هەموو پشوو و مۆڵەتێك راگیرا .. یەكێتى لەسلێمانى لەوپەڕى ئامادەباشیدان و بەرپرسەكان تۆقیون
Sunday, 30/01/2011, 12:00
دوێنى شەو دووفەوجى سكرتاریەتى جەلال تاڵەبانى كە بۆپشوو لە بەغدادەوە هاتبونەوە سلێمانى بانگكرانەوە و ئیستا لەئینزاردان .. هەموو فەرماندەیى گشتىو سەرۆكایەتى ئەركان و وەزارەتى پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش فوول ئینزارن و پشوو و مۆڵەت راگیرا .. پاسەوانەكانى بەماڵى مەلا بەختیار و حاكم قادر و عومەر فەتاح و زۆربەى بەرپرسە گەندەڵەكانى یەكێتى بۆ چوار هێندە زیادكراون و رەنگیان پێ نەماوە ، لەبەیانیەوە مەلا و حاكم و بەرپرسى دەزگا ئەمنیەكان كۆبونەوە و مشت و مڕیانە ، تەواوى هێزە ئەمنى و حیزبى و سەربازیەكانى یەكێتى لەئامادەباشیدان و ئەوانەى بەمۆڵەتیش لەماڵەوەن بەپەلە بانگكراونەتەوە ، مەحمود بێسەرى ئامر لیواى سكرتاریەت تەلەفونى بۆ مەلا بەختیاركردووە و پێى وتووە ئەگەر كاروابرڕوا یەك سەربازم بەدەستەوە نامێنێ لەبەرئەوەى لەدوێنیەوە چى مەسئولى یەكێتى هەیە داواى پاسەوان و چەك و سەربازم لێدەكەن ، عومەر فەتاح لەمەكتەب سیاسى دواى مۆڵەتى كردووە و وتویەتى دڵم گەورە بووە و مەوعیدى پزیشكیم هەیە لەئەمریكا تاكو قەستەرەم بۆبكەن ، مەلا بەختیار لێى توڕەبووە و وتویەتى تۆ ترسنۆكى ئەتەوێ هەڵبێت بۆیە مۆڵەت بۆهیچ كەسێ نیە ، پاڤێڵ لەسلێمانیە ئەویش وەك كەسێكى بنەماڵە بەمەلا بەختیارى وتووە ئەگەر ئەزانى وەزعەكە خەتەرە با دایكم بەرمەوە بۆ لەندەن ، حاكم قادر لە ژوورەكەى خۆیدا توڕە بووە وتویەتى من شكم لەوەستا حەسەنە كەزانیارى كۆبونەوەكانى هەیینى بۆ كوردستانپۆست ناردبێ چونكە تەنها شەش كەس بوین لەژورەكەى خۆمدا كاتێ ئەو قسانەم كرد كەپاش چەند سەعاتێ كوردستانپۆست بڵاوى كردەوە ، هەردوێنێ شەویش بەفەرمانى پیرێژنەكەى دەباشان هەموو كۆمیتەكانى پارێزگاى سلێمانى خراونەتە ئینزارەوە .
مەلا بەختیاریش لەكۆبوونەوەى ئەمڕۆدا وتویەتى جوابمان بۆ دكتۆر بەرهەم ناردووە كە ئەمڕۆ بێتەوە سلێمانى و لەگەڵ بایز تاڵەبانى ئێوارە كۆنگریەكى رۆژنامەوانى ببەستن و روونیبكەنەوە كە یەكێتى پارەى مووچەخۆرانى نەدزیوە ، لەم روەشەوە پارتى تاوانباركردووە بەوەى ئەو نهێنى جیاوازى موچەیەیى دركاندووە بۆ رسواكردنى زیاترى یەكێتى ، هەروەها مەلا مەترسى هەڵسانى جەماوەرى باس كردووە و وتویەتى گۆڕان ئەگەر گڵۆپى سەوزى لەجەماوەرەكەى وەرنەگرتبێت و زۆر پشت ئەستوور نەبێت ئەو بەیانەى بڵاونەدەكردەوە هەروەك وتویەتى خەڵكى چاوى كراوەتەوە هەرئەوەندە هاتنە سەرجادە ئیتر كەس كۆنتڕۆَڵى وەزعەكەى پێناكرێ ، هەر ئەمڕۆش دلێرى سەید مەجید بەپەلە بانگێش كراوە و لەگەڵ دەزگاى زانیارى رووبەروو كراونەتەوە بۆ حەشاردانى پارەكانى ئیدارەى گشتى و كۆمپانیایى نۆكان .
لەچاوەنواڕى راپەڕینى بەهارى 2011 بۆ تاروماركردنى دەسڵاتى گەندەڵ لەكوردستاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست