کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سایەی پارتی تەماشای ئەم زوڵمە بکەن

Sunday, 22/09/2013, 12:00




لە شارێک لە شارەکانی کوردستان، لە یەکێ لەو ناوچانەی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵە وپارتی کابرایەک بە ئۆتۆمبێلەوە سەرپێجی یاسای هاتوچۆ دەکات وپۆلیسێکی هاتوچۆش بە کاری خۆی هەڵدەستێت وژمارەی ئۆتۆمبیلەکە دەنووسێت وڕەوانەی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتوچۆی دەکات.

ئەم سەرهاتە لە هەموو دنیا ڕوودەدات وزۆر ئاساییە وهەر کەسێ سەرپێچی یاسا بکات دەبێ باجی خۆی بدات ودەبڕێتەوە. بەڵام لەم کوردستانە قوڕبەسەرە لە سایەی حوکمی بنەماڵەی بەرزانیدا وا بە ئاسانی نابڕێتەوە وکۆتایی نایەت. دوای چەند ڕۆژێک لە ناردنی باجی سەرپێچی بۆ کابرای شۆفێر لایەنێکی چەکدار هەڵدەستێت بە دەست بەسەرگرتنی پۆلیسی هاتوچۆکە وئەوانەی بەرپرسن لە نووسین وناردنی باجەکە وبۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ زیندانی دەکرێن وسزا دەدرێن.

وەکوو دیارە کابرای شۆفێری یاسا شکێن کەسێکی بنەماڵە نییە چونکە بنەماڵە بەتەنها ناوێرن دەربچن وبەناو شاروشەقاما بگەڕێن، یان بۆ ئەوەی هەیبەتێک بۆ خۆیان دروست بکەن دەبێ فەوجێ چەکداریان لەگەڵدابێت، بەڵکوو خزمەتکارێکی بنەماڵەیە بۆی هەیە هەموو شتێک بکات وکەس وهیچ یاسایەک بۆی نییە وناتوانێت لێیبپرسێتەوە. کابرا دەیتوانی بە تەلەفۆنێک باجەکە بسڕێتەوە وەکوو زۆر جار ڕوودەدات، بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر ئەم میللەتە ئیهانە بکرێت وبچەوسێنرێتەوە وچاوترس بکرێت، بۆ ئەووەی ئەم میللەتە بزانێت ئەوان وەکوو ئێمە نێن، زۆر گەورەن، بۆ ئەوەی بزانین بنەماڵە وهەمووخزمەتکارەکانیان باڵایان زۆر لە باڵای یاسا بەرزترە، بۆ ئەوەی میللەتی کورد، هەموو گەلی کوردستان بزانن سەروەری یاسا کە زۆر جار مەسعودبەرزانی باسی دەکات چی دەگەیەنێت وچۆن ڕەفتاری لە گەڵدا دەکرێت وچۆن پێشێل وبێبایەخ دەکرێت. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بنەماڵە نەک تەنها دژی یاسان بەڵکوو ناهێڵن جێگیر وسەروەر بێت.

زوڵمی وا، کرداری ناشایستە وناڕەوای بەم جۆرە کێ قەبووڵێ دەکات ودەنگ بەدرێژکردنەوەی حوکمی دەدات، ناماقووڵی وقێزەونی لەم جۆرە بێجگە لەم کوردستانە لە کوێ ڕوویداوە وڕوودەدات؟ جاران هەموو کارێکی نابەجێ و ناما‌قووڵ دەدرایە پاڵ قەرەقۆش ودەیانگوت حوکمی قەرەقۆشە، بەڵام لەمەوڵا بۆ هەموو کارێکی زوڵم وسەیروسەمەرە ونابەجێ دەبێ بڵێین ئەوە حوکمی بنەماڵەی بەرزانییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە