گریلاکانی په‌ژاک گورزێکی کوشنده‌یان له جه‌مهوری تیرۆریستی ئێران وه‌شاند..نوێکراوه‌ته‌وه..
Friday, 22/07/2011, 12:00
بەپێی هەواڵێک کە له رۆژههلاتنیوز بڵاوبۆته‌وه، لە شاری سەردەشت ماوەی کاتژمێرێک لەمەوبەر(9ی شه‌و به کاتی ئه‌وروپا) گەریلاکانی پژاک لە ناوچەی زمزیرانی سەردەشت هێرش دەبەنەسەر کاروانێکی سوپای پاسداران و لە ئاکامدا ٢٥ پاسدار کوژراون بەگوێرەی زانیارییەکان، گەریلاکانی پژاک لەو چالاکییەدا زیانی گیانیان نەبووە.هه‌روه‌ها ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لە لێدوانیکی فەرمیدا زانیاری لەسەر هێرش و چالاکی وڵامدانەوەی گەریلاکانی پژاک ڕادەگەیەنێ . بە گوێرەی لێدوانەکە، پێرێ كاتژمێر 12 نیوەرۆ لە نێوان رێگای مەریوان و سنە لە چاڵاكییەكی وەڵامدانەوەدا هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ه.ر.ك لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، هێرش دەكەنە سەر ماشینێكی سوپای پاسداران. لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا 3 كەس دەكوژرێت و یەكێكی دیكەش بریندار دەبێت. زانراوە كە یەكێك لە كوژراوەكان فەرماندەیە. پێرێ کاتژمێر سێ و سی خولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵات، لەکاتیکدا هێزێکی سوپای پاسداران لە دەشتی وەزنێوە بەرەو بەرەی شەڕ بەڕێوەبوو، بوو بە ئامانجی گەریلاکانی پژاک و لە ئەنجامدا ماسێنیکی سوپای پاسداران و سەرجەم سەرنیش لەناو دەبرێن. هەروەها لە بەردەوامی سیاسەتی داگیركارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری كوردستان، پێرێ لە پیرانشار لەناوچەی بەردەناز "قەڵا" جارێكی دیكە هێزەكانی سوپای پاسداران هێرش دەكەنە سەر باشووری كوردستان كە رووبەڕووی خۆڕاگری هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ه.ر.ك دەبنەوە. بەو هۆیەوە شەڕ دێتە ئاراوە و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا 8 پاسدار دەكوژرێت و 4 ی دیكەش بریندار دەبن. پاشان هێزەكانی سوپای پاسداران مەجبور دەبن جارێكی دیكە پاشەكشە بكەن. لە بەردامەی چالاكی وەڵامدانەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ه.ر.ك لەچوارچێوەی پاراستنی رەوادا، گەریلاكان پێرێ لە شاری بانە لە نزیک گوندی ساوان هێرش دەكەنە سەر پاسگایەكی رژیم. گەریلاكانی ه.ر.ك دەچنە ناو پاسگایەكەوە و 4 كەس دەكوژرێن و ژمارەیەكی زۆریش بریندار دەبن. دوابەدوای ئەو چالاکییە هێزەكانی سوپای پاسداران هێز بەرەو ناوچەكە دەنێرێت و دەست بە ئۆپەراسیۆن دەكەن. پژاک ڕادەگەیەنێ، گەریلاکانی ئەوان لەو چالاکییەدا هیچ زانێکیان نەبوو
---------------------------------------------
ئەنجامی چاڵاكی 21 مانگی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ه.ر,ك لە شارەكانی بانە، سنە، مەریوان
21ی مانگ لە كاتژمێر 12 نیوەرۆ لە نێوان رێگای مەریوان و سنە لە چاڵاكییەكی وەڵامدانەوەدا هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هه‌ره‌که لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا هێرش دەكەنە سەر ماشینێكی سوپای پاسداران. لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا 3 كەس دەكوژرێت و یەكێكی دیكەش بریندار دەبێت. زانراوە كە یەكێك لە كوژراوەكان فەرماندەیە.
هەروەها لە بەردەوامی سیاسەتی داگیركارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری كوردستان 21.07.2011 لە پیرانشارناوچەی بەردەناز "قەڵا" جارێكی دیكە هێزەكانی سوپای پاسداران هێرش دەكەنە سەر باشووری كوردستان كە رووبەڕووی خۆڕاگری هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هه‌ره‌که دەبنەوە.بەو هۆیەوە شەڕ دێتەئاراوە كە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا 8 پاسدار دەكوژرێت و 4 پاسداری دیكەش بریندار دەبن. پاشان هێزەكانی سوپای پاسداران مەجبور دەبن كە جارێكی دیكە پاشەكشە بكەن.
هەروەها لە بەردامەی چاڵاكی وەڵامدانەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هه‌ره‌که لەچوارچێوەی پاراستنی رەوادا گەریلاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە 21 ی مانگ لە شاری بانە لە گوندی ساوان هێرش دەكەنە سەر پاسگایەكی رژیم. گەریلاكانی هه‌ره‌که دەچنە نا پاسگایەكەوە و 4 كەس دەكوژرێن و ژمارەیەكی زۆریش بریندار دەبن. دابەدوای ئەوە هێزەكانی سوپای پاسداران هێز بەرەو ناوچەكە دەنێرێت و دەست بە ئۆپەراسیۆن دەكەن. گەریلاكانمان بێ هیچ زیانێك دەگەرێنەوە شوێنی خۆیان.لە شەڕەكەی 20 مانگ سەرۆك جاشێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە
لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاكانی هێزی رۆژهەڵاتی كوردستان ه.ر.ك كە لە 20.07.2011 لە دوڵەتوو گوڕزێكی قورس بە هێزەكانی سوپای پاسداران كەوتبوو و لە ئاكامدا 57 كەس كوژرابوون. زانرا كە لەو چالاكیەدا 1 جاش بە ناوی محەمەد رەخنەبێش كوژراوە و یەكێكی دیكەش بە ناوی محەمەد مەلەك خەلكی "نەلاس"ە و 24 ساڵە كە جاشە و زانراوە كە ئەویش بریندار بووە و بەهۆی ئەو زەربەی بەریكەوتوو فەلەج بووە. لەو شەڕەدا هێزەكانی سوپای پاسداران 6 جار ویستیان خاكی باشووری كوردستان ببەزێنێن كە رووبەڕووی خۆڕاگری گەریلاكانمان بوونەوە و پاشەكشەیان كرد
ناوی کوژراو که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو په‌ژاکه‌وه بڵاوبۆته‌وه ، سه‌ردار عاسمیه که ،فه‌رمانده‌ی سوپای عه‌لی بن ئه‌بی تالیب سه‌ربه سوپای پاسداران له‌نزیك شاری سه‌رده‌شت كه‌وتوه‌ته
بۆسه‌ی گه‌ریلاكانی پژاك و خۆی و پێنج كه‌سی تر له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژراون.
له‌ماوه‌ی رابردوشدا به‌هۆی ئاشكرابون و بڵاوبونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران، ده‌ركه‌وت كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ هاوكاریكردنی ئێران دژ به په‌كه‌كه و پژاك.
ناوهندهههواڵگریهکانى سه‌ر به کۆمارى ئیسلامى ناوى چه‌ندین پاسدار و ئه‌فسه‌ر و جاش بڵاو ده‌که‌نه‌وه که له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر پارتى ژیانى ئازادى کوردستان کوژران.
ماڵپه‌رى "ئیسنا" سه‌ر به کۆمارى ئیسلامى باسى له کوژرانى "سه‌رهه‌نگ عه‌باس عاسمى" به‌رپرسى ئیتلاعاتى سپاى (عه‌لى بن ئه‌بوتالیب) و پێنج پاسدارى تر‌ى کردووه که بڕیاره سبه‌ینێ له شارى قۆم کاتژمێر (10)ى رۆژى شه‌ممه به خاک ده‌سپێردرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ماڵپه‌ڕه له ههواڵێکیتردا به پێى راگه‌یاندنى سپا ئه‌و ناوانه بڵاو ده‌کاته‌وه که له له ناوچه سنورییه‌کانى ئاڵوه‌تان و سه‌رده‌شتدا کوژراون.
ناوه‌کان به‌م شێوه‌یه:
1. عه‌باس عاسمى
2. عه‌لى ئه‌کبه‌ر جهمراسى
3. مه‌حمود ئه‌حمه‌دى ته‌بار
4. موسه‌وى نژاد
5. مه‌هدى خه‌بیر
6. رۆح اللا سهحرایى
ئه‌مه ناوى ئه‌و کوژراوهنهیه که له شارى قۆم ده‌نێژرێن.
پێشتریش ناوی هەر یەک لە سەرهەنگی "عەبدولمحەممەد خۆرەم روز" جێگری گوردانی ئیمام حوسێن و سەروان "حەبیبوڵڵا ئارام زادە" لە لایەن سپای پاسدارانەوە ئاشکرا کرابوون کە لەو شەڕانەدا کوژراون. هەروەها ناوی محه‌ممه‌د داروه‌ند، جاش و خه‌ڵکی بریسوێی سەردەشت لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە رەسمی راگەیەندرابوو.
هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر ناوچە سنوریەکانی باشووری کوردستان و لە ئەنجامی بەرەنگاری گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" پەژاک" زەبرێکی کوشندەی لە هێزەکانی ڕژیم داوە.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵنێریە فەرمیەکانی ڕژیم لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین فەرماندەی پلەبەرزی هێزەکانی سپای پاسداران، بە دەستی گەریلاکانی پەژاک کوژراون.
ماڵپەڕەکانی" ڕەجا نیوز" و "فارس" رایانگەیاندووە، لە کاتی هێرش کردنە سەر باشووری کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەژاکدا" فەرماندەی ئیتڵاعاتی سپا"ی شاری قوم، کوژراوە.
بە پێی سەرچاوەکان، سەردار عاسمی کە بە مەبەستی فەرماندەیی ئەو هێرشانە سەردانی هەرێمی سەردەشتی کردبوو لەگەڵ ٥ پاسداریتر لە لایەن گەریلاکانی پەژاکەوە کوژراون.
لەبەردەوامی دانپێنانی چاپەمەنیەکانی ئێران بەو زهربە کۆشندەی که لە لایەن گەریلاکانی پەژاکەوە لێیاندراوە، ماڵپەڕی" تابناک" کە هی مۆحسێن رەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانه، سەرهەنگی پاسدار"عەبدولمحەممەد خۆرەم روز" جێگری سپای ئیمام حوسێن و سەروان حەبیبوڵڵا ئارام زادە ئه‌فسه‌ری پایەبەرزی تیپی ٤٨ی سپای پاسدارانی پارێزگای کهگیلویە و بویر ئەحمەد لە پێکدادانەکاندا کوژراون و جەنازەکانیان ڕەوانەی شاری یاسووج کرایەوە.
لە درێژە هەوڵە داگیرکاریەکانی حکوومەتی ئێران، سەردار پاکپوور فەرماندەی گشتی هێزە زەمینیەکانی سپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تا بە قسەی ناوبراو گوایە، کۆتایی هێنان بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.
ئیمڕۆ له ناو جه‌رگه‌ی شاری سه‌رده‌شت به‌رپرسی ئیتڵاعاتی شاری قومی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کدارێکی که‌وتنه به‌رده‌ستڕێژی گوولله‌ی تۆڵه‌ی گریلاکانی په‌ژاک و به‌سزای ره‌وای خۆیانیان گه‌یاند.
په‌ژاک دیسان سه‌لماندییه‌وه که شه‌ڕ له دژی جه‌مهوری تیرۆریستی ئێران له نێو خودی خاکی رۆژهه‌لات ده‌کات نه‌وه‌ک له باشوری کوردستان.
له ماوه‌ی دادێ زانیاری زیاتر ده‌رهه‌ق به‌م بابه‌ته بڵاو دهکهینهوهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست