کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌گه‌ڵ جه‌لاد گفتوگۆ ناکرێت ، به‌لام!.

Wednesday, 11/05/2011, 12:00


زۆر نووسراوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ بینینی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیک که‌ چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا ئه‌نجامدرا.
رای زۆر له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌توندی ئه‌و دانیشتن و بینینه‌ ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ ، گه‌ینرابووه‌ ئاستی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌ندێکی دیکه‌ گه‌یه‌نرابووه‌ به‌زاندنی هێلی سوور.
به‌هه‌رحاڵ هه‌موو که‌سێک ئازاده‌ چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر رووداو و کرده‌یه‌کی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و یا ئابوری ده‌کات ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رپرسانه‌ بێت و بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ و رێگا خۆشکه‌ر بێت بۆ فه‌راهه‌مکردنی ته‌کتیکی تازه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان.
راسته‌ ، مه‌سعود بارزانی جه‌لادێک و تیرۆریستیک و تالانچییه‌کی بێ وێنه‌یه‌ ، دانیشتن له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کاتبه‌سه‌ربردن بێت و ده‌ستکه‌وتێک بێت بۆی ، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی مه‌زنه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌بێ ته‌حه‌مولی ده‌رئه‌نجامه‌کانیی بکه‌ن.
مه‌سعود بارزانی و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و به‌ناو سه‌رۆکانه‌ی ولاتانی ده‌وروبه‌ر ، له‌ کاتی ته‌نگژه‌کان خۆیان گه‌وره‌تر ده‌بینن و وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن که‌ ئه‌وان له‌وده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌ڵکین ، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت و ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌ی که‌ هه‌یه‌ ، دژی چه‌ند دیارده‌یه‌ک و که‌سایه‌تییه‌کی نێو سیسته‌مه‌که‌ن ، بۆیه‌ ئه‌و ، واته‌ سه‌رۆک ، خۆی وه‌ک مه‌رجه‌ع ته‌رح ده‌کات ، له‌و کاته‌دا خه‌ڵکی هۆشیارن و ناهێڵن ئه‌و پیلانه‌ بۆی بچێته‌سه‌ر ، راسته‌وخۆ داوای رووخانی" سه‌رۆک" ده‌که‌ن ، کاتێکیش کار ده‌گاته‌ به‌رده‌رکی ماڵی" سه‌رۆک" ئیدی هیچ مه‌جالێک نامێنێت و بۆ خۆی دێته‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و ده‌ست به‌قه‌تل و عام ده‌کات.
مه‌سعود بارزانی به‌و سیاسه‌ته‌ دوورووه‌ و هه‌لپه‌رست و درۆکردنه‌ به‌رده‌وامه‌ی ، جۆرێک له‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پێویست بوو تا خاڵ بخرێته‌ سه‌ر پیته‌کان، بۆیه‌ به‌ دیدی من ئه‌و بینینه‌ تا راده‌یه‌کی که‌م پێویست بوو ، له‌م دانیشتنه‌ ئاشکرابوو که‌ مه‌سعود بارزانی هه‌ر تیرۆریسته‌که‌ی جارانه‌ و خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی دادگا و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ده‌بینێته‌وه‌ ،هیچ پرۆژه‌یه‌کی چاکسازی ریشه‌یی پێ نییه‌ و ، جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌منی و ئاسایشی چیدیکه‌ نازانێت و، تا فێڵکردن و کات کوشتن هه‌بێت بۆ لوشدانی زیاتری بوودجه‌ی 2011 و موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات بۆ کوشتوبڕی خه‌ڵکی هیچ دیکه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسی نابینرێت.
کاتێ ئه‌و راستیانه‌ له‌ که‌سێتی مه‌سعود له‌ چاو بینینه‌که‌ی ئه‌و چه‌ند به‌رێزه‌ بۆی ده‌خرێته‌ پیودانگی راستییه‌کان ، ئه‌وا بینین و نه‌بینین هیچ زیانیکی نییه‌ به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بینینه‌که‌ ئه‌و راستیانه‌ی دووپاتکرده‌وه‌ و ده‌ریخست مه‌سعود بارزانی هه‌ر تیرۆریست و تالانچییه‌که‌یه‌ و هیچی دیکه‌.
له‌ کۆتاییدا داواکارم ئه‌و هێرشه‌ که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆژیک بۆ ئه‌و کرده‌یه‌ و بکه‌رانی رێکده‌خرێت ، بوه‌ستێنرێت ، با هه‌موو بیر له‌ دارشتنه‌وه‌ی پلانێک بکه‌ین که‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌دوای چاره‌سه‌ریی و چاکسازی ریشه‌یی نین ،به‌ڵکو پلانیک بێت بۆ مه‌هارکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بێت که‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ پیاده‌ ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە