کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئابڵوقەى ڕانەگەیاندراوی ئەمریکا دژ بە هەرێمی کوردستان

Wednesday, 04/06/2014, 12:00

1557 بینراوە






هەنگاوی لێوانلێو بە مشتومڕ تایبەت بە ناردنی نەوتی کوردستان بە شێوەیەکی تاک لایەنە و بێ ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی عێڕاق لەکۆتایی مانگی ئایار لەڕێی تورکیاوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرچەندە، ناڕەزایەتیەکە گەییشتە دەرەوەی سنورەکانی عیراق و خاوەن هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان یاری بە کارتەکانیان دەکەن لەسەبەتەى جیاوازدا. هەواڵی گەرمی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە سەرچاوەی ئاگادار لەبابەتەکە، ئەوەی کە ئەو کەشتیە نەوتەى نەوتی کوردستانی بارکردووە خۆی لەئەمریکا دوور خستتووەتە و"دەکرێ بە مانای نەبوونی کڕیار بێت" بوویە سەردێڕی زۆرێک لەڕاگەیاندنە کوردییەکان. بۆ زۆرێک، ئەوە شۆکێک بوو، ڕۆژنامەنوسێکی کوردیش، کە وتەکانی لەنکوڵی ئەو هەواڵەدا بوو، وتی "گەر ئەو هەواڵە ڕاست بێت، ئەوکات بۆ جارێکی تر "کوردەکان هیچ هاوڕێیەکیان نییە جگە لەشاخەکان"، وتەیەکی باو کە ڕاستیەکەى سەلمێنرا کاتێک شۆڕشی مەلا مستەفای بارزانی هەرەسی هێنا لەساڵی ١٩٧٤، ئەوەش کاتێک زلهێزە جیهانییەکان، لەنێویاندا ئەمریکا، چاویان داخست لەبەرامبەر خواستەکانی کورد.

- ناکۆکی ئەمریکا و تورکیا

دوا ڕاگەیاندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە داهاتی فرۆشی نەوت لەهەژمارێکی ژێر ڕکێفی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبانکی تورکی هاڵک بانک دادەنرێت. هەروەها تیایدا هاتووە وەک "پشکیکی بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهابەشیکردن و دابەشکردنی داهاتی عێڕاق مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت، هەروەک لەدەستوری ساڵی ٢٠٠٥ عێڕاق پێناسە کراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە کە ئەو فرۆشی نەوت بێ ئاگاداری بەغداد پەسند ناکات، ئەوەش کە هەر کڕیارێک دەکرێت بکەوێتە بەر مەترسی سکاڵای یاسایی حکومەتی ناوەندەوە. هەڵوێستی ئەمریکا هەرگیز هێندەى ئەم کاتە ڕوون و ئاشکرا نەبووە. ئەو وڵاتە پاڵپشتی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ناکات، چونکە وا هەست دەکات هیچ دەرفەتێکی پێنەدراوە خاوەن گوتاری خۆی بیت. ساڵی ڕابردوو، دانوستانەکانی هەولێر و بەغداد تەنها یەک هەنگاو لەبڕیار (-ی کۆتایی) دورر بوو تا داهاتی نەوتی کوردستان لەهەژمارێکی بانگی پەرەپێدانی عێڕاق (DFI) لەئەمریکا دابنرێت، ئێستاش پلانی ئەوەی داهاتەکە لەو سەری دنیا دابنرێت بە دڵنیاییەوە ئەو هەواڵە نییە ئیدارەى ئۆباما حەز بە بیستنی بکات.

- سزای ڕانەگەیەندراوی ئەمریکا

ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەى بە ئابڵوقە داوە لەدژی هەرێمی کوردستان، ئابڵوقەکان دەکرێت لەشێوەی ئابڵوقەکانی سەر ئێران بن. سەرەتا بە ئەگەری "مەترسی یاسایی" دەست پێدەکات لەدژی کڕیارەکان. بەڵام خۆ هیچ کەسیش ناتوانێت نکوڵی بکات لەتینوێتی جیهان بۆ نەوتی تازە لەبازاڕەکاندا، بۆیە حکومەتی هەرێم دواجار هەر نەوتەکە دەفرۆشێت، هەرچەندە زۆر بە زەحمەت. دێنیس ناتالی گەنگەشەی ئەوە دەکات ڕەنگە کوردستان بەو بڕەى کە دەخوازێت نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، چونکە بۆریەکانی عێراق و کوردستان ناتوانن بە شێوەیەکی هاودەم پێکەوە کاربکەن، بەو جۆرە "پرسی بەکارهێنان و هەماهەنگی دەکرێت ببێتە کێشە گەر هات و لەدەمێکدا بۆریە عێڕاقیەکان بکەونەوە کار کە ئێستا لەژێر هێرشی تیرۆرستاندایە. لەداهاتویەکی نزیکدا، کوردستان چاوی لەهەنادردەکردنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا ، بۆ ئەوەش رەامەندی بەغداد و ئەمریکا ڕەزامەندیەکی ڕیشەیی پێویستە.

سەڕەڕای ئەوەش، کوردستان چەشنی ئێران لەدەمی ئابڵوقەکانی ڕۆژئاوادا دەتوانێت نەوت هەناردە بکات: کەمترین هەناردە و داهاتێکی کەمتر وەربگرێت لەکڕیارە بیانیەکان. نادر حەبیبی دەڵێت کە ئێران لەئێستادا بڕێکی زۆر پاشەکەوتی دارایی نەوتی کڕیارەکانی لەدامەزراوە داراییەکاندا هەیە کە ناتوانێت بیانگوازێتەوە بۆ بانکە نێوخۆییەکانی بەهۆکاری ئابڵوقە داراییەکان. ئەمەش ٥.٣ ملیار دۆلای هیندستان و ٥.٥٦ ملیار دۆلاری کۆریای باشور و ٥.٥ ملیار دۆلاری یایان و بڕێکی زیاتر لەوەش لەچین لەخۆ دەگرێت .

گەر بێتو هەڵوێستی ئەمریکا تا داهاتویەکی نزیک بەو جۆرە بمێنێتەوە، پرۆسەى ئازاربەخشی گواستنەوەی داهاتی نەوت بۆ کوردستان دەبێتە پرسێکی حەتمی بۆ تورکیا و کوردستان، بەتایبەت کە بانکە دیاریکراوەکە بۆ پاشەکەوتکردنی داهاتەکانی نەوت، بانکی سەر بە دەوڵەتی تورکی هاڵک بانک، بەشێک بوو لەدۆزینەوەی بۆشایی یاسایی بۆ خۆدزینەوە لەئابڵوقە ئابورییەکان دژ بە ڕژێمی ئێران؛ ئەمریکا ئێستا زیاتر تامەزرۆیە ئاستەنگ بخاتە بەر هەژموونی تورکیا لەناوچەکەدا، ئەمجارەیان لەهەرێمی کوردستانی دەوڵەمەند بە نەوت.

- نەوت هەناردەکراوە، داهاتیش هاوردەنەکراوە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی نزیک بە بارزانی، بڵاویان کردووەتەوە کە ئەم چوار شەممە دانیشتنێک ڕێک دەخات لەپەرلەمانی کوردستان بۆ "ئاشکراکردنی داهاتەکانی نەوت بۆ پەرلەمان". داهاتی نەوت بۆ ماوەیەکی زۆرە یەک لەدوو نادیارترین ڕەهەندەکانی هەرێمی کوردستانە، دووەمیان داهاتی گومرگەکانە. زۆربەى کابینەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێکڕای ئەندام پەلەمانەکان لەو داتایانە بێئاگا هێڵدراونەتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشەی کردووە کە ئاشکراکردنی ئەم داهاتانە دەکرێت ببێتە هۆی بڕینی بەشێک لەبەشە بودجەى %١٧ هەرێم لەداهاتی عێڕاق. هەرچەندە، بەپێی پێشهاتەکانی ئەم دواییانە بێت، پرسیارەکان دەکرێت زیاتر بن لەوەڵامەکان لەپەرلەمانی کوردستان، هیچ نا لەدەمی ئێستادا.


*ئەم بابەتە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)