کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕوخێ دەسەڵاتێ كە رێگە خۆشكەرە بۆ ئەنفالى كلتوورو زمان لە گەرمیان

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


بەڕێزان گەنجە ئازارچەشتووەكانى دەسەلاتى بەعسى دوێنێ و جوتە بنەماڵەى ئەمڕۆ وا جارێكى ترو لە رێگەیەكى ترەوە بەعس چۆن ئەنفالى جەستەى دەكردن، دوو بنەماڵەكەش ئەنفالى رۆحى و ماددیان دەكردن ئێستاش ئەو دووبنەماڵەیە دەیەوێت لە رێگەى جەماعەتى فەتحوڵلا گولەنەوە لە رێگەى بە تورك كردن و ئیسلامى نەرمى سیاسییەوە ئەمجارە ئەنفالى زمان و كلتوورتان بكەن. ئەوەتا دوێنێ دەسەلات رێگە خۆشكەرى بۆ دەكردن تا بە ئارەزووى خۆیان بەناو قوتابخانەكاندا بگەڕێن و ریلامیان بۆ ئاكەپەو فەتحوڵلا گولەنم دەكردو تەنانەت كۆمەڵێك گەنج هەوڵى ئەوەیان دا لێیان بدەن كەچى ئاسایشى بەعسى بنەماڵە نەیهێشت و پارێزگارى لێدەكردن. بۆ ئەوەى خاوەن لە كەرامەت و كلتوورو ناسنامەى خۆتان دەركەون بەنیازین چالاكییەك بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێننین ئامانج لەو چالاكییە شەرمەزاركردنى هەردوو دەسەلاتى بنەماڵەیە كە رێ خۆشكەرە بۆ ئەو جەماعەتەو دووبارە رێگرتنە لە ئەنفالى كلتوورى لەگەڵ رێزو سوپاسماندا
بەشداریكردنتان ئەركێكى نیشتمانى و خاوەن دەركەوتنە لە بەها نەتەوەییەكان




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە