بە ووتەكانی مەلا بەختیار دڵت خۆشە ؟ بهڵێ! ... كەواتە تۆ گەوجی!
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
وشهی دیموكراسی بنێشتێكی زۆر نەرمە دیكتاتۆرەكان ددانێشیان لە دەمدا نەبێ. دهتوانن به هاسانی بیجون.
قسه لە سیاسەتدا ئەگەر نەبێ بە کردار، پلان و نەخشەی بۆ دانهنرێت، نەچێتە بۆاری پراكتیكەوە، ئەو قسانه به پێچهوانهوه دهبنه فایرۆس و گۆمەڵگای بێ گەوج دەكرێ . ویستی هەموو سیاسەتمەداریكی ئەم جیهانە بڕواهینانە بە تاكی كۆمەلگا بۆ بەكارهینانی مەبەستی سیاسی خوی - هەر لەم ڕۆانگایەوە. ووتەكان و توێژینهوە هزرییەكان دادەرێژرێ . دەخرێتە بەردەم هوشیاریی كۆمەڵەوە. بۆ سیاستمەدار لە نێوان ووتەی جوانی سیاسیی و پراكتیكی سیاسییدا، موراڵ هەیە.
هەر هزر و ههر فەلسەفەیەك بۆ خزمەتی كێشەكانی مرۆڤ نهچێته بواری پراکتیزهکردنهوه، ئەو هزرە با زۆر دەوڵەمند و قەبەش بێت. ئەنجام بۆ گەوجكردنی كۆمەڵگا و لە دەستدانی ئایندەیە.
هەموومان مهحكومین بە حوكمی میژوو
میژووی (جەلالی و مەلایی) واته میژووی تیرۆری مرۆڤی كورد بە هەموو ماناكانی تیرۆرەوە. هەرچی ئاماژەیەك بكرێ چەند بارە بوونەوەیە، لێ ئەو منداڵەی هاوار دەكات (هیچم لە ئێوە ناوی تەنیا باوكم نەبێ) وێنەكە ویژدانە زیندوكان بەرگەی بینینی ناگرن. ئەو وێنەیە پیمان دەڵێت تۆی جهلال و مهسعود، ئێوهی پارتیی و یهکێتیی چەند دڕندەن بۆ تیرۆرکردنی مرۆڤی كورد. مرۆڤی كورد هێندە داماوە بەرامبەر بە تیرۆری ئێوە هیچیان لێتان ناوی تەنیا ئێسك و پرۆسكی كەسوكارهکانیان، کهچی ئێوەی زاڵم ئەوهشیان پێڕەوا نابینن.
چەند ناخۆشە خویندنەوەی هونراوە رۆمانسیە رۆح سوفیەكانی نالی بە دەنگی ناساز.
ئاواش ناخۆشە تیرۆرستەكان باسی دیموكراسی بكەن. نۆینەری باشوور لە باكور (مەلابەختیار) و (كمال كەركوكی) كمال كەركوكی بكوژی علی عسكری و هاوریكانی . مەلا بەختیاریش بكوژی جمالی علی باپیر و شیركو شێخ عهلی، عەیامێك ئەم دوانە تیرۆری یەكتریان دەكرد، وا ئهمڕۆ راڤە لە مەڕ شتێك دەكەن، که بۆ خۆیان نیانه، ئەگەر شنەبای دیموكراسی هەڵبكات دەسەڵاتیان چركەیەك خۆی لەبەر پرسیارەكاندا ناگرێ. ئەگەر بەریز ئۆجەلان وەك ئازادیخوازێك لە ژووریكی چەند مەتریدا فاشیستە توركەكان زیندانیان كردوە، ئەوە دەسەڵاتی باشوریش، چەند ملیۆن مرۆڤتان لە باشوردا زیندانی كردوە , ئازادیی مرۆڤ لە سنوری زیندانەكەدا نییە، نیو سەدەیە دوو روخساری سەقەت سەرۆكن. كوا دەستكەوتی نیشتمانی؟ كوا سازدانی كۆمەڵگایەكی یەكسانی؟ كوا بەها و پایەی بەریزی خانمانی كورد؟
لای مافیا ئەم پرسیارانە وەڵامی نییە. سەرۆكی سوسیال دیموكراتییەكان بە چەند سەد ملیۆن كوشكی سپی دروست دەكات، لێ لهو وڵاتهدا دیواری قوتابخانەیەكش دەروخێ و قوتابیەك دهبێته قوربانی؟ چەند شەرمەزارییە ئەم سیسیتەمە سیاسییهی پارتی و یهکێتیی هەموو شتە جوانەكانی كۆمەڵگایان پیسكرد. هەموو شورشێگ لە پیناوی گوڕینی ناشیرنەكانە بە جوانی، نەمانی چەوسانەوەیه بە ئازادی، ئێوە پیچەوانەی سیستەمی سروشت و شورشن، نەك كۆمەڵگاتان بەرهو ئازادیی نەبرد، لێ بەها جوانەكانی كۆمەڵتاننه هێشت و كۆمەلگاتان نەخۆشكرد. لای ئێوه ئەوهی نرخی نەبێ جوانییە . ئیستاتیكای ژیان و هونەری بەرزیی ئازادیی مرۆڤەكانە، نهک شتێکی دیکه.
پەیوندییهكانتان بەرادەیەك لە گرێژنە بردووە تەنیا شورشێكی سپی نەبێ نەوە دوای نەوە بە فایروسی مۆرالی ئێوە ئایندە پیس دەبێ .
كێ ئەم مرۆڤە پاكەی كوشت ؟
تەنیا تاوانی (علی بوسكانی) ئەوبوو ووتی ئێوە سیاسهت ناكەن، بهڵکو بازرگانی خوینن ..ئەوهتا دوای چەند ساڵ بهسهر تیرۆركردنی (عهلی بوسكانی) منداڵی قوربانیەكان هاوار دەكەن .(هیچمان لە ئێوە ناوێت نەتیا باوكمان نەبێ).
پهشێوی شاعیر دهڵێت:
مناڵەكان بپرسن لێیان
بپرسن لەوانەی چاویان
تینی ناگاتە بەر پێیان
مەترسن . بپرسن . بڵێن :
لەسەفەری دۆرگەی خوێنا
بۆ مناڵان چیتان هێنا ؟
پێمان بڵێن . چیتان هێنا؟!*
ئیستا ده پێم بڵێن: ئێوه مرۆڤن، یان دڕنده!؟
* سهرچاوهی ئهو کۆپله شیعرهی پهشێوه له دیوانی (پشت لە نەوا و ڕوو لە كڕێوە) پەشێو شیعری 1965.1979 وانەی چوارەم مناڵەكان لاپەڕە227 وهرگیراوه.
16-10-2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست