کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جارێكیتر زانكۆى گەرمیان - ڕوونكردنەوەیەك لەسەر بابەتەكەى ڕێبین تەها

Friday, 02/03/2012, 12:00



پاش ئەوەى بابەتەكەى كاك ڕێبین تەهام خوێندەوە بەناوى (هەر لەبارەى دەستدرێژییە سێكسییەكەى پاسەوانەكەى مەحمود سەنگاویەوە),بە پێویستم زانى ڕوونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە بدەم بە بەڕێزیان و خوێنەرانى بەڕێز,
من تا خوێندنەوەى ئەو بابەتەیش ئاگام لە پەیوەندى نێوان مامۆستا كاروان و كاك ڕێبین نەبووە,وە لە نزیكەوە تێكەڵاوى و پەیوەندیم لەگەڵ كەسیاندا نەبووە, بەڵام ئەوەى لێرەدا جێگەى سەرنجم بوو ئەوەیە كە نووسەرى بابەتەكە ئاماژەى بەوە كردووە كە گوایە ئەو خۆپیشاندانەى من وشوانەى دەروونناسى تێدا گیراین دژى مامۆستا كاروان بووە, بەڵام ڕاستییەكەى ئەوەیە ئەو خۆپیشاندانە كە لە 19ى نیسانى ساڵى ڕابردوو لەبەردەم بەشە زانستییەكانى زانكۆى گەرمیان ڕویدا و منیش بەشداریم تێداكردو دەستگیركرام بۆ پشتیوانیى كردنى خۆپیشاندانەكانى شارەكانى ترى كوردستان و تۆڵەى خوێنى شەهیدانى 17ى شوبات و نەهێشتنى گەندەڵیى بوو, نەك دژى مامۆستا كاروان كە بەرپرسى بەشەناوخۆییەكانى بەردەسوور بوو. وە سوپاسى هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هەوڵى ئازادكردنیان داین.
ڕاستە كە ئێمە خۆپیشاندانمانكرد لە بەشە ناوخۆییەكان شەوى 24\25 -3 وە ڕۆژى 3-4 و ڕۆژانى دواترى ئەویش بۆ كەموكوڕییەكانى ناو هەمان ئەو بەشەناوخۆییانەبوو كە نەك مامۆستا كاروان بە تەنها بەڵكو ڕاگرى كۆلێژو بگرە هەتا وەزیرى خوێندنى باڵاشمان لەئاست ئەو كەموكوڕییانە بە بەرپرسیار دەزانى.
بۆیە جارێكى دیكە بە كاك ڕێبین دەڵێم ئێمە لە خۆپیشاندانیكى سیاسیدا دەستگیركراین نەك شەخێى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە