دەمامكدارە تكریتیەكان ...!
Saturday, 18/02/2012, 12:00
چەند رۆژێكە هێزێكى بێ غیرەت و ناكەس بەچە و هەرچى وپەرچى دوور لە هەموو هەست و سۆزێكى ئینسانى زۆربەى شوێنە گشتى و شەقامەكانى شارو شارۆچكەكانى تەنیوە ، پێشتر و ساڵى پار ئەم هێزانە هێزى پێشمەرگە بوون و زۆربەیان سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە بوون و خەڵكێكى هەژار و بێ وەى و تاڕادەیك نەرمونیانییەكیان تێدابوو ، كە زۆر جار دەستیان ئەپاراست و بە رق و كینەوە وەك ئەو سەگە بەرەڵاو مورتەزیقانە نەبوون ، بەڵام ئێستا و ئەو هێزەى لە ناو بازاڕ و شەقامەكاندا بڵاوكراوەتەوە سەر بە وەزارەتى ناوخۆن و راستەوخۆ لەلایەن جەلالە دز و گەندەڵەكەى كوڕى بەناوشێخ عیسى بریكارى وەزیرى ناوخۆ و رەمەزان دیكۆنى كۆنە حسك هەڵبژێردراون و هەر بەشەى بە یەكێك لە خوێریترین و كەرترین ئەفسەرى ئەڵقە لە گوێی خۆیان سپێردراوە و هەموو ئەو كەسانەن كە ماوەیەك پێش ئێســتا دیاریكراون و دەیان كێلۆمەتر بۆڕى پلاستیكى ئاویان بۆ كڕیون و پارچە پارچە كراوە و وەك دار لاستیك و هەڵماتەكانى ساڵى پار بەسەریاندا دابەش كراوە و زۆر بێ شەرم و دڵڕەقانە لە خەڵكى هەژار و ئازادیخوازى تاقى ئەكەنەوە .
ئەو هێزانە بریتین لەو پێشمەرگانە كە ئێستا پێیان ئەڵێن پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن و خودى رەمەزان دیكۆنى لێپرسراویانە و لەگەڵ بریكارە گەندەڵەكەى وەزیرى ناوخۆ پارەیەكى بێ شومار و خەیاڵى بۆ دانراوە و ئەو دوو دزە بە سەدان ملیۆن بەناوى خەرجى رۆژانەى ئەو هێزانەوە ئەخەنە تەنگەى باخەڵیان و بێ دەماغ و گێلەكانى تریش لە هێزەكانى بەرگرى و فریاكەوتن لە بەر سەرماوسۆڵە و باران لەفەى فەلافل و قاورمەى سەر عارەبانە دەستگێڕەكان قوزەڵقۆرت ئەكەن .
جاران هەندێ بەزەیم بەو هێز و پێشمەرگانەدا ئەهــات چونكە لە راستیا دیاربوو بەزۆر هێنرابوون و بێزارى و شەرمەزاریان بە ڕوخسارەوە دیاربوو ، بەڵام ئەم هێزەى ئێستا لە هێزى مورتەزیقە بەكرێگیراو و هەرچى و پەرچى و سەگە بەرەڵا و خوێڕى كراوەكانى ناوكەلاوە و لاكۆڵانەكان ئەچن كە نموونەى بەد رەوشتى و چاوحیز و بەربەریەتن ، كە زۆربەیان دەمامكی رەشیان پۆشیوە و كەس نازانێ لە پشت و لەناو ئەو كلێتە رەشانەوە چ مێشكێكى بۆ گەن و چ ناخێكى ڕەش و ناحەز و قێزەوەن خۆى حەشارداوە مەگەر سەركردە خوێرى و ژن بێ دەرپێ كان و گەوادەكانیان بزانن ئەمانە كێن . !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست