هەتا تفەنگ
Sunday, 13/03/2011, 12:00
هەتا تفەنگ لەسەر پێبێ و دەرگاى زیندان داخرا بێ
ئازادى كەى بوونى هەیە شەقام بە خوێن سوركرا بێ؟
كە كامێرا و پێنوس بشكێ سەربەخۆیی لە كوێدا
هەتا دەنگێك كپكراو بێ دیموكراسى بێ بەهایە
دە لێگەرێن ڕۆژنامەكان چیان ئەوێ دەرى بڕن
دە لێگەرێن باڵندەكان بۆكوێ دەخوازن هەڵفڕن
سەدان ساڵە چارەنوس و ئایندەمان نادیارە
لەم جەنگەڵ و ئاگرەدا گەروومان پڕ لە هاوارە
كەى ڕەوایە دواى ڕژانى زەریایەك خوێن وەها بژین
لە وڵاتى خۆرا بین و لە ناو تاریكیدا بمرین
"" 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست