من و کوردستان نێت کوجا مەرحەبا!؟
Tuesday, 10/04/2012, 12:00
ئەو پەیامەی من ئەمەوێ بیگەیەنم، ئەو شێوازەی من پێی ئەنووسم و دەربڕێنی پێئەکەم، جگە لە کوردستانپۆستی بوێر و خۆشەویست، هیچ کام لەسایتەکانی وەك (ئاوێنە،لڤین،هاوڵاتی،سبەی و کوردستان نێت) ئامادە نین بابەت و نووسین بۆ من بڵاوبکەنەوە.
لەبەر چی؟ هەر کاتێ ڕەخنە بەزمانی چەکوش، پیك، سەروپاتەڵەکی ئەم دوو بنەمەڵەیە دابپڵۆسێ، ئەوا هەرگیز میدیاکانی ناوخۆ و ئەوانی تر، جگە لە کوردستانپۆست ئامادەنین بڵاوی بکەنەوە. جا بۆیە ئەوەی بەم شێوەیە ڕادیکاڵ و ڕۆشنڕەوییە بنووسێ و ئاخافتن بکا، ئەوا ماڵە گەورەکەی کوردستانپۆست بە دڵێکی فراوانە میوانداریی لێ ئەکات و بێ سانسۆر بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
کاك شەهاب کەریم لە دوا نووسیندا ئاماژە بەوە ئەکات، کە دوای ماڵ ئاواییم لەسایتی سبەی لە کوردستان نێت وەك قارچك سەرم هەڵدا.. من کاك شەهاب و گشت خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆست و ئەوانی تر دڵنیا ئەکەمەوە، کە ئەمەی کاك شەهاب دوورە لە ڕاستییەوە و هەرگیز من بابەت و نووسینم بۆ کوردستان نێت نەناردوە و لەوێش شتی من بڵاو نەکراوەتەوە.
کوردستان نێت، سایتێکی سەر بە پارتی و پاراستنە. دەستی هەیە لە تیرۆرکردنی شەهید(سەردەشت).. من بەشبەحاڵی خۆم داوا لە گەنجان و نەوەی نوێ ئەکەم ، بەتایبەتی ئەوانەی دڵسۆزی خاك و نیشتمانن بابەت و نووسین ڕەوانەی کوردستان نێت نەکەن. لەبەرئەوەی هەروەك چۆن (پارتی دیموکراتی کوردستان) کە (نەپارتە، نەدیموکراتە و نەکوردستانیشە)، ئاوا (کوردستان نێت)یش چونکە بەئاوی سەری ڕەش ئاوئەدرێ، هەمان هزر و تێفکرین و بیروبۆچوونی خێلەکیانەی پارتییان هەیە. ئەوەی ئەیەوێ دادکۆکی لە گەل و نەتەوەی کورد بکات، تکایە بەئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سایتە پڕ گوماناویەدا بکەن.
بۆیە وەك مافێکی تایبەتی خۆم، داوا لە کاك شەهاب کەریم و خوێنەرانی بەڕێز و ستافی کوردستانپۆستی ئازیز ئەکەم، گەر یەك بابەت (نەك دوو وەیان زیاتر) شك ئەبەن بەوەی کە من لە (کوردستان نێت) بڵام کردبێتەوە، ئەوا ئامادەم داوای لێبووردن لەگشت لا بکەم.
حەزم ئەکەم سەرنجی کوردستان پۆستیش لەم بابەتدا بەدی بکرێ.
سەرنجی کوردستانپۆست:لە بەر ئەوەی کاک حەمە سوسەیی داوای سەرنجی ئێمەی کردووە، بۆیە لیرەدا ئەم چەند دێرەی بۆ دەنووسین: سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێن کەوا هەر وەکو چۆن کاکە حەمە ئاماژەی پیکردووە، کوردستانپۆست بە بێ سانسۆر نووسینەکانی بلاودەکاتەوە، ئێمەش هەر ئاوا سانسوری نووسینەکەی کاک شەهابمان نەکردووە، ئێمە لەبەر ئەوەی سەردانی ئەو ماڵپەرەمان نەکردووە، بۆیە بەردەوام نازانین کێ بابەت و نووسین لەوێ بڵاودەکاتەوە، بە کاکە حەمەیش دەڵێن کاک شەهابیش وەکو بەڕێزتان کەسێکی دڵسۆزە لە خەمی ئەو میللەتەدایە و لە دلسۆزییەوە ئەو رەخنەیەی لە ئیوە گرتووە، رەنگە ناوی ئێوەی بە هەڵە لەگەڵ یەکیکی دیکە تێکەڵ کردبێت، دەنا مەبەستێکی خراپی نەبووە، هیوادارین هەموومان زمانی تیگەیشتن لەگەڵ یەکتردا بدۆزینەوە بۆ نزیکبوونەوە و بپ جوانبوون و لەیەکتر تێگەیشتن، ئێمە داوا دەکەین چیدی لەسەر ئەو مەسەلەیە قسە نەکرێت، کاک شەهابیش پیویست ناکات روونکردنەوە بۆ ئەمە بدات. ئێمە دەتوانین پەیوەندییەک لە نیوان هەردوولاتاندا دروست بکەین تا پێکەوە بۆچوون و گفتوگۆی هەمە لایەنانە لەگەڵ یەکتردا بکەن. شاد و ئازادبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست