کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەك رۆژ پێش كوشتنى قائمقام حاكم قادر وتبووى

Monday, 16/04/2012, 12:00


كاتێ كوردستانپۆست وەك یەكەم مینبەر باسى لە نامە نهێنییەكانى زاناى قائمقام كرد كە پاش خۆى نوسیوێتى زۆر كەس و لایەن بەتایبەتى لەناو شارەوانى سلێمانیدا لەساویلكەیى خۆیانەوە ئەیانووت [كورە بابــــــە نامەى چى و نهێنى چى و كوژرانى چى]، بەڵام كاتێ پاش دوو رۆژ لە زارى خودى بەهرۆز قەشانی پارێزگارى سلێمانیەوە باس لەراستى ئەو نامانە كرا بۆ لیژنەى ناوخۆى پەرلەمان ئەوكات هەموو لایەك گومانەكانیان لا رەوییەوە و دەستێكیان كەوتە ئەملا و دەستێكیان بۆ لاكەى تر، بەرێوبەرێكى ناسراوى یەكێك لەبەشەكانى شارەوانى برایەكى ئەفسەرێكى پایە بەرزى ئاسایشى گشتى سلێمانیە و زۆر نزیكى حاكم قادرە ئەویش پاش دركاندنى راستییەكان لەزارى براكەیەوە باسى لە راستى و دروستى ئەم نامانە كرد و هەروەك چۆن راشكاوانە ئەوەشى باسكرد كەچۆن لەو نامەیەدا كە چەند كەسێكى كەم خوێندویەتیەوە پێش ئەوەى تەسلیم بە حاكم قادر بكرێ ناوى تەواوى ئەو بەرپرسە حكومى و حیزبیانە هاتووە كە ئیستا كوردستانپۆست ئاشكراى كردووە ، هەروەك چۆن ئەیووت كە حاكم قادر لە كۆبوونەوەیەكى داخراودا لەگەڵ ئەفسەرە پایە بڵندەكانى ئاسایشى گشتیدا یەك رۆژ پێش كوشتنى قائمقام وتبووى: [بەقسەى ئەم زانا سەگبابە بێ ئەبێ نیوەى ئەندامانى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى بچنە زیندانەوە بۆیە ئەبێ بۆ هەتا هەتایە لاڵى بكەم].
ئەمە كلتوور و رەوتى بیركردنەوەى بەرپرسە باڵاكانى ناو یەكێتین كە لافى حوكمڕانى میللەت لێدەدەن، ئەمانە باندى مافیان ... پیاوكوژن ... جەردە و چەتەن ... داوێن پیسن ... لەهەمان كاتدا دەستە گوڵەكەى جەلال تاڵەبانین كە ئیستاش و تاكو ئەو رۆژەى لە پایتەختى عروبەتدا ئەمرێ هەر پێى وایە دەوڵەتى كوردى خەونى حوشتریە.
فەرمانبەرێكى شارەوانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە