کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرسەلان باییز ڕاست ئەفەرموێ ئەوباکی بەئەزموونی کورد هەیە

Tuesday, 26/04/2011, 12:00






ئەرسەلان باییز ئەمڕۆ لێمان بۆتە مامەحەمەی کوردو خۆی بەخەمخۆرو پەرۆشی ئەزموونی حوکمڕانی کورد دەزانێت وئۆپۆزسیۆن تاوانبار ئەکات بەوەی کەباکیان بەئەزموونەکەمان نیە !ئەرسەلان باییز گەر لەسایەی یەکێتی و کۆیلەیەتی بۆ تاڵەبانی نەبێ کەس بەگاوانی ڕاناگرێ ،دەستکەوتە زۆروزەوەندەکان وخۆشگوزەرانی لەسایەی پارەی دزراوی میللەت لەوو ئەوانی دیکەش وائەخوازێ کەهەردەم لەسەنگەری حیزبەکەیدا بێت بەرامبەر میللەت وداکۆکی لەئەزموونی حیزبەکەی خۆیی وپارتەکەی مسعود بکات چونکە شەقی مسعودیان خواردووەو دەزانن چەند بەسوێیە.ئەرسەلان باییز کەبۆتە دکتۆری ئەزموونەکەمان بابزانین لەم چەندین ساڵەدا چۆن بەدەم ئەزموونی حیزبەکەیی ومیللەتەکەیەوە بووە .دکتۆری ووشەڕیزکردن لەماوەی بیست ساڵەی حوکمڕانیدا وئەوکاتانەی ئەزموونەکەیان کەوتۆتە مەترسیەوە نەمان بینی شەوێك لەبەرەکانی شەڕدا ڕۆژ بکاتەوە ،ڕۆژێك نەمان بینی هەروەکو ئەوکوڕە هەژارانەی بەکوشتیاندا لەبەرەکانی بەرگریدا دڵۆپە ئاوێك لێی بداو سەعاتێك برسێتی بچێژێ،بەڵکو هەرئەم دکتۆرە بوو کەلەگەرمەی بەکوشتدانی کوڕانی میللەتدا لەبەرامبەر پارتەکەی مسعودی پشت بەستوو بەبەعس ئازادانە بۆ پشوویەك وبۆ کەیف وسەفا وڕابواردن بەپارەی دزراوی خەڵک لەڕێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە سەفەری خێرێی دەکرد بۆ ئەوروپا،گەر کوڕە نەگبەتێکیش بگیرایە چاوی بەدنیای ڕۆشن نەدەکەوتەوە ئەمە خەمخۆری ئەرسەلانە بۆ ئەزموونەکەمان٠

ئەرسەلان باییز دوای ئەوەی لەهەولێرو لەئیسراحەتیدا لەلایەن مسعودەوە دەربەدەری ئێران کرا لە٣١ی ئاب لەبری ئەوەی بەرەنگاری لەشکری بەعس وجاشەکانی مسعود بێتەوە ڕایکرد بۆ سلێمانی وکەوتە بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندەی ئەوەی گوایە یەکێتی لەگەڵ بەعس ڕێککەوتووە کەئەمجارە هەولێر بۆ یەکێتی ئەگرنەوە،هەمووخەڵکی و پێشمەرگەو کادرەکانیان لەسەرسنوور ولەبرسا لێی کەوتبوون خۆشی لەقاسمەڕەش خەریکی گۆشت برژاندن بوو،ئەوکاتەشی لەلایەن تاڵەبانیەوە کرا بەمسئولی ڕاگەیاندن ڕایسپارد کەبگەڕێتەوە بۆ چەمی چۆمان وجیهازی پەخشی ئیزگە بگەیەنێتە زەڵێ ،ئەو ئەرسەلانە ئەوەندە پەرۆشی ئەزموونەکە بوو لەبری جیهازی پەخشەکە یەکەم کەس کەئاودیوی سنووری کرد ناسکە خانمێك بوو کەئەوڕێگە دوورەی لەبەر خاتری ئەو بڕیبوو جیهازوو کادرەکانیشی فەرامۆش کرد ئەمەدکتۆری خەمخۆری ئەزموونەکەمان٠

دوای ئەوەی تاڵەبانی بەهاوکاری ئێران هێزەکانی پەلاماری دەست پێکردەوە وزۆربەی شوێنەکان لەپارتی پاککرانەوە هەرنەمان بینی ئەرسەلان سەرپەرشتی قۆڵێکی شەڕ بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەزموونەکەمان ، بەڵکو بەکەماڵی ئیسراحەت لەزەڵێ لێی کەوت وهەر دڵی لای دڵدارەکەی بوو دواجار خۆی پێ نەگیراو لەگەرمەی شەڕداو لەوکاتەی پێشمەرگە نان وئاو نەبوو بیخواو خۆیان کردبووە سووتەمەنی ئەوئەزموونەی ئەمڕۆ ئەرسەلان باییز خۆی پێوە هەڵ ئەکێشێ ،خۆی ڕانەگرت وچووە کەژاوەی هاوسەرێتیەوە پێشمەرگەش دەکوژرێ ناکوژرێ ،برسی دەبێ برسی نابێ جاوی دەرێ.ئەمە ئەو ئەرسەلان باییزەیە کەلێمان بۆتە خەمخۆرو پەرۆشی ئەزموونەکەمان کەلەماوەی بیست ساڵدا جگە لەئیسراحەت وپارەدزین ودەمانچە کردن بەلاقەیدا فیشەکێکی بۆ ئەزموونەکە نەتەقاندووە٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە