غاندى و ئۆپۆزسیۆنى ئێمه
Friday, 19/07/2013, 12:00
كاتێك غاندى بڕیاریدا كه بۆ بژێوى خۆى ته‌نها پشت به‌شیرى بزنه‌كه‌ى ببه‌ستێت، ئه‌وا غاندى له‌بیرى خۆیدا بزنه‌كه‌ى كرده نیشتیمانى خۆى، چونكه ئه‌گه‌ر غاندى گۆشتى بخواردایه، ئه‌وا ڕۆژێكیش بیرى له‌وه ده‌كرده‌وه كه ببێته قه‌ساب و بۆ ته‌ماعى گۆشته‌كه‌ى بزنه‌كه‌ى سه‌رببریایه‌و بۆ چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م خۆى و خێزانه‌كه‌ى تێر گۆشت ده‌بوون، به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تا سه‌رچاوه‌ى بژێوییه‌كه‌ى له‌ده‌ستده‌داو بێ نیشتیمان ده‌مایه‌وه‌و پاشان كاره‌ساته‌كه لێره‌وه ده‌ستى پێ ده‌كرد، ئێستاش كاره‌ساته‌كه لاى ئێمه ئه‌وه‌یه كه مه‌سعود بارزانى له‌پێناوى تێربوونى ئاره‌زووه‌كانى خۆى له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌مووى كرده قوربانى، گه‌ل و نیشتیمانى خۆى سه‌ربڕى و ئه‌و ده‌نگه ڕاستگۆیانه‌شى له‌ده‌ستدا كه پێشتر متمانه‌یان پێى هه‌بوو، كه‌رامه‌ت و پیرۆزییه‌كانى گه‌لێكى كرده قوربانى هه‌واو هه‌وه‌سى خۆى.
ئه‌و كاته‌ى كه غاندى له‌خه‌باتدا بوو بۆ نیشتیمانه‌كه‌ى، هه‌ر كاتێك هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رهه‌ژارى خۆپیشاندانێكیان بكردایه دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وا غاندى یه‌كه‌م كه‌س بوو كه به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ى ده‌كردو له‌پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كه هاوارى ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پۆلیس توندوتیژى به‌كاربهێنایه، ئه‌وا غاندى یه‌كه‌م كه‌س ده‌بوو كه شه‌قى ده‌خوارد، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌رێكیش ده‌ستگیربكرایه ئه‌وا غاندى یه‌كه‌م كه‌س بوایه ده‌ستگیربكرایه‌و بچوایه‌ته به‌ندیخانه‌وه، غاندى به‌م شێوه‌یه خه‌باتى كرد بۆ میلله‌ته‌كه‌ى و تا گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، ئێستاش ئێمه داوا له‌سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین كه خۆیان بێنه پێشه‌وه‌و خۆیان به‌شدارى خۆپیشاندان بكه‌ن و پێشى خه‌ڵكه‌كه بكه‌ون و هاوخه‌م و هاوسۆزى خۆپیشانده‌ران بن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بیانه‌وێ هه‌ر خه‌ڵكى ڕه‌ش و ڕووت خۆپیشاندان بكه‌ن و دوایش ئه‌وان به‌ره‌كه‌ى بخۆن، ئه‌وا خه‌یاڵیان خاوه كه ئێمه وه‌كو جاران به‌بێ ئیعازى ئێوه بڕژێینه سه‌ر شه‌قام و دوایش خۆتان نه‌كه‌ن به‌خاوه‌نمان .
ئێمه‌ى شه‌قامیش ڕووده‌كه‌ینه ده‌سه‌ڵات و پێتان ده‌ڵێین كه ئه‌گه‌ر بمانگرن، لێمان بده‌ن، هه‌تا بشمانكوژن، ئه‌وا هیچ كاتێك له‌شه‌ق و تێهه‌ڵدان و زه‌برو زه‌نگ و زیندانه‌كانى ئێوه نه‌ترساوین و ناترسین، پێشتریش هه‌ر ئێمه بووین به‌بێ ئۆپۆزسیۆن به‌گژ هه‌وره بروسكه‌دا چووینه‌ته‌وه‌و ده‌ستمان ئه‌كرد به‌شاره زه‌رده‌واڵه‌داو هارمان ده‌كردن، چونكه ئێمه نامانه‌وێ ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ى خۆمانه‌وه بگرین، ئه‌مانه‌وێ ڕه‌شه‌با خۆشمان ببات، ئێمه ئه‌مانه‌وێ سه‌ره زله‌كانى ئێوه له‌سه‌رى ڕه‌ش و دوكان پانبكرێته‌وه، چونكه به‌ئازاردانى ئێوه تینوێتیمان ئه‌شكێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست