پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بەدژی پارتی ودەرچونی جلالیەکان بەسەرکەوتویی
Sunday, 20/02/2011, 12:00
پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بەدژی پارتی ودەرچونی جلالیەکان بەسەرکەوتویی
پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشندانەکان دژ بەجاشەکانی مسعود لەلایەن جلالیەکانەوە دوای شکشتی پیلانی تێوەگلانی گۆڕان لەخۆپیشاندانەکەی ١٧/٢ گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئامانجەکانی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی میللەت بۆ کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی هەردووبنەماڵەی خائین وسەرکردە دزوجەردەکانیان ئەوەی جێگەی داخە بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشدارە لەو پیلانەو دەیانەوێ بەکشانەوەی جاشەکانی مسعود شەقامی کوردی بێ دەنگ بکەنەوەو درێژە بەدزی وجەردەییەکانیان بدەن وپاشتر دەستیان ئاوەڵابێت بۆ گرتن وسەرکوت کردنی ئازادیخوازانی شارەکەمان
ئەم پیلانە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن کۆسرەتەوە داڕێژراوەو گەر سەر بگرێت گەورەترین سەرکەوتنی بۆ تۆمار دەکرێت و قورسایی دەگەڕێتەوە ناو یەکێتی بەڵام سەد حەیف بەشداریکردنی گۆڕان لەجێبەجێکردنی ئەوە ئاشکرا دەکات هەروەك لەسەرەتای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا ئاماژەی پێدەدرا ئەمەگەمەیەکە بۆ دەرپەڕاندنی بنەماڵەیەکی خائینی وەك مسعود لەکوردستان وکۆتایی دەسەڵاتیان لەبەرامبەردا فەرمان ڕەوایی هەرێم لەژێر هەیمەنەی یەکێتیدا،بەڵگەی بوونی پیلانێکی وەهاش بەشداری کردنی لایەنگرانی کۆسرەتە لەخۆپیشاندانەکەی دوێنێێ سلێمانی
بۆیە دەبێت هەموولایەکمان،ڕاپەڕیوانی گەل ،ئازادیخوازان بەر بەم پیلانە بگرن ئامانجی ڕاستەقینەی داواکاری خەڵك وون نەکرێت ونەکرێتە ئامانج بۆ تەنها سەرلایەك چونکە هەر ئەوخائینانەی سەرانی جەلال بوون بەشدارییان کرد لەپیلانی قەتل وعامی گەنجانی شار بەدەست تێکەڵاو کردنیان لەگەڵ مسعودی خائین وهەر ئەمانیش بوون چاشەکانی مسعودیان بۆ ئیهانەکردنی خەڵکی شار هێنا،بۆ ڕاماڵێنی یەکجاری دەسەڵاتی شومی مسعودی خائین وجلالی نۆکەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست