کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌ك بۆ كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی كوردستان

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


لێره‌وه‌ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ هۆكاری سیاسی له‌ دوای ساڵی 1991ه‌وه‌ له‌ كوردستان بێسه‌روشوێنكراون له‌ لایه‌ن هه‌ر هێزێكی سیاسییه‌وه‌ ,تكایه‌ وێنه‌ی كه‌سی قوربانی و زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر كه‌سی بێسه‌روشوێنكراو و لایه‌ن و كه‌سی تۆمه‌تبار بۆ بنێرن.
تكایه‌ زانیارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
-ناوی سیانی.
-ناونیشان.
-باری خێزانی وژماره‌ی خێزانه‌كه‌ی.
-نان په‌یداكه‌ری خێزان له‌ ئێستادا.
-مێژووی گرتن یان بزركردن.
-سه‌ر به‌ چ لایه‌نێك بووه‌.
-چ لایه‌نێك گرتویه‌تی و چ كه‌سێك به‌و كاره‌ هه‌ڵساوه‌.

تێبینی:ئه‌م بانگه‌وازه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌,كه‌ دانیشتوانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانن,له‌ باشووری كوردستان شوێن بزر كراون یان ته‌سلیم به‌ وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

بۆ په‌یوه‌ندیدكردن:
[email protected]

چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
4-8-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە