کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەركردەكانى كورد و وانەیەك لە سەرۆكى لیبیا

Saturday, 29/10/2011, 12:00


ا




ئەگەر سەرنجێكى ورد بدەین لە شۆڕشەكەى لیبیا هەر لەسەرەتاوە كەلە (27)شوبات(2011 ) دەستى پێكرد لە (بنغازی)ەوە بە سەركردایەتی گەلى لیبیا وە بە بەكارهێنانى هێزى سەربازى و وە هاوكاریكردنى هێزەكانى ناتۆ لە ڕووخانى سیستەمەكەى قەزافى شێوازى شەرێكى ناوخۆى وەرگرت بە تایبەت لەكاتى هەڵسانى هێزە ناوخویەكانى ئەو وڵاتە دژى سیستەمى حوكمڕانى قەزافى كە زیاتر لە(40) ساڵ حوكمى ئەو وڵاتەى كرد كە سەروەت و سامانى ئەو وڵاتەى بە ئارەزووى خۆى كوڕەكانى و كەسە نزیكەكانى و سەركردەى هۆزە هاوپەیمانەكانى تەخشان و پەخشان دەكرد و كە تەنها داهاتى گەلى لیبیا لە سەرچاوەى نەوت ساڵانە زیاتر بوو(65) ملیار دۆلار ئەمەش زیاتر سیستەمەكەى بەرەو نابوت بون برد و بووبەهۆى ئەوەى كە هیزە ناوخۆیەكانى وڵات لە بنغازیەوە ئەنجومەنى كاتى لیبیا دابمەزرێنن و وە راستەوخو لەلایەن كومەڵیك دەوڵەتەوە بەرەسمى بە نوێنەرى گەلى لیبیا ناسێنران كەلە(31)ئەندام بێكهاتبوون كە زۆربەیان خەڵكى خوێندەواربون وەك دكتۆر و پارێزەر و سەركردە جیابووەكانى سەردەمى قەزافى وەك (مێگفى عبدجلیل) وەزیرى دادى بێشو (محمود جبریل) كە سەرۆكى ئەنجومەنى جێبەجێكردنى لیبیایە ئەوەى كە ئەمەوێت لێرەدا باسى بكەم ئەوەى بەسەر قەزافیدا هات راستە بەشێكى گەورەى دەگەڕێتەوە بۆ نەزانى و لە خۆبایبونى خودى خۆى بەڵام پشكى شێر بەر كوڕەكانى و كەسەنزیكەكانى و هۆزەكەى دەكەوێت جو نكە زۆر بە ئاشكرا دەسەڵاتەكەى قەزافیان قوست بوەوە بۆ خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات و دەست دریژى كردنە سەر ماڵ و سامانى گشتى و تایبەتى و تەنانەت دەست دریژى كردنە سەرناموسى تاكى لیبى بە بەرجاوى كەس و كاریانەوە وەك ئەوەى عودەى ێدام لە عیراق كردى بەرامبەر گەلى عیراقى و ناموسى عیراقیەكان وە ئەوەى ئیستا لە كوردستان هەیە دیسان خراپ بەكارهێنانى دەسەڵاتە لەلایەن بنەماڵەیەكى دیاریكراو وە كەسە نزیكەكانى سەرۆك و ئەو هۆزانەى كە ئینتیمایان بو سەرۆك هەیە وە ئەگەر لە لیبیا خەلك گرفتى ئازادى هە بێت ئێمە ئێستا گرفتمان نەبوونى دادپەروەرى كۆمەڵایەتى كە هەتا بیت چینێكى خۆپەرستى هەلپەرست زیاتر و زیاتر دەولەمەندئەبن و تەلار و زەویەكانیان فراوانترو گەشتەكانیان درێژتر و سامانەكانیان لەناوەو دەرەوەى وڵات زیاتركەڵەكە ئەبێت وە هەژارەكان لە سێ پاریزگادا ئەوەندە زور بون مروڤ شەرمدەكات ئەیان بینێت دەست پان دەكەنەوە وە لەگەڵ ئەوەشدا گرفتى نەبونى دەوڵەت و نەبونى جێگەى نیشتەجى بوون و نەبونى ئاوى خواردن و هەیە لەم هەرێمەدا وە ئەگەر ئەوان لەلیبیا گرفتیان دەستاو دەست كردنى دەسەڵات بوو بێزار بوون لە قەزافى ئەوا ئیمە گرفتمان ئەوەیە سێ سەرۆكی ترمان تا ئیستا دەزانین كێیەو وە نابیت هەرگیزیش بیزاربین لێ ى چونكە دیارى كە كوڕى سەرۆكن ئەگەر ئیسلامیەكانى لاى ئەوان توشى داپڵۆسین بوبن ئەوا لاى ئێمە هەر سەر نگوم بوون ئەگەر قەزافى هۆزەكانى جەكدار كردبوو ئەوا ئێمە پارەداروو جەكداروو پۆست داریان دەكەین ئەگەر قەزافى لە (تشاد) توشى شكان بوو ئەوا ئیمە لە شەڕ ناوخۆ بردمانەوە چونكە بەهاوكارى برا عەرەبە چاورەشەكانمان پایتەختمان رزگار كرد ، ئەگەر قەزافى بەسەركردایەتى تەنها سیف الاسلام تیرَور و كوشت و بڕى دەكرد ئەوا ئێمە دەیان سیف اسلامى حازرو و شارەوەمان داناوە كۆتایدا ئەڵیم سەركردە دلسوزەكانمان دەرسێك لە قەزافى و هاوشێوەكانى فێربن با دوارۆژى ئەم هەرێمە بچوكەمان نەبێتە لیبیا چونكە زۆر شتمان لەیەك دەچیت تكایە چاكسازى راستەقینەى دور لە دروشم و خۆ هەڵكیشان بكەن.

پارێزەر عه‌تا عوسمان عگا عپمان خوێندكارى ماجستێر لە یاس


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە