کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گەندەڵ هەر گەندەڵە ئەگەر وەزیریشى لە پشت بێ

Thursday, 14/06/2012, 12:00




ماوەى 2 مانگە لە نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵ كارمەندێكى بەشى پرسگە دەوام ناكات پاش بە دوادا چوونێكى زۆر و ماوەیەكى دوور و پرسیار كردن بۆم دەر كەوت ئەو كارمەندە نە مۆڵەتى كردووە و نە هیچ رەسمیاتێكیشى هەیە .
لەم ماوەیەدا كە كارمەندەكە هیچ دەوامێكى نەكردووە و مۆڵەتیش نەبووە بە بى ئەوەى كەس لێ ى بپرسێتەوە و كەس باسى بكات پەردە پۆش كراوە و سەرى مانگ دەچێت مووچەكەى وەر دەگرێت و بێ ئەوەى دینارێكیشى لێ ببرێت و پاشان حەوافزەكەشى بە بێ كەم و زیاد وەر دەگرێت .
ئەوەى بۆم دەركەوت ئەم كارمەندە لەلایەن بەرێوەبەرى نەخۆشخانەكەوە رێگەى پێ دراوە و وەكو لەو نەخۆشخانەیە باوە (ئەوەى بەرێوەبەر فەرمووى رەت بوونەوەى نییە) و كەس بۆى نییە لە قسەى دا هەڵ بداتێ چونكە ئەو بەریوەبەرە لەلایەن وەزیرى تەندروستىیەوە دەست كراوەیە و كارى نایاسایش بكات هەر یاساییە و خانمەكەى بەشى یاسای فەرمانگەش خزمێتى و بۆى بەیاسا دەكات هەر بۆیە بەشى ژمێریاریش نەیانتوانیوە هیچ پارەیەكى لى ببرن نە لە مووچەكەى و نە لە حەوافزەكەشى .
ئەوەى شایانى باسە لەم نەخۆشخانەیەدا رێ و شوێنێكى تا راددەیەك توند دەگیرێتە بەر لە بەرامبەر كارمەندەكانى تردا و لەبەرامبەر 5 دەقیقە دوا كەوتن محاسەبەى كارمەند دەكرێت . بەڵام نازانین بۆ لە بەرامبەر ئەم برادەرەدا سكووت بوون و بى دەنگن ؟؟؟
بەلام پێ دەچێت هۆكارێكى ترى ئەوە بێت كە ناوبراو برێك پارەى داوە بە كەسێكى خزمە نزیكى جەبارى سەندیكاكەیان هەتا لە بەرامبەردا چەند رۆژێك دەوامى بۆ بكات تەنها بۆ داپۆشینى ئەم گەندەلییە .
بەلام من ئەمەوێت ئەوە بە هەموو لایەك را بگەیەنم گەندەڵ هەر گەندەڵە ئەگەر چى لە ئیستادا وەزیریشى لە پشت بێت هەر ئەبێ ریسواو مەحكوم بكرێت و رۆژێك دێت باجى كارە خراپەكانى بدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە