کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆهه‌موو ڕایی جیهان به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنین که‌وا په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا دانی نه‌ناوه‌ به‌جینۆساید کردنی گه‌لی کوردا

Wednesday, 06/03/2013, 12:00






پاش ئه‌وه‌یی که‌وا له‌ هه‌فته‌یی ڕابردوو په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا له‌ هه‌ۆلی په‌ڕله‌مان کۆبونه‌وه‌یی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر دۆسیی کورد بۆ به‌جینۆساید کردنی میله‌تیی کورد. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ زۆر به‌یی ده‌زگاکانی کوردساتن ده‌نگی ته‌وایی دایه‌وه‌ ، وایان به‌ میلله‌ت ڕاگه‌یاند که‌وا کورد به‌ینۆسایید ناسراوه‌. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ جاریکیتر توانیان که‌وا میلله‌ت له‌ ئاست ڕاستیه‌کان فریوو بده‌ن.
بۆیه‌ ئیمه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمیین که‌وا ئه‌م هه‌واڵه‌ دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ وه‌ هیچ ئه‌ساسیکی نیه‌ بۆیه‌ ئیمه‌ له‌م ڕاپۆڕته‌دا بۆتان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌ ، وه‌ قسه‌کانیی ئیمه‌ قسه‌یی ناوهۆڵی په‌ڕله‌مانه‌ که‌ خۆمان ئامادیی بووین.
سه‌ره‌تا یه‌کیک له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ کان زۆر سوپاسیی حوکومه‌تی هه‌رێمی کرد که‌وا له‌ کوردساتن پارچه‌یه‌ك زه‌وی یان به‌خشیوه‌ته‌ سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا، که‌ نرخه‌که‌ی به‌ چه‌ندین ملێۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنیت، وه‌ ئه‌وه‌ی باس کرد که‌وا ئیستا حوکومه‌تی هه‌ڕێم زۆر له‌ حوکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌وڵه‌مه‌ند تره‌، مه‌به‌ستیان ئاشکرایه‌.
بۆئه‌یی که‌وا په‌ڕله‌مان ئه‌م دۆسیه‌یه‌ یه‌کیلا بکاته‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان ئاماده‌بێت که‌ ڕێژه‌یان 456 ئه‌ندامن به‌ڵام ئه‌وه‌یی که‌ ئاماده‌ بوو له‌ 6 ئه‌ندام په‌رلامان زیاتر نه‌بوو. بۆڕاستی ئه‌م قسانه‌ په‌ڕله‌مانی سوید به‌ نموونه‌ باس ده‌که‌ین هه‌موو لایه‌ك ڕاسته‌و خۆ بڕیاری به‌ جینۆساید کردنی کوردی له‌ په‌ڕله‌مان بینی وه‌ ڕێژه‌یی ئماده‌بوان بینرا؟
خوێنه‌ریی به‌ڕێز ئیمه‌ دوو پاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌واڵی به‌جینۆساید کردنی گه‌ڵی کورد له‌ به‌ریتانیا دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌. چونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه‌ بۆ چی یه‌ك ڕۆژنامه‌یی به‌ریتانی باسی له‌م دۆسیه‌ نه‌کرد ؟ وه‌ له‌ پێش ده‌ست پێ کردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ دۆسیه‌یی هیندیه‌کان بوو که‌ ڕاسته‌وه‌ خۆ له‌ لایه‌ن ته‌له‌فزێۆنی په‌ڕله‌مانه‌وه‌ پخشکراوه‌ وه‌دانیان ناوه‌ به‌دۆسیه‌کیاندا له‌ پاشاندا جه‌ندین ده‌زگایی ڕۆژنامه‌وانی باسیی له‌ دۆسیه‌کایان کرد.
به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که‌یی دۆسییه‌یی کورد به‌ تۆمار کراویی پخشکراو وه‌ زۆر به‌یی قسه‌کانیان لابردوه‌. له‌ کۆتایدا وه‌زیری به‌ریتانیا ووتی ڕاسته‌ کورد کاری نامرۆفانه‌یان له‌ دژیان ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام ئیمه‌ ناتوانیی بڕیار له‌ سه‌ر کێسه‌کایان بده‌ین به‌ڵکوو ده‌بێت بچێته‌ دادگایی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان وه‌ ئه‌مه‌مه‌یی موته‌حیده‌ بۆیه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ده‌ستی ئه‌واندایه‌ نه‌ك ئیمه‌.
ئیتر پێمان ناڵێن کامه‌ دان پێدانانه‌ به‌ دۆسیه‌یی به‌ جینۆساید کردنی گه‌لی کورد بۆئه‌ییمیلله‌ت ڕاسته‌یه‌کان به‌چاوی خۆیی ببینێت داواتان لێده‌که‌ین گوێ له‌م لینکه‌یی خواره‌وه‌ بگرن ئه‌مه‌ نه‌ قسه‌یی ئیمه‌یه‌ نه‌ هی ئیوه‌:

http://www.bbc.co.uk/democracylive/house-of-commons-21616582

وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا سه‌یری ئه‌م دزیه‌یی نه‌دیم زه‌هاوه‌یی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا بکه‌ن که‌ چۆن پاره‌یی له‌ کورد دزیوه‌
http://politicalscrapbook.net/2010/07/new-tory-mp-nadhim-zahawi-continues-to-peddle-jeffrey-archers-fibs-on-money-raised-for-charity/



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە