرۆریان هێنایە كوردستان , كەس ماناى تیرۆرى نەدەزانێ , تیرۆر هەر لە زەمانى مەلاى باوكى مەسعودەوە تا ئەمڕۆ درێژەى هەیە , دیموكراتەكانى ئەكوشت ئەیوت ئەمانە دژى باب العالى شاى ئێرانن , شیوعیەكانى ئەكوشت ئەیوت ئەمانە كافرن و دژى دەرەبەگ و ئاغان , سەرەك هۆزو عەشیرەتەكانى ئەكوشت ئەیوت ئەمانە بەڵان , ئەندامانى پارتى ئەكوشت ئەیوت ئەمانە جەلالین , یەكێتى ئەكوشت ئەیوت ئەمانە جەلالى نوێن , پەكەكەى ئەكوشت و تەسلیمى جەندرمەى ئەكردنەوە ئەیوت ئەمانە تیرۆریستن و دژى كومارى توركیاى دراوسێن , دواجار سەردەشتیان كوشت و پێیان ووت ئەمەش تیرۆریستە , ئێوە سەیر بكەن , جاشایەتى ئەمان داهێنەرى بوون , شەڕى براكوژى ئەمان داهێنەرى بوون , خیانەت ئەمان داهێنەرى بوون , دزى لە میللەت ئەمان داهێنەرى بوون , تیرۆرى تێكۆشەرانى كوردى هەر چوار پارچە ئەمان داهێنەرى بوون ,ئەم لیژنەیە ئەمانەى هەمووى بیر خەڵك خستەوە , ئەوەى لاى هەموومان ڕوون كردەوە كە ئیتر بە دواى بكوژانى سۆران و شێخ ستارو سەردەشتدا مەگەڕێن , وە بۆئەوانەى لەمەو دواش مەپرسن كى َ تیرۆرى كردون , بۆیە ئەڵێم با سوپاسیان بكەین چونكە كوردى یەك خستەوە لە ئاست تیرۆرى بنەماڵەدا , تەنانەت غەیرە كوردەكانیشى بە ئاگا هێنایەوە كە بنەماڵەى بارزانى خۆیان تیرۆریستن و هەر خۆشیان بكەرى ئەو كارە بوون , بنەماڵە ى خائین زادە وایان زانى بەم كارەیان كێشەكەیان لە كۆڵ دەبێتەوە بەڵام خوێندنەوەكەیان زۆر هەڵە بوو , جارێكى تر دنیایان لە خۆیان ووروژاندەوە , ئێستا خەڵكى شارى هەولێریش ئەو شارەى لە لایەن بنەماڵەوە داگیر كراوە لەوە گەیشتن كە ئەم بنەماڵەیە چین , ئەوان ئێستا دەڵێن سەردەشت مادام بە ئاوو هەواى هەولێر گەورە بوە قەت تیرۆریست نابێت , ئەوان دەڵێن پارتى درۆ دەكەن , كوڕێك كوڕى هەولێر بێت تیرۆریست نابێت , هەولێرى ئەسڵ تیرۆریست نیە , ئێوەى حەرام زادە تیرۆریستن , ئێوەى بە زۆر سەپێنراو بە سەر ئێَمەدا تیرۆریستن نەك كوڕەكانى ئێمە , ئەمە دەنگى هەولێرە و پێى ناخۆشە زۆڵە كوردەكان , ئەوانەى پێشڕەوى دەبابەى بەعس بوون ئێستا دواى تیرۆر كردنى ڕۆڵەكانیان , تاوانباریشیان بكەن , پیاوێكى پیرى هەولێرى پێى ووتم , ئەم بنەماڵەیە لە شەیتان خراپ ترن , لە گۆڕەكەشدا ناهێڵن سەردەشت بحەوێتەوە ,ئەم بەیاننامەیە جارێكى تر كوردى یەك خستەوە لە ئاست تاوانەكانى نەوەكانى بەعسى كوردیدا , بۆیە با ئێمەش سوپاسیان بكەین چونكە ئەوان بوون جارێكى تر بنەماڵەى بارزانیان ڕیسوا كردوە , لە دواى ئاشبەتاڵ و 31ى ئاب ئەوا جارێكى لیژنەكەى سەرۆكى هەرێم ریسوایى هێنایەوە بەسەر شانى پارتى و بنەماڵەدا , بڕوا بكەن لە تیرۆر كردنە كە زیاتر ڕۆڵیان بینى بۆرٍیسوا كردنى ئەو بنەماڵەیە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست