کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی لقی 4 داوای لیوایه‌ك زیره‌ڤانیان بۆ سلێمانی كردووه‌

Monday, 25/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 سلیمانی
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دلێری پۆلیسه‌وه ‌ناسراو به ‌شێخ دلێر به‌رپرسی ریكخراوی ئاشتی كه‌ سه‌ر به ‌پاراستنی لقی 4 ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی لقی 4 به ‌نهێنی رۆژی 24 حوزه‌یران داوای له ‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كردووه ‌له ‌پێناوی پاراستنی پارتییه‌كانی سلێمانیی و باره‌گاكان پێویستی به ‌لیوایه‌ك له ‌زیره‌ڤانی هه‌یه‌، داوای ئه‌وه‌شیان كردووه‌، كه ‌ماوه‌یان پێبده‌ن ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ سلیمانی و ده‌وروبه‌ری په‌لاماری باره‌گاكانیان بده‌ن تا ته‌قه‌ بكه‌ن و ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌نێو كارگێرانی لقی 4 نزیك له‌هاواری عومه‌ر ساڵح مه‌نسوور ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌كه‌ مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی ئاگاداری پارتییه‌كانیان كردۆته‌وه ‌به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ بكه‌ن و ده‌ست نه‌پارێزن.
دڵیر پۆلیس ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ پاراستنی لقی 4 زیاتر له ‌20 قه‌ناسه‌و 30 ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگیان ئه‌م به‌یانیه ‌به‌سه‌ر چه‌ند گرۆپێكدا دابه‌ش كردووه ‌به ‌تایبه‌تی بۆ شه‌وان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە