ئیدریس بارزانی پێی ووتم: چاکەتەکەی بارزانیت بۆ دەفرۆشین
Thursday, 04/10/2012, 12:00
داشێکی شەترنج لەگەمەی سیاسی جیهاندا، ناونیشانی ئەو کتێبەی کاک (زاهیر مەحمود)ە کە خوێنەر ڕادەکێشێتە ناو مێژوویەکەوە ئیتر ناتوانی لە تاکە شەو و ڕۆژێێکدا هەموو کتێبەکە نەخوێنیتەوە. زمانێکی سادە و چەند ڕووداوێکی سەیر و سەرنجڕاکێش کە چیرۆکێکی پڕ لە تراژیدیایی کوردێکه خۆی ووتەنی داشی ناو یارییەکی شەترنج بووە. شهڕی ساردی نێوان هەر دوو بلۆکی سۆسیالیزم بە سەرکردایەتی سۆڤیەت، بلۆکی ئیمپریالی جیهانی بەسەرکردایەتی ئەمەریکا.
کورد یان چاکتر بڵێم سەرکردایەتی ئەو کاتەی شۆڕشی کورد لە باشور یاریکەرێکی سادە و ساکاری ناو ئەو یارییە بووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی واردا بووە. گەنجێک هەر لەتەمەنی ١١ساڵانەوە لەشەڕی ناوخۆدا زامدار دەبێت و لەوێوە چیرۆکەکەی دەست پێدەکات، کە ڕاکردنە بەدوای ژیان و خەوبینین، ئینجا خوێندن و پاشان سیاسەت، خۆی ووتەنی دڵداری و پاشان شەرلە گەڵ خەڵکی تردا و چونە بەغداد و فرۆشتنی ماتۆڕ لە بەغداد، گەڕان بەدوای بژێوی ژیان و کارکردندا، پاشان بوون بە تەتەری حیزبی کۆمەنیست و کارکردن لەگەڵ قیادە مەرکەزی وپێشمەرگەیەتی. چیرۆکی تەقاندنەوەی بۆمبایهکی چێنراو، ناردنی هەنگوینی زەهراوی و دیسانەوە چونەوە بەغداد و باسی تەسلیم بوونەوەی (عەزیز حاج) کە سەرکردایەتی کۆمەنیستەکانی کردووە لەوکاتەدا. مستەفا چاوڕەشی برایدا و پورزاکەی ئەکرەمی حەپسە کە کەسێکی قارەمان بووە و بەعسییهکان لە سێدارهیان داوه، گەرچی نووسەر دەیتوانیی سود لە کتێبی (کاروانی بێکۆتایەکەی) مەحمودی مەلاعیزەت وەربگرتایە، نازانم تاکو کوێ ئاگاداری ئەم کتێبە بووە؟ چونکە لەوێدا بە دوورو درێژی باس لە شەهید ئەکرەمی حەپسە دەکات، کە چۆن گیراوە و چۆنیش شەهید کراوە. هەڵەیەکی تریش کە نەدەبوو ڕووی بدایە ئەو نامەیەیە بڵاوی کردۆتەوە کە شەهید لە زیندانی موسڵەوە ناردوێتی، بەهەر شێوەیەک بوو بەزەڕەبین خوێندمەوە بەس بریا بنوسرایەتەوە یان گەورە بکرایە، چونکە هێندە ووردە خوێنەر ناتوانێت بی خوێنێتەوە و پەیامی ئەو شەهیدە بزانێت چی بووه، کە هیچ پارتێک یان گروپێک نابنە خاوەنی ئهو شههیده. له باسهکهیدا زاهیر مهحموهد درێژهی پێدهدات و دوای باس لەوە دەکات کە لە ڕێگەی ئیدریس بارزانییهوە براکەی دەبێتە پارتی، کە ڕاستییهکەی ئەوەیە لە ڕێگەی مەسعودەوە دەبێتە پارتی و پاراستن لەناو مەفرەزەی هەتاودا. کوردستانپۆست بەر لە ماوەیەک نامەکەی بڵاوکردەوە کە مەسعود بۆ مستەفا چاوڕهشی نوسیبوو بۆ پارێزگاری سلێمانی ئەوکاتە ساڵی ١٩٧٣ (عەلی عەبدوڵا)
ناونیشانی ووتارەکە (هەڵدانەوەی لاپەڕە شاراوەکانی مێژوو) کلیکی ئهو لینکەی خوارهوه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5ccc9459 لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٤دا بەعسییهکان بۆمبی فسفۆڕ بەکار دەهێنن، گەرچی نووسەر باسی ئەوە دەکات کە جارێکی تریش لە نزیک کەرکوک هەمان بۆمب بەکار دەهێنرێت و شەهید و بریناری لێدەکەوێتەوە. بەڵام وەک هەموو جارێک کە کورد نازانێت، یان نایەوێت وانە لە ڕووداوەکان فێربێت، یان پلانی نییە بۆ فێربوون و ڕوو بەڕوو بوونەوەو، بۆیە باس لەوەدەکات کاتێک بە فسفۆڕ زامار دەبێت، دەبێ بەبەتانی یەک دایپۆشن دێن ئاو بەلەش و جێگە زامەکانیا دەکەن و بەوە زیاتر گیانی داغان دەبێت. بەدرێژای ئەو هەموو ساڵەی لە کوردستان کیمیاوی باران کرا نەمان دی وانەیەکی جدیمان پێ بڵێن، لەکاتێکدا ئێرانییهکان زۆرجار ماسکیان دەنارد و بەڵام شەرم بوو کەسێک بیویستایە بەکاری بهێنێت، یان لەگەڵ خۆیدا بیهێنایە، بۆیە ئیستاشی لەگەڵدا بێت سەدان خەڵک بوونه قوربانی دەستی بۆمبی کیمیاویی و لەسەرلێواری مەرگن و چاوەڕوانی بۆ مردن پریشکی لێ بڕیوون.
زاهیر دوای زامار بوونی خۆی دهکات به ئێراندا و ڕژێمی شای ئهو سهردهمه ماوەی چەند مانگێک دەیهێڵنەوە بۆ ئەوەی دەنگی کورد بە دنیا نەگات. کاتێکیش دەگاتە بەریتانیا لەشاری لەندەن لە خەستەخانەیەک دەبێت، مامەڵەی زیندانی بۆ دەکەن و هەموو ئازادییەکی لێزەوت دەکەن و لەژوورێکدا زیندانی دەکەن، کاتێکیش ڕۆژنامەکان دێن دیداری لەگەڵ ساز دەکەن پەیامی ئەم قوربانییە ناگەیەنن، بەڵکو بەئارەزووی خۆیان لەڕێگەی ئەم قوربانییەوە درێژە بەشەڕی ساردی خۆیان دەدەن. دوای سێ مانگ کە له مردن قوتار دەبێت و ئاشبەتاڵ دەبێت، زاهیر دەگەڕێنەوە بۆ تاران. چیرۆکی ئەم قوربانییە هێندە تراژیدییە کە مرۆڤ ڕادەکێشێت بۆ ناو دەیان پرسیار و ڕامان و هەڵوێستە کردن.
پاشان لەگەرمەی ڕۆژەکانی هەرەسی شۆڕشێکدا ڕوودەکاتەوە تاران و کەرەج و دیدار لەگەڵ سەرکردایەتی ئەو کاتەدا دهکات، کە ئەم قوربانییە، بۆ ئهوهی بزانن چۆن زامەکانی ساڕێژ بکرێت ؟ ئیدریس بارزانی پێی دەڵێ: (پاڵتۆکەی بارزانیت بۆ دەفرۆشم لەپێناو چارەسەر کردنت لە لەندەن).
من نامەوێت زۆر له سهر ههموو بهشهکانی ئهم کتێبە قسە بکەم، چونکە دیدی ترم هەیە بۆ خوێندنەوەی ئەم بیرەوەرییە.
کاتێک لە مەکتەبی پارتی پەیمانی دەدەنی کە زاهیر بنێرنە هۆڵەندا، چونکە حکومەتی هۆڵەندی بڕیاری داوە کە ٥٠ پەناهەندەی کورد وەرگرێت، زاهیریش لەگەڵ براکەیدا دەگەنە هۆڵەندا، به گهیستنیان بۆ هۆڵهندا چیرۆکی قوربانییهکە هەر بەردەوامە. ئەوەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە ئەو نەشتەرگەرییەی دەم و چاوێتی کە لە هۆڵەندا بۆی دەکەن. خۆی ووتەنی وەک پەنچەری چوپی پاسکیل بکەیت، پاشان بەهەر حاڵێک بێت دەچێتەوە لەندەن و چەندین نەشتەرگەری دیکهی بۆ دەکەن کە ڕەنگە بۆخۆشی نەزانێت چەندە.
کاتێک لەخەستەخانە دەبێت لە شاری لەندەن، مەسعود بارزانی دەچێتە لای بۆ دیداری چونکە پارتی لە ڕێگەی سامی عەبدولڕەحمانەوە بڕیاریان داوە خەرجی نەشتەر گەرێکەی بکێشن، لەو کاتەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست دەبێت مستەفا چاوڕەش لەگەڵ تاڵەبانیدا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە واتە ساڵی ١٩٧٦ بۆیە مەسعود ناتوانێ خۆی بگرێت بەو قوربانییە دەڵێت: ئەوە مستەفای برات بووە بە جەلالی!
چیرۆکی قوربانییهکە بەردەوامە و لەکاتێکدا زاهیر ژیانی خهریکه ئاسایی ببێتهوه، دهبێته کەسێکی چالاک لەناو یەکێتیدا. نازانم بنهماڵهی بارزانی چەندە پەشیمانن لەوەی کەوا ڕێگەیان دا ئەم قوربانییە بنێرنەدەرەوە؟
لە جێگەیەکی تردا باسی پلانی بەعسێکان دەکات ویستویانە لە کۆبونەوەیەکی کوردەکاندا لە بەرلین تەقینەوەیەک بکەن، کە ئەوەش هەر دەچێتە خانەی ئەو دوو بلۆکەوە کە مرۆڤایەتی لە چرکەساتەکانی سەرنگۆمبوندا بووە لە ڕێگەی شەڕی ئهتۆم و شەڕی ئەستێرەکان و دابەش بوونی دنیا بەسەر دوو بلۆکدا. لە هەمووی سەرنجڕاکێش تر ئەوە بووە کە لە سەرو بەندی شۆڕشی ئێراندا لە گەشتێکیدا بۆ ئێران، خەریک بووە بیبەنەوە بۆ بەغداد، ئەوەش چیرۆکێکە کە دەکرێت دەسەڵاتی بەعسێکانمان بۆ دەر بکەوێت تێیدا، ڕزگاربوونیشی هەر بهڕێکهوت بووە.
ئەم کتێبە باس لە سەردەمێک دەکات کە تێدا چەندین سەنگەریی جیاواز هەبووە، کە کورد تێدا بەرامبەر یەک بووە، پاشانیش باس لەوە دەکات کە ئێمە وەک نەتەوە، یان چاکتر بڵێم سەرکردایەتی ئەوسا چەندە سادەبوون و چەندە بێ پلان بوون، بەڵام کەسانی چەندە د ڵسۆزیش لە دەرەوەی نیشتمان بوون لە خەمی خزمەتکردندا بوون، باس لە چیرۆکی گفتوگۆی یەکێتی دەکات لەگەڵ بەعسێکاندا و هاتنی ئەو وەفده بۆ ئەوروپا، دانپێنانی مەلابەختیار بە نایفی خۆیان و نێتی بە عسدا.
لە خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا گەرچی نووسەر دەیتوانی ووردتر باسی زۆر لایەنی شاراوەی هەرەسی بۆ بکردینایە، یان چاکتر بڵێم لە ڕووی دەرونییهوە ئەوانەی دیونی چۆن بوون، لەکاتێکدا بنەماڵەی بارزانی بێ ماڵئاوای و بێپرس بە میللەت شۆڕش و خەڵکیان بەجێ هێشت، کەچی ئەوە نەبۆتە هۆی بەو ئازارەوە بتلێنەوە خۆیان دادگایی بکەن، بەڵکو لە سیخوڕی کردن بوون بەسەر تاکەکانی کوردەوە، وەک مەسعود ووتوێتی زاهیر مستەفای برات بووە بە جەلالی.
ئەمە خوێندنەوەی ووردتری دەوێت، زاهیر دەڵێ: من چاوەڕوان بووم شۆڕسی کورد بێت و لە سەرم بنوسێت، بەڵام نەیان کرد ئەوەتانێ من دوای ٤٠ساڵ لەسەر ژیان وچیرۆکی خۆم دەنوسم، باشی ئەم کتێبە لەوەدایە کە بەزمانی هۆڵەندی و ئیگلیزیش بڵاوبۆتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی زیاتر سەرنجە ئەوەیە کە بۆچی هەموو ئەو شەڕانەی ناوخۆ زیاترین پشکی قوربانییهکەی دەڤەڕی سلێمانییە ؟ ئەمە خوێندنەوەیەکی جدی تری دەوێت، بۆیە بۆ یادی ٦٠ساڵەی ئەیلول مەسروور دەڵێ کەس ناتوانێ پارتی لە سلێمانی دابڕێت، هەڵۆی ئەحە سمێڵی کۆنە کۆمەڵە و تازا پارتیش دەڵێ: لە کەسی قبوڵ ناکەین پێمان بڵێن پارتی لە سلێمانی میوانە. ئای ئەم قسانە چەند بۆنی زاهیری بریداری ١١ساڵهی لێدێت، ئەم قسانە ڕێژوان و گەرمیانمان بیر دەخەنەوە.
بە ڕاستی دەستخۆشی لە کاک زاهیر دەکەم، چونکە بیرکردنهوه و هەڵوێستەی زۆری لادروست کردم، خۆزگە ئەم کتێبە دەبووە باس و لەسەر خودی ئاشبەتاڵ و ئەوانەی میللەتیان لەڕۆژەکانی لێقەوماندا جێهێشت لەبەردەم دادگادای گەلدا دابنرێن و ڕیسوا دەکران گەر نەشماون ئەوە مێژووی کەسایەتیان دادگایی بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست