کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی چارەسەری؛ بۆ بەرەی دژ بەداعش پەیوەندی بگرن بە نوسینگەكانی گۆڤاری "رۆژی وڵات"ەوە

Tuesday, 05/08/2014, 12:00

1104 بینراوە




دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەبانگەوازینامەیەكدا، بانگ لە جەماوەری بەشەرەفی گەلەكەمان لە هەموو چین و توێژەكان و بە تایبەتی لەگەنجان و ژنان دەكات و دەڵێت:"ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بەشدار بن لەپێناو پاراستنی كەرامەت و روومەت و نرخ و بەها پیرۆزەكانی گەلەكەماندا لەهەركوێ بێت، دەتوانن پەیوەندی بە نوسینگەكانی رۆژی وڵات لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بكەن.
دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەبانگەوازیەكەیدا كە ئاراستەی خەڵكی بەشەرەفی باشوری كوردستان دەكات دەڵێت:"گەلەكەمان بەهەموو شێوەیەك لەم كاتە هەستیارەدا رووبەرووی كۆمەڵكوژی و لەناو بردن بووەتەوە لەسەر دەستی گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانانی و دەوڵەتە ستاتۆپارێزەكانی ناوچەكە، بۆیە بۆ پارێزگاری لەروومەت و كەرامەت و نرخ و بەها پیرۆزەكانی گەلەكەمان بەتایبەتی پاراستنی گەلەكەمان لەشەنگاڵ كە وەكو كۆنترین نرخی پیرۆزی گەلەكەمانن"ئیزیدیەكان"، ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەخاتە ئەستۆی هەموومانەوە.
پارتی چارەسەری راشیدەگەینێت؛ بێگومان لەكاتێكی وەهادا كە گەلەكەمان رووبەرووی شەڕێكی نەخۆازراو بووتەوە پێویستە بەهەموو شێوەیەك لەبواری ماددی و مەعنەویدا دەستی هاوكاری بۆ یەكتر درێژ بكەین. پێویستە ئەو راستیەش باش بزانین كە تەنیا بەهاوكاری ماددی ناتوانین لەبەرامبەر بەو گەلەكۆمەیەی لەسەر گەلەكەمان بەرێوە دەچێـت، خۆمان و دەسكەوتەكانمان بپارێزین، بۆیە جارێكی تر لەسەرناوی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بانگەواز لەگەلە بەشەرەفەكەمان دەكەین بەشداربن لەریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی شەنگاڵ هەتا جەلەولا و بەم شێوەیەش ببنە قەڵغانێكی زیندوو لەبەرامبەر بە گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانەكانی.
دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەبانگەوازیەكەیدا دەڵێت:"هەرچەندە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەناو بەرخۆدانیەك دایە لەبەرامبەر بە گروپە تیرۆریستیەكانی داعش و هاوپەیمانی، بەڵام پێویستە هەموو لایە ئەو راستیە بزانن كە پاراستنی دەسكەوتەكانمان تەنیا بە هێزەكانی پێشمەرگە ناكرێت و بەرخۆدانێكی هەمەلایەنە و ئیرادەی پتەوی نەتەوەیی و گشتی پێویستە، هاوشێوەی بەخۆدانی گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان كە بەهەموو چین و توێژێكی خۆیەوە كەوتوونەتە بەرەی پاراستنەوە. دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەریشی لەكۆتایی بانگەوازیەكەشیدا دەڵێ:"ئەو كەس و لایەنانەی كە ناتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بكەن بەیەكینەكانی پاراستنی شەنگاڵەوە هەتا جەلەولا، دەتوانن پەیوەندی بە نوسینگەكانی گۆڤارەكەمان"رۆژی وڵات"لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەمشێوەیەش خۆیان بگەێنن ریزی بەرەكانی پاراستنی گەلەكەمان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)