کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ماندێلا کردنی ئۆجەلان ئەرکی سیاسیەکانی کوردە

Saturday, 07/12/2013, 12:00




دوای ماندێلا شۆڕشگێڕێک شک نابەم لە جیهاندا هێندەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان قوربانی لە پێناوی ئازادیدا دابێت ، دەبێت بۆ بەسمبوڵ کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان میدیا کوردییەکان بە بێ ڕەچاو کردنی جیاوازی ئیدۆلۆژی مارژیناڵ و بە بێ گوێدانە گرژییە هەنوکەیەکان لە گەڵ کەجەکەدا هەمو هەوڵەکانمان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی یەکبخەین بۆ بە ماندێلا کردنی ئۆجەلان ، هەرچەندە بە بیروبۆچونی من ئۆجەلانی بونیش هێندەی ماندێلا بون واتا بەخشە ، ئەم دو جوامێرە لە سادەیی ژیان و زیندانی کردن و داکۆکیکردن لە مافە بنچینەیی و ڕەواکانی مرۆڤایەتیدا ژیانیان و سەردەمی خۆشی تەمەنیان لە گۆشەگیری و تاریکایی زیندانی سیستمە دۆگماکانی دەوڵەتی نەتەوەیی و دەوڵەتی ڕەگەزی داهێنراوی شارستانێتی سەرمایەداریدا بردە سەر ، هەردوکیان کورانی چەوساوەی جیهانی سێیەمن و باجی بەرژەوەندییە بێسنورو نەگریسەکانی کاپیتالیزمی جیهانی دەدەن ، لە نەمانی ماندێلادا لە دنیای ئەمڕۆدا کەسێك نییە لە ئاستی ئۆجەلاندا بێت لە شکۆمەندی و قوربانی دان و بەرخوداندا، بۆیە بە ماندێلا کردنی ئۆجەلان تەکانێك دەدات بە ڕەوڕەوەی خەباتی ناساندنی ناسۆری سەد ساڵەی گەلەکەمان بە جیهانی سەردەست و ڕای جیهانی .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە