کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رێكخراوى كارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى لەسەر خانەنشینى پەرلەمانتار و پێدانى بەخشیش پێیان

Sunday, 27/10/2013, 12:00

1169 بینراوە



نەمانى خانەنشینى :
بۆ پشتیوانى لە یاساى نەمانى خانەشین لە عێراق و كوردستان كار كردن بە بریارەكانى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبەر بەرژەوەندى گشتى لەكوردستان پێویستە دادگاى هەرێمى هەمان بریار دەربكات لەسەر خانەنشینى پەرلەمانتارەكان و وەزیرەكان و هەڵوەشاندنەوەى خانەشینى بۆیان و گەڕانەوەیان بۆسەر وەزیفەى پێشوویان .
رێكخراوەكەمان داكۆكى دەكات لەسەر نەمانى خانەشینى پەرلەمانتار و وەزیرەكان لە خولەكانى پێشوویش , داواكارین ئەو بڕە پاریە بخرێتە سەر مووچەى فەرمانبەرانى دامودەزگاكانى حكومەت كە مووچەكەیان لەخواروو 500 هەزار دینارە , پێویستە حكومەتى هەرێمى كوردستان مووچەى خانەنشینى ئەو كەسانەش ببڕێت كە حزبین و بە پلەى وەزیر و لیوا وبەرێوبەرى گشتى و راوێژكار خانەنشین كراون , چونكە پێدانى پارە لە بووجەى گشتى بەو كەسانە بەهەدەردان و دەست گرتنە بەسەر موڵكى گشتى و پارەى دەوڵەت .
48 ملیۆن دینار بەكەس نەدرێت :
ناكرێت پەرلەمانى كوردستان پارە بە پەرلەمانتارەكان بدات لە پاى كاركردنیان , چونكە ئەوان مانگانە جگەلە مووچەى تایبەتى خۆیان نەسرێ وئیفادیان بۆ نوسراوە,پێدانى 48 ملیۆن دینار بە پەرلەمانتارەكان كە كۆى گشتى 528 ملیۆن دینار دەكات پارەیەكى زۆرەو دەتوانیت بەو بڕە پارەیە چەند بینایەكى قوتابخانە, یان نەخۆشخانە , یان بینیایەك بۆ یەكێك لەدامودەزگاكانى حكومەتى لێ دروست بكرێت , هەر پەرلەمانتارێك ئەو پارەیە وەربگرێت هیچى جیاوازنیە لە تیوەگلان لە گەندەڵى وبەهەدەردانى سامانى گشتى , ئەگەر پەرلەمانتارێكیش وەری بگرێت بیدا بە قوتابیان یان نەخۆشخانەكان واتە دوو جار دزى پێوەكراوە بەهەمانشێوە گەندەڵیە لە دارایى میللەت.بۆیە بەهەموو شێوەیەك لە دژى پێدانى ئەو بڕە پارەیەن.لەهەمان كاتدا نابێت لەخولى چوارەم شوقە و ئۆتۆمبیل و پاسەوانى تایبەت بە شێوەیەكى فراوان بدرێت بە پەرلەمانتارەكان لەگەڵ هیچ پێشەكیەكدا.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)