بۆچی ئاوێنه و هاوڵاتی وه‌ک پێویست گرنگی یان نه‌دا به د. كه‌مال میراوده‌لی؟
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی ئه‌و گرنگی یه زۆره‌ی که‌ئه‌یده‌ن و دایان به ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی، نه‌یاندا به به‌ڕێز د. که‌مال میراوده‌لی و ئه‌و ووتاره‌که‌ی که له مه‌یدانی ئازادی پێشکه‌شی کرد، پشتگوێ خراو ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕۆماڵ نه‌کرا !!!؟
له کاتێک دا ئه‌م نوسه‌ره سیاسی یه به‌توانایه شایه‌نی له‌وه‌زیاتر بوو!
لێره‌دا پرسیارێک ڕووبه‌ڕووی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی ده‌که‌مه‌وه:
کێ یان ئه‌وده‌ستانه کێ بوون که به ئێوه‌یان ووت گرنگی مه‌ده‌ن به د. که‌مال میراوده‌لی؟
به‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌تان سه‌ربه‌خۆیی خۆتان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه؟
ئێوه‌ش ده‌توانن گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بن، ببن به "جزیره" ی کوردی و ئازایانه پشتگیری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن و جیاوازی مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سه دڵسۆز و ماندووه‌کانی ئه‌م کوردستانه و ببن به ئاوێنه‌ی ڕووداوه‌کان ..!!! نه‌ک شێواندنی ڕووداوه‌کان!!
گه‌رسه‌ربه‌خۆ بن ده‌توانن ده‌وروێکی زۆر باشتر ببینن بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵك...!!
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا باسکردن له میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆمه‌حاڵه و خۆمان ده‌خه‌ڵه تێنین..!!
چونکه میدیای ئازاد ده‌بێت ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و چاودێری ده‌سه‌ڵات بکات نه ک به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌سه‌ڵات چاودێربێت به سه‌رتانه‌وه‌و و له چالاکی و ئه‌رکه سه‌ره‌کی یه‌کانتان دا سنوردارتان بکات و ببنه میدیای سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات...!!
له‌مڕۆوه ده‌بێت داخوازی یه‌کی تر بخه‌ینه سه‌ر داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر ئه‌ویش:
دروست بوونی میدیای ئازاد و بێ سانسۆر...!!
میدیای ئازاد له هه‌ر ووڵاتێکدا پێوانه‌یه بۆ ئاستی دیموکراتی له و ووڵاته‌دا...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست