کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەندروستى ڕانیە و جەنابى سەرۆك جاش

Tuesday, 13/09/2011, 12:00




بەڕێزێك بەناوى كاك شكۆ ڕانیەیى لەنووسینێكدا بەناوى تەندروستى ڕانیە و جاشایەتى كۆن باسى ئەم فەرمانگە تەندروستیە و بوونى بن دیوارێكى زۆر لەنەخۆشخانەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكات . وێڕایى دەستخۆشیم بۆ ئەو بەڕێزە هەوڵدەدەم چەند دێرێكى تر بخەمە سەر نووسینەكەى جەنابیان . دەكرێ بپرسین چى واى كردووە ئەم نەریتە ناشیرینە درێژەى پێ بدرێ لەفەرمانگەكان یان ناوەندێكى پیرۆزى وەك تەندروستى بەو دەردە بچێت و دامەزراوەكانى بەهەمان سیستەم و شێوازى سەردەمى ڕەبایە و جاشایەتى دەوامى تێدا بكرێ ؟ من پێموایە ئەمە بەدەرەجەیەك دەگەڕێتەوە بۆ خوودى سیستەمەكە هەم سیستەمى حوكمڕانى كوردى كەلەسایەیى دەسەڵاتى گەندەڵى پارتى و یەكێتى حوكمڕانیەكى گەندەڵى بەڕەڵاى حزبى نایاسایە هەم سەقەتى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان كەسیستەمێكى تەواو ناتەندروست و سەقەت و بێ بەرنامەیە . تۆ كەسیستەمێكى تەندروست و بەرنامە بۆ داڕێژراوت نەبێ بێگومان لەوە خراپتریش دەبێ كەئێستا هەیە تۆ وەرە پرسیار بكە بزانە جەنابى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و جەنابى بەڕێوبەرى نەخۆشخانەكان و بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكان لەسەر چ ئەساسێك دانراون ؟ لەسەر ئەساسى شارەزایە یان لەسەر ئەساسى خزمەت و بڕوانامەیە ؟ لەجەنابى بەڕێوبەرى گشتیەوە بیگرە تادەگاتە بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى ولادەى ڕانیە هیچیان لەسەر ئەساسى دڵسۆزى و بڕونامە و ماندووبوون و خزمەت دانەنراون ؟ تەنها لەبەر ئەوەى گوێ ڕایەڵى حزب و مەڵبەند و قائیمقامن دانراون یان ئەوەتا كاندیدى بەرپرسێكى نەخوێندەوارى سەربازى یان سەرۆك جاشێكى دەست و پەنجە سوور بەخوێنى ئەو میللەتەن . بۆیە دەبینین ئەمە لەخوارەوەش ڕەنگى داوەتەوە ئەو نەخۆشخانەى ولادەى كە كاكە شكۆ بەنمونە هێناویەتیەوە چەندین كەسى شیاو دانرابوون بۆ ئەوەى ئیدارەى ئەو نەخۆشخانەیە بەڕێوەبەرن بەڵام دەبینین كەسیان دانەنران هەموویان وەلا نراون ؟ ئەمانە خەڵكى شەرم بەخۆو ماندوو موستەحەق و خاوەن بڕوانامەیان ناوێت ئەمانە خەڵكى ماستاوچى و بێ ئابڕوویان دەوێ كەدزى پۆشیان بۆ بكات بۆ نموونە ئەو بەڕێوبەرى كارگێڕیەیى نەخۆشخانەى ولادە لەلایەن ئاكۆى عەباس ئاغاوە دانراوە و پێشنیاركراوە بۆیە دەبینین هەمان ڕیتم و شێوازى جاشایەتى لەو نەخۆشخانەیە بەزەقى ڕەنگ دەداتەوە كارەساتە فەرمانگەیەكى خزمەتگوزارى وەك تەندروستى و بەڕێوبەرایەتیەكەى واى لێبێت سەرۆك جاشێك تەداخولى كارەكانى بكات و بڵێ فڵان دانێن و فڵان لابەرن ئێوە بڵێن دەبێ ئەو خەڵكە چ ئومێدێكى بەو دەسەڵاتە بێت ؟ ئەو دەسەڵاتە بۆ ڕاپەڕین و وەدەرنان و ڕاماڵین نەبێت بۆ چیتر باشە ؟ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە