کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەكی دڵسۆزانە بۆ سەرجەم كادیر و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دێمۆكڕاتی كوردستان

Tuesday, 15/03/2011, 12:00



خۆشكان و برایانی هێژا
زۆرینەی ئێوە كە دەورانێكی دوور ودرێژ بەمەبەستی ئازادی و ئاسایش و ژیانێكی ڕاستەقینە بۆ جەماوەری هاووڵاتی كوردستان، لەگەڵ دڕندەترین دەسەڵاتەكان، خەباتان دەكرد و تەنیا و تەنیا ئامانجێك ئێوەی بەهێز و خۆڕاگر و بەباوەڕ دەكرد و ڕۆژ لەگەڕۆژ گەرم و گووڕتری دەكردن كە ئامانجی جەماوەری هاووڵاتی كوردستان بوو. بۆ ئەوە ئەم جەماوەرە لە دواڕۆژێكی نزیك دا ببێتە خاوەنی ژیانێك كە خۆیان دەیانەوێ و شارستانیەتێك و ئاسایش كە ئەوان دەتوانن لە ژێر سێبەرەكەیدا بحەسێنەوە و وەكوو هەموو گەلانی ئازادی دونیا لە پێشكەوتنەكان و ئامرازە گرنگەكانی تێكنۆلۆژی كەڵك وەربگرن. نەك ئەم ئامرازانە شارستانیەت و ئاسایشی ژیانی ڕاستەقینەی ئەوان وێران بكا و ئەوانیش هاو ئاستی ژیانی ئەو پێشكەوتنانە بن. زۆر لە هاوڕێ و دۆستانتان لەو ڕێبازە گرنگ و مەزنەدا، گیانیان لە دەست دا و زۆریشیان كەم ئەندام بوون و لە سەریەك نرخی ئەم خواست و ئامانجە بەرزە درا. ئەو خوێنە ڕژاوانە، جەماوەریان گەیاندۆتە نزیك ئەو ئاستە كە جەماوەر بگاتە ژێر ئەو سێبەرە. بەڵام كۆمەڵە كۆسپێك لە بەردەم ئێوە و جەماوەری كوردستان قوت بوونەوە. كە پێویستە ئێوە لێی ئاگاداربنەوە و هەروەكوو چۆن بەرنگاری ئەو دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرانەی پێشوو دەبوونەوە و تێدەكۆشان ئازادی و مافی هاووڵاتی بستێنن، ئەمجارەش پێویستە بەگژ دەسەڵاتێكی ناوخۆیی دابێنەوە كە ڕیشەكەی لەناو خۆتان دایە و زۆر ترسناكتر لە دەسەڵاتە گەورەكانی دیكەیە. لەبەر ئەوە لەناو هەناوی خوودی ئێوە دایە.
لەو سەردەمانەوە كە مرۆڤ دراو و زەویەكانی جێگای ژیانی زۆرتر بوون، بۆ زەوت كردنی سەرزەوی زیاتر و كۆیلە كردنی هاوجۆری خۆی و درێژە دان بە بازرگانیەكی سەركەوتوانە، لەگەڵ وشەی دەسەڵات ئاشنابوو و كردیە ئامێرێكی بەهێزی گەیشتن بە ئامانجەكانی. زۆری نەخایەند كە وشەیەكی دیكەشی ناسی كە ئایین بوو. بەوجۆرە ئایین گرنگترین ئامێری بەهێز كردنی ئەو دەسەڵاتە بوو كە ئەو مرۆڤە بازرگانە بە شوێنیەوە بوو. ئەمجار ئەو هەر دووك وشەیە، كاری مرۆڤی بازرگانی خۆش و ڕێك وپێك كرد و لە درێژ زەمانەكانەوە دەسەڵات و ئایین ، دوو باڵی بەهێزی جەستەی چەوسانەوە و زەوتكردن و دابڕان دابڕانی كۆمەڵ بوون و هەر دەم دەستەیەكی بچووك و سنووردار لە خەڵك كە گرنگیان بە ڕەوش و ڕەفتاری جوان و بەرزی مرۆڤانە نەداوە و هەردەم بواری بازرگانی درۆ و سەقەت كردنی كۆمەڵانی خەڵك و دەس درێژی و پێشێل كردنی مافی جەماوەریان بەلاوە گرنگ بووە، دەسەڵاتیان هەبووە و ئەو دەسەڵاتە بۆ ئاژەڵ كردنی جەماوەر و لەناو بردنی ژیاری و زانست و بنەمای كردار و ڕەوش و ژیانی ڕاستەقینەی جەماوەر بووە. جا ئەوە دەسەڵاتە هی حكوومەتێك بووبێت یان هی پارت و ڕێكخراوێك. هەریەك لەو لایانەش بۆ خۆی كۆمەڵە خەڵكێكی ڕازی كردوون و لە دەوری خۆی خركردوونەوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجە ترسناك و وێرانكاریەكانی خۆی، كەڵكی لێ وەرگرتوون.
خوودی مەحەمەد پێغەمبەری ئیسلام، كاتێك خۆی و هاوڕێكانی قورئانیان نووسی گوتیان هی ئاسمانە و وتەكانی یەزدانە كە بۆ هەمان بازرگانیە ساختەچیەتیەیان تۆمار كرد. كە لە هەقیقەتیش دا گەیشتنە ئەم ئامانجە ترسناك و گڵاوەیان و زۆرینەی ئەم جیهانەیان داگیر كرد و بە میلۆن كەس گیانی دا و ئێستاش بۆتە ماددەیەكی لەهۆشبەر و سڕكەر و ژیانی گەلێك لە خەڵكی لە خۆی گرتووە. كە زەمانێك دەبا هەتا ئەو كردەوە بێشمارنەی ئەم پێغەمبەرە تاوانبارەش وەكوو خۆی دەمرێت و گۆڕ دەبێت و لە كۆڵ ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێتەوە. عیسا مەسیح و ئایینەكەی ئەویش هەر بەهان شێوە. عیسامەسیحێك نەبووە كە بێت و ئایین پڕوپاگەندە بكا، بەڵام چەند كەسانێك لە ژێر ئەو ناوە دا بۆ بەرژەوەندی بازرگانی و ئامانج كردنی جەماوەر بە ئاژەڵ و خەواندنی بیرومێشكی جەماوەر، ئەو ئایینە گەندەڵ و گڵاوەیان كردە تۆوی تریاك و سەرەتان بۆ مرۆڤایەتی.
خوددی تریاكیش سەردەمانێك بەزۆر لە لایەن دەوڵەتی ئەو كاتی ئینگلیستانەوە بەسەر چین دا سەپێندرا، بەمەبەستی وێرانكردنی بنەمای جەماوەری چین. چونكە زۆریان هەوڵ دا لە ڕێگەی ئایینەوە ئەم كارە بكەن، بەڵام كە لەو ڕێگەیەدا سەركەوتوو نەبوون، ڕێگەی شەڕیان هەڵبژارد كە لە نێوان دەوڵەت و جەماوەری چین لە لایەك و دەوڵەتی ئینگلیستان لە لایەكی دیكەوە شەڕ دروست بوو و ئەو شەڕە بەشەڕی تریاك لە مێژوودا بەناوبانگە.
كەوابوو گەلێك دەسەڵات ئامانجیان تێكدان و وێران كردنی بنەما گرنگەكانی ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤە. دەسەڵات لە هەر پلەوپایەك دابێت، خۆی مانای چەوسانەوە و كۆیلە كردنی هەموو جەماوەر و تەنانەت خودی ئەو كەسانەی كە بەدەوروبەریشیەوە كاری بۆ دەكەن.
ئێستا هەروەك گەلێك لە ئێوە ئاگادارن، لەوە ڕۆژەوە مستەفا بارزانی دەسەڵاتی هەبووە، دەسەڵاتەكەی بەمەبەستی كەسی خۆی و بنەماڵەی خۆی كەڵكی لێوەرگرتووە و چەندین جار بۆ ئەوە هەر دەسەڵاتی لەدەس دابێت و كەڵكی كەسی خۆی لێوەرگرێت، چارەنووسی پارتی دێمۆكڕاتی تووشی گەلێك مەترسی و بێ ڕێزی كردووە. سەردەمانێك بۆ ئەو مەبەستە، پەنای بردە بەر شای ئێران و گەلێك كەسی ئازادیخوازی جووڵانەوەی ناسیۆنالیستی كوردی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوشتن و بۆ وەدەس هێنانی متمانەی خۆی لە لای شای ئێران، تەرمەكانی دانەوە بە حكوومەتی شا. دوایش كە شای ئێران وەدەر نرا و ڕژیمی مەلاكان هات، ئەمجارەش پارتی بردەوە لای مەلاكانی ئێران و پێش مردنی ئەو وەسیەتەی لای كوڕەكانیشی كرد، كە هەروا بەردەوام بن لە دەسەڵات خۆشەویستی بنەماڵەیی بارزانی و بەخت كردنی چارەنووسی شۆڕشگێڕانی ناو ڕیزەكانی پارتی لە پێناو باوەڕی دەسەڵات خوازی بارزانی نیزم دا و دەسەڵات بۆ هەمان بازرگانی ساختەچیەتیانەی كە لەسەرەوە ئاماژەی پێ درا.
كوڕەكانیشی ئیدریس و مەسعوود، وەفایان بە وەسیەتەكەی مستەفا بارزانی هێنا و زۆر خەست و خۆڵانە لەدژی هێزەسیاسیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، شان بەشانی لەشكری جاش و پاسدار و هێزەكانی دیكەی مەلاكان، شەڕیان دەس پێكرد و ماوەی چەندین ساڵانێك ئەو خزمەتەگەورەشیان بە مەلاكانی ئێران كرد و گەلێك ئەندام و پێشمەرگەی پارتی هەر بەدەستی پاسدار و ئەرتەشیەكانی مەلاكانی ئێران بەكوشتن چوون و دەیانگووت ئەوە دژی شۆڕش كووشتوونی.
لێرەش پارتی دێمۆكڕات زیانێكی زۆری گیانی و سیاسی بینی و جەماوەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەچاوی بێ ڕێزی سەیری پارتیان دەكرد و بە قیادە موەقات، ناوبانگی دەركرد. كە ئەمە سیاسەتی تەنیا مەسعوود بارزانی بوو نەك پارتی دێمۆكڕات. بۆ نموونە لەو ڕۆژەوە ئیدریس مردووە، مەسعوود بارزانی، دەسەڵاتی پارتی و ڕێبەرایەتی ئەم پارتەی لەدەس خۆی و بنەماڵەكەی دا ڕاگرتووە. بەتەوی خۆی لە هەموو كۆنگرەكانی پارتی دا، بە زۆرینەی دەنگ هەڵیان بژاردۆتەوە. پارتی لەیەك وشەدا كردۆتە هۆزی بارزانی. دەبینی بەبێ هەڵبژاردن و ڕێزدانان بۆ سیاسەتی دێمۆكڕاتیانەی پارتی، خۆی هەموو جارەكان دەكاتەوە سەرۆك و سەرەڕای ئەوەش یەكێك لە كوڕەكانی ئیدریس یان هی خۆی دەكاتە جێگر و ئەوانی بنەماڵەی خۆشی دەكاتە ئەندامی یەكەم و پلەیەی یەكەم هی ئەوانە، وەكوو، سەرۆكی ماڵی، سەرۆكی ئاسیشی پێشمەرگە و پۆلیس و سەرباز، و وەرزیری دەوەرە و گشتی ئەوانە، دەبێ بارزانی و بنەماڵەی مەسعوود بارزانی بن. گرنگیش نیە ئەوانە چەندیان خوێندەواری هەبێت و شارەزای ئیش وكاری سیاسی بن و تەمەنیان چەند بێت. گرنگ ئەوەیە وەكوو زەمانی مەغوولەكان، هەر كەس مەغوول بوایە، لە هیچ كات و بارودۆخێكدا مافی نەدەخورا و پلەگرنگەكانیش هەر هی ئەوان بوو و كەسانی دیكە لە نەتەوەی جیاواز مافی ئەوەی نەبوو پلەی پێ بدرێت. ئێستا لە هەموو كاتەكانی دیكە زیاتر ئەو جیاوازی خوازەی بارزانیەكان و كادیر و پێشمەرگەكانی پارتی دێمۆكڕات دەبیندرێت. هەموو دەسەڵات و پلە گرنگەكان چ لە ناو خۆی پارتی و چ هی ناو هەرێم، لە دەست بنەماڵەی مەسعوود بارزانی و هۆزی بارزانی دایە.
دێمۆكڕاسی و مافی دێمۆكڕاتی، نەتەنیا بۆ ئەوان مانای نیە، بەڵكوو زۆریش دژی ئەون و كەسانێك كە بخوازن و داوایان لێ بكەن كە بە پێی یاسای دێمۆكڕاسی لەگەڵ پارتی و ئەندامانی ئەم پارتەدا بجووڵێنەوە، ئەو كەسانە چیتر ئەندامی پارتی نامێنن یان گیانیان دەكەوێتە مەترسیەوە. فەرمان و بڕیاراتی مەسعود و هۆزی بارزانی، هەر وەكوو هی مەغوولەكانی سەردەمی خۆیان بوون كە لە هەر شوێنێك چ پاشا و چ ئیمپێڕاتۆر، بێ قسەیی ئەوانی دەكرد، لە ماوەیەكی كوردت دا بەشار و خەڵكەكەیەوە وێران و خاپور دەكرا. لە دواكەوتووترین شوێنی ئەو دونیایە، سەرۆكی دەوڵەت، دوو دەورەی چوارساڵی مافی سەرۆكایەتی هەیە. گەرچی مەسعوود بارزانی وا پێ دەنێتە بیستو چەند ساڵێكەوە كە هەر وا سەرۆكی هەرێمە لە كاتێك دا سەرۆكی دەوڵەت و پەرلەمانیش هەیە. بەڵام ئەو هەر سەرۆكە و دەبێ سەرۆكیش بێت. دانانی نێچیر بارزانی كوڕی ئیدریس برای مەسعوود بارزانی، بەجێگری خۆی، پێشاندەری ئەو ڕاستیە كە ئەوان دەیانەوێ چارەنووسی پارتی دێمۆكڕات و هەرێمی كوردستان لە دەس هۆزی بارزانی دا بێت و وەكوو مەغوولەكان كەسی دیكە جیا لە خۆیان بە شیاوی ئەوە نابینن كە سەرۆك بێت و بارزانیەك بێتە ژێر دەسەڵاتی ئەو كەسەوە. نا! نا! ئەوە مەحاڵە! نەكەی! ئامان! سەد ئامان! ماڵمان وێران بكەی و مەغوولی بارزانی تووڕە بكەی و شاڵاوی ئەوان شارستانیەتەكەمان وێران و خاپور بكا و دیسان جۆگەلەی خوێن سەران بەرێت.
خۆشكان، برایانی هێژا!
لەوانەیە هەمووی ئێوە ژیانی ماددیتان خۆش بێت و هەموو شتێكی ژیانتان لە لایەن مەسعوود بارزانیەوە بۆ ڕێك خرابێت و هەمووتان لە جوانترین بینا و شووقە دابن و هەر یەك لە ئێوەش كەم تا زۆر، پلەوپایەكی ناو پارتی یان هەرێمتان پێ درابێت، بەڵام ژیانی ڕاستەقینە، ژیانی ماددی و بەتەنیا دراو و سەروەتی ماددی نیە، ژیانی ڕاستەقینە، بیركردنەوە و ئازادی و نەبوون بە كۆیلە و نۆكەربوونی ستیسەم و دام و دەزگای دەوڵەت یان سەرۆك و سەركردەی پارت و ڕێكخراوێكە. لە كۆنەوە گوتوویانە، چۆن بژی شەرتە نەك چەندە بژی. ڕاستە لەو بازرگانیەی كە مەسعود و هۆزەكەی بارزانی، دەیكەن، ئێوەش لەبەر ئەوە ئەندامی پارتین و مەسعود بارزانی بۆ پارێزگاری و پاسەوانی خۆی كەڵكتان لێوەر دەگرێت، بێ بەشتان ناكا. بەڵام لە بەرچاوی ئێوە هاووڵاتیانێك دەكووژێ كە سەردەمانێك ئێوە بۆ ئەو هاووڵاتیانە لەگەڵ دڕندەترین و بەهێزترین زەلەهێزەكانی ناوچە، خەباتتان دەكرد و نەتەنیا ئامادە نەبوون كە ببنە خاوەن ئەو كۆشك و تەلارانەی ئەمڕۆ، بەڵكوو ئامادە بوون گەورەترین سەروەتتان كە گیانی شیرینتان بوو، لەدەس بدەن و ئاسایش و ئازادی بۆ ئەو هاووڵاتیانە بستێنن.
بەڵام مخابن! مەسعوود بارزانی بەناوی ئێوە و تێكۆشانی چەند ساڵەی ئێوە كەوتۆتە كاری بارزگانی و دراو و دەسەڵات كۆكردنەوە و ئەگەر كەسێكی هاووڵاتیش خۆپێشاندان بكا و ڕەخنە بگرێت، هەر بەو چەكەی كە دوێنێ لە دژی نەیارانی ئازادی و دێمۆكڕاسی بەكارتان دێنا، ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی فەرمانتان پێ دەدا كە لەدژی هاووڵاتیانی خۆتان بەكاری بێنن و بیانكووژن! ئێوەش مادامێك بێدەنگیتان قەبووڵ كردووە، دەبێ ئەو كارە بكەن. چونكە، بێدەنگی نیشانەی هەرەكەتە.
مەسعوود بارزانی دەسەڵات و سەروەتی لە گیان و چاوی مناڵەكەشی خۆشتر دەوێ و هەر بۆیە بەهەموو هێزی جەستەیی و بۆچوونی عەشایرانە، شەڕی بۆ دەكا و ئێوەش كە هاووڵاتیانی هەرێمن، بە ویستی و ئارەزوی خۆی، بۆ ئەم مەبەستە گڵاوە كەڵكتان لێوەردەگرێت و بۆ گیان و ژیانی ئێوە بە پەرۆش نابێت و لەخۆڕا ئەو دراوانەتان بۆخەرج ناكا.
دەبینن لە بارزگانی لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵەس، گۆرانی بێژی توورك دا كاتێك زانی برایم دراوەكانی لە شوێنێكی دیكە و لەگەڵ دەستە وگرووپێكی دیكەدا خەرج دەكا و مەسعوود لێی بێ بەش دەبێت، لەناو هەرێمی وڵاتی تورركیادا، فەرمانی كوشتنی دا و بەتووندی بریندار كراوە كە ئەگەر گیانیش بە سڵامەت بەدەر بەرێت، هێشتا بەشێكی جەستەی سەقەت بووە. لە كاتێك دا كە برایم سەدان بینا و خانووبەرەی لە هەرێمی ژێر دەسەڵاتی مەسعوود دا دروست كردوون و نیوە بەنیوە، شەریك بوو. لەكاتێك دا كە بە هەزاران كەسی هاووڵاتی، بێ بەشە لە بوونی شووقە و بینا و، ئەو بینایانەی برایم و مەسعود بارزانی بۆ سەرمایەدارانی ناوخۆ و دەرەوەن نەك بۆ هاووڵاتی بێ پارە و دراو.
بەرێزان، دەبینن كە نەتەنیا بە بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێم گیرفانی سەرۆكەكەتان پڕ نابێتەوە كە تەنیا هەر بۆ خۆی و بنەماڵەكەی و هۆزی بارزانیە، بازرگانی نێونەتەوەیش دەكا و ئەگەریش شەریك و هاوڕێی مامەڵەكەی لە قسەی ئەو دەرچێت، یان دەكووژرێ یان وەكوو ئیبراهیم تاتڵەس سەقەت دەكرێت. بۆیە ئێوە، گشتان لە بەر دەم تاقی كردنەوەیەكی مێژوویی و كرداری و سیاسی دان و بەرامبەر بە هاووڵاتیانی كوردستان و بەرامبەر بە خەبات و تێكۆشانی ڕابردووی خۆتان و گیانە لەدەس چوونەكانی ئەم خەباتە و بەرامبەر بەو خوێنانەی كە لە ناو خۆی هەرێمیش بە فەرمانی مەسعوود بارزانی ڕژان، بەرپرسیارن. بەڵام ئەگەر هەڵویستی ئێوە شۆڕشگێڕانە و دڵسۆزانە بێت و بەزەییتان بێتەوە بەو دایك وخۆشكانەی ئازیزەكانیان بەفەرمانی بارزانیەكان كووژراوون، دەتوانن، خۆتان تێكەڵاوی بارزانیەكان نەكەن چونكە مەسعوود بارزانی و هۆزی بارزانیەكان، ئێوە و هاووڵاتیانی كوردستان لە خۆیان نازانن، بۆیە پشتی ئەوان بەر بدەن با یاسایەكی ڕاستەقینە، ئەو دەسەڵاتە مەغوویەیان لێ بستێنێتەوە.
بەدڵنییایەوە، كاتێك ئێوە پشتیوانیان لێ نەكەن، وەكوو پەلەوەری بێ باڵیان لێ دێت و تازە ئەو هەڵفڕینەیان بۆ ناكرێت و هاووڵاتیانی كوردستان پشووی ئازادی و حەسانەوە هەڵدەكێشن. كە دوایش نۆبە دەگاتە جەڵال تاڵەبانی درۆزن و بەرژەوەند خواز و بێ ئابڕوو. بۆیە با سەرەتا لە ئێوە دەس پێ بكا و دوایی ئەو هەنگاوە بەرز و شۆڕشگێڕانەیە شوێن لە سەر یەكیەتی نیشتمانی و گۆڕانیش دابنێ و ئەوانیش لەوە ئێوە فێر بن كە چۆن ئەو سەرۆكە تاوانبارانە سزا بدرێن و بێ دەسەڵات بكرێن و پردی ئەو بازرگانیەتی و مامەڵەیان تێك بڕووخێندرێت و هاووڵاتی كوردستان چیتر وەكوو كاڵاو شتوومەك مامەڵەی پێ نەكرێت و چیتر بە درۆی درێژخایەن، مافە كانی پێشێل نەكرێن.
مەسعوود بارزانی كەسایەتی سەرۆكایەتی ڕێكخراوەیەكی وەكوو پارتی نیە و، باوكیشی نەتەنیا خزمەتێكی بە پارتی نەكرد، بەڵكوو هەردەم ئەو پارتەی بەویستی خۆی بەكار دێنا و سەرانسەری تەمەنی ئەو، پارتی لەدژی ڕێكخراوەكانی كوردستان كەڵكی لێوەرگیرا. مەسعوود بارزانی كوڕیشی ڕێچكەی باوكی كوێر نەكردەوە. شەڕ ڕاگرتنی ڕووسیەكان لەگەڵ ئەڵمانیەكاندا، لە شەڕی یەكەمی جیهانی دا، شوێنێكی گرنگی لە سەر ئەو هێزە سەربازیەی ئەڵمانیش دانا و هۆكارێكی سەرەكی بوو كە لە ئاكامدا هێزە سەربازیەكانی ئەڵمان شەڕیان بۆ دیكتاتۆرەكەی خۆیان نەكرد و ئەو دیكتاتۆرەش ڕای كردە وڵاتی سویس و كۆتایی بەشەڕ هات. كە لینێن، ئەو شەڕ ڕاگرتنەی لەگەڵ ئەڵمان بێ مەرج ڕاگەیاند. بەوجۆرە گیانی میلۆن كەس ڕزگار كرا و ژیانی ئاسایی دەستی پێكردەوە.
بۆیە ئێوە سەرجەم ئەندامانی ڕێبەرایەتی و كادیر و پێشمەرگەكان و لایەنگرانی پارتی دێمۆكڕات، دەتوانن ئەركێكی گرنگ و مێژوویی بەڕێوە بەرن، سەرەتا دەسەڵات لە مەسعوود بارزانی بستێننەوە و هیچ كەس لە ئێوە بۆخاتری پارەكانی و بیناكانی، دوای نەكەوێت و نەبێتە پاسەوان و كۆیلەی ئەو. كاتێك ئەوەتان كرد، ئەو مەغوولە و هۆزەكەی دەسەڵاتیان نامێنێ و كێشەكان كەم دەبنەوە. دوایی ئەو هەرەكەتە مەزنەی ئێوەش كاریگەری لەسەر ڕێبەرایەتی یەكیەتی نیشتمانی و گۆڕان دەبێت و ئەوانیش سەرۆكە بێ ئابڕوو و بازرگانەكانی خۆیان لەغاو دەكەن و ئەمجار بارودۆخێكی دیكە و دەرەتانێكی تر بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت كە خۆیان سەرپەرشتیارانی ڕاستەقینە و شارەزا هەڵبژێرن و كۆتایی بەو دیكتاتۆریەتە و بازرگانیە بێنن كە لە سەر گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
كەوابوو ئەو كۆسپە ناوخۆییە، لە دەسەڵاتە گەورەكانی پێشوو كە شەڕتان لەگەڵدا دەكرد، ترسناكترە، چونكە ئەوە لەناو خۆدایە و بەناوی ڕێبەرایەتی ئێوە هاووڵاتیانی ئێوە دەكووژێت و مامەڵەیان پێ دەكا. بۆیە تكایە ڕێگە مەدەن دایك و خۆشك و براكانی خۆتان بەفەرمانی ئەم ڕێبەرە تاوانبار و بازرگانە، بكووژرێن. ئەو هەنگاوەتان، دەبێتە خەباتێكی سیاسی و مێژوویی دیكەیە كە ڕێگە لە هەرەس هاتنی خەبات و تێكۆشانی ڕابردووتان دەگرێت و ئامانجی خەبات بۆ ئاسایش و ئازادی و ژیانی ڕاستەقینەی هاووڵاتی دەپارێزێت. بەڵام بێدەنگیتان لە ئاست ئەم ڕێبەر و سەركردە تاوانبارە، هەرەس هێنانی خەباتی ڕابردووتان بۆ ئازادی و دێمۆكڕاسی هاووڵاتیانی كوردستان، مسۆگەر دەكا و قۆناغی ژیانی ئێوەش دەچێتە ئاستی كۆیلەبوونی هۆزی بارزانی.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە